سبه‌ى يه‌كشه‌ممه، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى توركيا به‌ڕێوه ده‌چێت و سێ كه‌سيش بۆ كورسى ده‌سته‌ڵات كێ به‌ركێ ده‌كه‌ن.
بۆيه‌كه‌م جاره له‌توركيا هه‌ڵبژاردنى ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته.
هه‌ڵبژاردنه‌سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى توركيا به‌به‌شدارى 52 مليۆن هاه‌وڵاتى وئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ريه‌كه له"سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌كمه‌له‌دین ئیحسان ئۆغڵو"كێ به‌ركێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى زۆرترينمتمانه‌ى ده‌نگده‌ران.
كانديدى سه‌ركه‌وتوو پێويستى به زياتر له له‌سه‌دا 50 ده‌نگه‌كان هه‌يه بۆ وه‌رگرتنىپۆستى سه‌رۆك كۆمار، له‌ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نه‌هٍنانى ئه‌و ڕێژه‌يه، ئه‌وا خولێكى ديكه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و دوكانديده ئه‌نجام ده‌درێت زۆرينه‌ى ده‌نگيان به‌ده‌ست هێناوه.