وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕايدهگهيهنێت لەپەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ دەزگاکانی ئاساییشی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا سەبارەت بە بارودۆخی ئاساییش لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و بەردەوام هەموو زانیاریە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ بەڵێندەرەکانیدا هاوبەشی پێدەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپهڕى وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ،"تا ئێستا، دوژمن نەیتوانیوە چالاکیەکانی نەوت لە هەرێمدا بکاتە ئامانج، بەڵام وەک رێوشوێنێکی ئامادەباشی، هەندێک لە چالاکیەکانی بەدواداگەڕان لەو ناوچانەدا کە نزیکن لە ئەگەری روودانی شەڕ بەشێوەیەکی کاتی وەستاون و کارمەندانیش گوازراونەتەوە".
ئهو وهزارهته ڕايشى دهگهيهنێت،"بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمدا کاری تێنەکراوە و بەردەوام بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە دەنێردرێت، لە راستیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕواندەکات کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان بەرهەمهێنانیان لە چەند هەفتەی داهاتوودا زیاد بکەن لە کاتێکدا بەرەپێشچوونەکانی ژێرخانی هەناردەکردن تەواو دەبێت هەروەک نەخشەی بۆ داڕیژرابوو".
لهوههواڵهدا هاتوە، کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان بەردەوام پشکی خۆیان لە بەرهەم و داهاتی هەموو بەکارهێنانەکانی ناوخۆی نەوت وەردەگرن، و هەروەها ئامۆژگاریش کراون کار بکەن لەسەر فرۆشی بڕەکانی هەناردەکردن بۆ بەدەستهێنانی پشکی خۆیان لە نەوتی هەناردەکراو.
ئەوەشخراوەتەڕوو،"لە هەمان کاتدا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بیری کۆمپانیا کارکەرەکان و کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە هیچ هەنگاوێک نەنێن بەبێ هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکاندا لەبەرئەوەی لەوانەیە ببێتە مایەی دروستبوونی ئاڵۆزیی ناپێویست و لە هەندێ حاڵەتدا زیان بە بەرژەوەندی کۆمپانیا کارکەرەکان و پێوێستیە گشتیەکانی هەرێم بگەیەنێت".