سلاَو پێـشمـه‌رگـه ، ئه‌ی مـه‌فـتـوونی خاك
گـیان لـه‌ســه‌ر ده‌سـتی ده‌روون و دڵ پـاك
ئــه‌ی پــارێــزه‌ری گــه‌ل و نـیـشـتمـان
لـه نیـَو دڵـتـایـه عـه‌شـقـی كـوردسـتان
سلاَو پێشمـه‌رگـه ، ئــه‌ی شێـری سـه‌نگـه‌ر
ئه‌ی مـه‌ردی مه‌یـدان ،هـه‌ڵـۆی هه‌ڵمه‌تبه‌ر
گیانبـه‌خـشـی ئازا ،ڕۆڵـه‌ی گـه‌لـی كـورد
تـۆ سه‌رت بـه‌رزه ،وه‌ك قه‌ندیل ،هـه‌ڵگورد
سلاَو پـێشـمـه‌رگـه ، ئــه‌ی بــاوه‌ڕ پــۆلاَ
لــه ســـایــه‌ی تــۆدا هــه‌ر بــه‌رزه ئالاَ
هیـوای تــۆ ئـاشـتـی و ژیـنی سه‌ربـه‌ستی
بــۆیــه لــه دڵـمـان وا خــۆشــه‌ویـستی