نورى ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى ماوه به‌سه‌رچوى عێراق، ڕايگه‌ياندووه، شكات له‌سه‌رۆك كۆمارده‌كات به‌هۆى پێشێلكردنى ده‌ستور.
پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار هاوپه‌يمانى نيشتيمانى به‌سه‌رۆكايه‌تى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى وه‌ك گه‌وره‌ترين كوتله ڕاسپارد بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
شيعه‌كان سه‌رقاڵى ديارى كردنى كه‌سێكن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته و به‌گوێره‌ى هه‌واڵى ئاژانسه‌كانيش، ماليكى نه‌ڕۆشتوه‌ته ئه‌و كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كه‌تايبه‌ت بووه به‌ديارى كردنى كانديد بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.
له‌و باره‌يه‌وه نورى ماليكى ڕايگه‌ياندوو، ئه‌و ده‌يه‌وێت له‌دادگاى فيدڕاڵى سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار تۆمار بكات به‌هۆى ڕانه‌سپاردنى ئيتيلافى ده‌وڵه‌تى ياساوه‌ك گه‌وره‌ترين كوته‌لى ناوپه‌رله‌مان.
له‌وتاره‌كه‌يدا، ماليكى ڕايشى گه‌ياندووه،ئيتر كه‌س ده‌ستور په‌يڕه‌و ناكات.
له‌و باره‌يه‌وه پێشوتر ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شيد په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غداد، به‌بزاڤـ پرێسى ڕاگه‌ياند"شيعه ڕێك كه‌وتووه كه هاوپه‌يمانى نيشتيمانى گه‌وره‌ترين كوتله‌يه".
هه‌ر دواى وتاره‌كه‌ى ماليكى هێزێكى زۆر له‌نێو شارى به‌غداد دا بڵاوه پێكراوه.