هه‌رچه‌نده ئیخوانه‌كان خاوه‌نی شه‌رعیه‌تی ده‌ستوری و یاسایی بوون،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتیان لێ سه‌نرایه‌وه، ئه‌وه‌ش كه پاڵی به سوپای میسره‌وه نا كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌ڵبژێرراودا بكات قه‌باره‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تی و فشاره زۆره‌بوو كه جه‌ماوه‌ری "ئه‌نتی ئیخوان" دروستیان كردبوو.
ئێستا پێم وایه ئیخوانه‌كانی میسر هه‌رچیان به‌رامبه‌ر كرابێت ناكرێت ته‌نها رویان له ده‌ره‌وه بێت و له‌سه‌ر ئه‌وه بوه‌ستن كه نه‌یاره‌كانیان چیان به‌رامبه‌ر كردن؟ به‌ڵكو ده‌بێت لایه‌كیش به‌لای ناوه‌وه‌دا بكه‌نه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك پرسیاری ستراتیژی و ناوه‌كی راسته‌قینه‌ش له‌خۆیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان بكه‌ونه مه‌نه‌لۆجێكی راسته‌قینه‌ی راستگۆیانه.
ئه‌مریكاییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاكه زلهێزی جیهان بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له یازده‌ی سێپتێمبه‌ردا هێرشی نامرۆڤانه‌یان كرایه‌سه‌ر،به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها به‌وه رازی نه‌بوون دانیشن و رۆڵی قوربانی بگێڕِِن یاخود وه‌ك هه‌ژدیهای بریندار هێزو بازوی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر نیشانی جیهان بده‌ن،به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و توانایه‌شدا رویان كرده‌وه ناوخۆیان و بریاریاندا له‌ناو خودی خۆیانه‌وه راڤه‌ی رووداوه‌كان بكه‌ن، نه‌ك له ئه‌وانی تره‌وه، واته له‌نه‌یاره‌كانیانه‌وه.
"بۆچی رقیان لێمانه؟" ئه‌مریكاییه‌كان له‌ئه‌و په‌ڕی هێزدا و له ئه‌و په‌ڕی توانادا و له‌ساتی بریندار كردن‌دا ئه‌م پرسیاره‌یان له خۆیان كرد.
ئه‌مریكاییه‌كان شوێن ئه‌م پرسیاره كه‌وتن و له‌سه‌ربنه‌ماكانی ئه‌م پرسیاره دنیایه‌ك ستراتیژیان له دوای یازده‌ی سێپتێمبه‌ره‌وه گۆڕی.
ئه‌وان به‌شوێن كه‌وتنی ئه‌م پرسیاره توانیان پاش چه‌ندین ساڵ تارادده‌یه‌كی باش ئه‌مریكا له‌لای جیهانی ئیسلامی خۆشه‌ویست بكه‌ن یان لانی كه‌م شتێك له‌و رقه كه‌م بكه‌نه‌وه كه جیهانی ئیسلامی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا هه‌یبوو.
رۆشتنی بوش و هاتنی ئۆباما‌و چه‌ندین سیاسه‌تی دیكه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌دوای یازده‌ی سێپتێمبه‌ره‌وه له ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌مه‌كانی بیركردنه‌وه له‌م پرسیاره ناوه‌كیه بوون. "بۆچی رقیان له ئه‌مریكایه؟"
ئێستا ئیخوانه‌كان نابێ ته‌نها بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه پێش ساڵێك هه‌ڵبژاردنیان برده‌وه نابێ به‌ته‌نهاش بیرله‌وه بكه‌نه‌وه كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵه‌دا چه‌ند موئامه‌ره‌یان لێكراوه، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنیانه‌وه چاوێكیشیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو هاوڵاتیه نارازیه‌بێت كه ته‌نها به‌ماوه‌ی ساڵێك حوكم كردن، له‌دژیان كۆبوونه‌وه.
هه‌رچه‌ند لایه‌نگری مورسی بیت و هه‌رچه‌ند ئه‌وه بزانیت كه ئیخوانه‌كان خاوه‌نی جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ری خۆیانن به‌ڵام ناشتوانیت چاو له‌و ژماره زۆره‌ی هاوڵاتیانیش بپۆشیت كه‌له ته‌حریر و ئیتیحادیه‌و شوێنه‌كانی تری میسر له‌دژی مورسی كۆبووبوونه‌وه. ئه‌مه جێگه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵه له‌لایه‌ن ئیخوانه‌كان و ئیسلامیه‌كانی دونیاشه‌وه.
به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ژماره‌ی هاوڵاتیان له‌ته‌حریر و ئیتیحادیه قه‌باره‌یان مایه‌ی چاوپۆشی لێ‌كردن نه‌بوو..ژماره‌ی هاولاتیانی ته‌حریرو ئیتیحادیه "ئه‌نتی مورسی" به‌ته‌واوی جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌ر سوڕمان بوو.
گرنگه سه‌رنجی ئه‌وه بدرێت به‌پێی ئاماره ناره‌سمیه‌كان ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له دژی ته‌نها ساڵێك حوكمی مورسی هاتنه سه‌ر شه‌قام زۆر یاتر بوون له ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه میسریانه‌ی له‌دژی 40ساڵ حوكمی موباره‌ك رژانه مه‌یدانی ته‌حریره‌وه.
به‌گوێگرتن له نه‌یاره‌كانی مورسی تێده‌گه‌یت ئه‌وان هێنده‌ی رقیان له ئیخوانه هێنده له مورسی نارازی نه‌بوون، من پێم وایه ئه‌گه‌ر مورسی ئیخوانی نه‌بوایه و هه‌ر ئه‌م سه‌رۆكه خاوه‌ن رابردوی سیاسی و پله‌و پایه‌ی زانستی و توانای حه‌شدو وتاربێژیه‌ی ئێستا هه‌رگیز ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له دژی كۆنه‌ده‌بوونه‌وه.
له‌مه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌دژی مورسی هێنده‌ی ئایدۆلۆژی بوون هێنده سیاسی نه‌بوون،هێنده‌ی ترس و رق بوو له ئیخوان هێنده نا‌ئومێد بوون نه‌بوو له مورسی و سیاسه‌ته‌كانی ، خۆپیشاندانه‌كان هێنده‌ی رق بوون، ناره‌زایه‌تی نه‌بوون..هێنده‌ی ترس بوون له داهاتوو نا‌ئومێد بوون نه‌بوون له رابردوو، گوێ له "ئه‌نتی ئیخوانه" میسریه‌كان بگره، ئه‌م قسه‌یه‌ی ئێمه‌ت بۆ پشت راست ده‌بێته‌وه.
بۆیه پێم وایه ئیخوانه‌كانی میسر ده‌بێت هه‌مان پرسیاره ئه‌مریكیه‌كه له خۆیان بكه‌نه‌وه‌و بپرسن "بۆچی رقیان لێمانه؟" بۆچی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ته‌نها به‌ماوه‌ی ساڵێك حوكمی ئێمه به‌و شێوه توند‌و به‌ربڵاوه خرۆشا؟ پێویسته ئیخوانه‌كان شوێن ئه‌مپرسیاره بكه‌ون و له سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌م پرسیاره‌وه ده‌ستكاری دنیا بینی و دینبینی خۆیان بكه‌نه‌وه و به شێوه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا بچنه‌وه.