وه‌زيرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم، هۆكارى كه‌م بونه‌وه‌ى كاره‌با ئاشكرا ده‌كات و ڕايدهگهيهنێت، به‌هۆى كێشه‌ى تهنكنيكى حه‌وت وێستگه‌ى به‌رهه‌م هێنانه‌وه بووه.
سەڵاحەدین بابەکر، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگهيان،" هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە لەشەوی هەینیەوە بەهۆی گرفتی تەکینیکی لەکۆمپانیای دانا غاز حەوت وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا گرفتیان بۆ دروست بووە، بەهۆیەوە بەرنامەی دابەشکردنی کارەبا کەمی کردوە".
سەلاحەدین بابەکرد، راشیگەیاند" وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنین پشت بەخوا لەماوەیەکی کەمدا چارەسەری دەکەین و بەرنامەی دابەشکردنی کارەبا وەکو خۆی لێدێتەوە، رۆژانە ٢٠ بۆ ٢١ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان".