پۆليسى هه‌ولێر ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ده‌روازه‌كه‌رێكى به‌ڕه‌گه‌ز پاكستانيان به‌بڕێكى زۆر پاره‌وه ده‌ستگير كردوه و ديپۆرتى ولاتى ده‌كه‌نه‌وه.
ڕائيد فه‌خره‌دين نورى ڕايگه‌ياندوه،"سواڵكه‌رێكی پاكستانی ده‌ستگیر كرا، كه له ماوه‌ی 50 رۆژدا 2200 دۆلار( 22 وه‌ره‌قه‌ی) و 750 هه‌زار دیناری به سواڵكردن به ده‌ستی هێناوه، له هه‌ولێر و سلێمانی".
عه‌روه‌ها وتيشى،" لێپێچينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه وديپۆرتى وڵاتى خۆى ده‌كرێته‌وه، وپاسه‌پۆرته‌كه‌شی مۆری سووری لێده‌درێ كه نه‌توانێ به هیچ شێوه‌یه‌كی تر بگه‌رێته‌وه كوردستان".
ئه‌و ئه‌فسه‌رى پۆليس، داوا له‌هاوڵاتيان ده‌كات، هاوكارى پۆليس بن ڕايده‌گه‌يه‌نێت،" به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پاره نه‌ده‌ن به‌م ده‌روازه‌كه‌رانه، چونكه‌ئه‌م سوالكه‌ره خۆی باس له‌وه ده‌كات، چونكه خه‌لك زۆر پاره‌مان پێ ده‌ده‌ن، بۆیه ئێمه كار ناكه‌ین و سواڵ ده‌كه‌ین".