12/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆران عومه‌ر: 2 ملیۆن ئاوارە روویان لە هەرێمی کوردستان کردوە
دوای ئه‌و دۆخه‌ی به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆ موسڵ و ناوچه
كێشه له‌سه‌ره‌كان دروستبوه ژماره‌ی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان
له هه‌ڵكشاندان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان
رایده‌گه‌یه‌نێت: ژماره‌ی ئاواره له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته دو ملیۆن
كه‌س، هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه پارێزگای دهۆك باری نائاسایی
راگه‌یاند.
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان
رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی دواین ئامار‌و راپۆرتی (اوتاشا)ی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان (1.2) ملیۆن ئاواره‌ی
عه‌ره‌ب نیشته‌جێیه، ژماره‌ی ئاواره‌كانی شاری موسڵ (600) هه‌زاركه‌سه و
ئاواره‌كانی شنگال (200) هه‌زار و به‌وه‌ش ژماره‌ی ئاواره له هه‌رێمی
كوردستان گه‌شتوه‌ته (2) ملیۆن كه‌س.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه؛ هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی ئه‌و ئاوارانه یان
زیان پێگه‌یاندنیان زیان گه‌یاندنه به‌ناو و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان و
لاوازكردن و بڕینی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی
هاوكاری مرۆییه‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه په‌رله‌مانی كوردستان
له‌به‌یاننامه‌ی (8/8/2014) دا جارێكی تر جه‌خت ده‌كاته‌وه كه
ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاساكانی
هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و رێزیان لێده‌گیرێت.
ئه‌و ئاوارانه له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی دۆخی سوریا و به‌شێكیشیان
دوای كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعش و به‌شێكیشیان ئه‌و كورده
ئێزدیانه‌ن كه دوای هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر شنگال و
ده‌وروبه‌ری ئاواره‌بون و ئێستا به‌شێكیان به‌هۆی نه‌بونی شوێن و
پێداویستیه‌وه دۆخێكی ناهه‌موار به‌ڕێده‌كه‌ن و لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كانیش داوای به‌رده‌وامی هاوكاری و پێداویستی له
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.
ز.ع