ئەمریکا جەخت لەسەر زوو پێکهاتنی  حوکومەت لەعێراق دەکاتەوە
12/08/2014 نوسەر: bzavpress

ئەمریکا جەخت لەسەر زوو پێکهاتنی حوکومەت لەعێراق دەکاتەوە

جێگری سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فواد مەعسوم سەركۆماری عێراقدا باسی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی باكووری عێراق و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی بەغدا كرد.
بەپێی رونكردنەوەیەكی كۆشكی سپی، لەو پەیوەندییەدا بایدن پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ یارمەتی و پاراستنی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانە دووپات كردۆتەوە ، كە لە شاخی شنگال گیریان خواردووە، هاوكات پشتیوانی عێراقیش دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.
لە كاتێكدا بایدن ئاماژەی بەوە كرد، كەوا داعش مەترسی بۆ سەر تەواوی عێراقییەكان دروست كردووە، ئەوەشی ڕاگەیاند: كە ئەمەریكا پاڵپشتی هەموو عێراقییەكان دەكات، كە هەوڵی پاراستنی وڵاتەكەیان دەدەن بەرامبەر ئەو مەترسیە نێودەوڵەتییەی رووبەروو‌یان بۆتەوەولای خۆیەوە سەركۆماری عێراق، زانیاری سەبارەت بە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی دا بە جۆ بایدن.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ كردەوە، داوايكرد هه‌رچی‌ زووه‌ كاربكات بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت له‌ عێراق .

ز.ع