06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌ری ناوخۆ ... یان شه‌ره‌كانی ناوخۆ
لای زۆرینه‌مان كاتێك باس له شه‌ری ناوخۆ ده‌كرێت راسته‌وخۆ شه‌ری یه‌كێتی و پارتیمان دێته پێش چاو له‌كاتێكدا شه‌ری ناوخۆ شه‌ری چه‌ندین به‌ره و لایه‌ن و حیزبی كوردستانی بووه به‌رامبه‌ر یه‌كدی، شه‌ری یه‌كلایكردنه‌وه‌ی حیساباتی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی ناوچه‌كان (ئێران ـ توركیا ـ عێراق ـ ئه‌مه‌ریكا) بووه له‌سه‌ر ساحه‌ی كوردستان، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان ببون به‌جه‌نگاوه‌ری پێشره‌وی ئه‌و سوپایانه، كوشتار و بێسه‌رو شوێن كردن و له‌ناوبردن و برسی و قات‌و قریش به‌رهه‌می وان بوون بۆ مه.
1
به‌ره‌ی كوردستانی × په‌كه‌كه
یه‌كه‌مین جه‌نگی خۆكوژی كه روویدا جه‌نگی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و په‌كه‌كه بوو له5/10/1992 كه‌تیایدا یه‌كه‌مین بریاری یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كوردستان بریتی بوو له‌شه‌ری كورد كوژی، یه‌كێتی و پارتی هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نگه خۆكوژیه مانگی (150000$) له‌حكومه‌تی توركی وه‌رده‌گرت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مانگی هه‌شتی 1993 (13,5) ملێۆن دۆلاری پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد، جگه له‌ئازوقه و كه‌لوپه‌لی جه‌نگی هه‌روه‌ها دابینكردنی 8 فرۆكه بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه، شه‌ره‌كه‌ش تا 27/10ی هه‌مان ساڵی خه‌یاند
2
پارتی دیموكرات × حیزبی سۆسیالیست
دووه‌مین شه‌ری خۆكوژی له‌نێوان پارتی و سۆسیالیست‌دا روویدا له 10/12/1993 له‌ئه‌نجامی جیابونه‌وه‌ی سۆسیالیست له‌پارتی دوای ئه‌وه‌ی له16/8/1993 یه‌كیان گرت، شه‌ره‌كه‌ش شه‌رعیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت و له‌كۆبونه‌وه‌ی 10/12/1993 سه‌رۆكی كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆسره‌ت ره‌سول ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی نیشاندا بۆ پارتی بۆ لێدانی سۆسیالیست، له 11/12 باره‌گای سۆسیالست سوتێنرا له‌هه‌ولێر، له 12ـ13/10 بروسكه‌ی مه‌سعود بارزانی هات بۆ هێزه‌كانی پارتی كه‌ده‌ڵێت: "ئه‌بێت هێرشیان بۆ بكه‌ن وله‌ناویان به‌رن و كه‌سیان نه‌مێنێ وهه‌مویان به‌دیل بهێنن بۆم".
3
یه‌كێتی نیشتیمانی × بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
سێیه‌مین جه‌نگ جه‌نگی دووه‌مین و سێیه‌مین هێزی مه‌یدانه‌كه بوو یه‌كێتی و بزوتنه‌وه له18/10/1993 له‌كفری، كه‌ئه‌م شه‌ره به‌شه‌ری قازه‌كه ناسراوه و تیایدا رابه‌ری بزوتنه‌وه م.عوسمان عبدالعزیز تیایدا گیرا.
4
یه‌كێتی × پارتی
1/5/1994
گه‌وره‌ترین شه‌ری ناوخۆ له‌مێژووی نوێی كوردا له‌قه‌لاَدزێ روویدا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دوكان.
چۆنێتی رووداوه‌كه
محمدی حاجی مه‌جمود له‌كتێبی رۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه باسی رووداوه‌كه ده‌كات:
هێزێكی پارتی له‌لیوای تایبه‌تی سه‌رۆكی پارتی له‌سه‌لاحه‌دینه‌وه رۆیشتن بۆ قه‌لاَدزێ به‌قیاده‌ی كاك عه‌لی حه‌سۆ میر خان ژاژاۆكی، كاتی خۆی شه‌هید حه‌سۆ له‌قه‌لاَدزێ زه‌وی بۆ خۆی تاپۆ كرد بوو كردبوونی به‌دوكان بۆخۆی، دوای نه‌مانی شۆرش هه‌ركه‌س چوو بوه‌وه سه‌ر زه‌وی خۆی، له‌دوای راپه‌رین خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردبویانه‌وه به‌دوكان بۆخۆیان، پارتیش هه‌ر به‌نه‌فه‌سی كۆن به‌تامای ئه‌وه بوون خه‌ڵكه‌كه ده‌ربكه‌ن و بۆخۆیان بمێنێته‌وه كه‌عه‌لی حه‌سۆ میرخان هاتبوو خه‌ڵكه‌كه وتبویان ئێمه زه‌وی خۆمان بووه كاتی خۆی زه‌ویه‌كانی ئێمه‌ش به‌زۆر براوه ئێمه ئێستا زه‌وی خۆمان به‌زۆر وه‌رگرتۆته‌وه ئه‌ویش ته‌قه‌ی لێ‌كرد بوون كه‌سێكی لێ كوشتبوون، ئه‌وانی دیكه‌ش به‌سجن و لێدان بردبونی بۆ باره‌گا بۆ قه‌لاَدزێ، خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌وه موزاهه‌ره‌یان كردبوو شه‌ر دروست ببو له‌نێوان پارتی و خه‌ڵكی، كاك عه‌لی نه‌بی نوێنه‌ری یه‌كێتی ده‌بێت له‌وێ قسه ده‌كات و ده‌ڵێت چۆن شه‌ر روویداوه، پارتیش ته‌قه‌ی له‌عه‌لی نه‌بی كردبوو كوشتبوویان كه‌ئه‌وه كرا یه‌كێتیش چوونه ناو شه‌ره‌كه‌وه دایان له‌پارتی و باره‌گای پارتیان له‌قه‌لاَدزێ گرت و عه‌لی حه‌سۆ (25) كه‌سیان لێ كوشتن.
به‌مشێوه‌یه بڵێسه‌ی شه‌رێك رووده‌دا كه‌نزیكه‌ی (5) ساڵ ده‌خایه‌نێت، شه‌ره‌كانی یه‌كێتی و پارتی چوار جه‌وله بوون به‌م شێوه‌یه:
جه‌وله‌ی یه‌كه‌م: له1/5/1994
جه‌وله‌ی دووه‌م: 1/6/1994
جه‌وله‌ی سێیه‌م:له 17/8/1996
جه‌وله‌ی چواره‌م:له 13/10/1997
گرنگترین رووداوه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م:
2/5 له‌دهۆك پارتی باره‌گاكانی یه‌كێتی گرت و هه‌مان رۆژ یه‌كێتیش لقی (4)ی پارتیان گرت.
3/5 له‌رانیه په‌لاماری لقی (11) پارتی درا كوژارو بریندار هه‌بوو.
15/5 له‌ناو هه‌ولێر شه‌ر ده‌ستی پێكرد .
20/5 هێزی (5) UN له‌بنكه‌ی ئه‌نجه‌ر لیك كشانه‌وه چونكه ئه‌وان هاتبون بۆ پاراستنی كوردان له‌به‌عس نه‌ك كورد له‌كورد.
3/5 یه‌كێتی بینای په‌رله‌مانی كوردستانی گرت تا 27/6/ 1994.
گرنگترین رووداوه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌م:
1/6 پارتی پێنجوێنی گرت و له7/6 قه‌لاَدزێشیان گرت.
8ـ9/6 یه‌كێتی پێنجوێنی گرته‌وه‌و له‌م شه‌رانه‌شدا عوسمانی قاله منه‌وه‌ر كه‌فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی پارتی بوو كوژرا.
22/8 پارتی سه‌ید سادقیان گرت.
23ـ24/8 یه‌كێتی هێرشی كردوه‌و تا گرده نازێیان گرته‌وه.
21/12 یه‌كێتی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر باره‌گاكانی پارتی له كه‌لار و كفری و ده‌ره‌به‌ندیخان.
25/12 له‌هه‌ولێر هێزه‌كانی یه‌كێتی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای ته‌له‌فیزێۆنی پارتی و رۆژنامه‌ی برایه‌تی و گۆڤاری گولاَن و ئوتێل شیراتۆن.
17/1/1995 له‌شه‌قلاوه پارتی باره‌گای یه‌كێتی و ماڵی مام جه‌لالیان گرت.
27/2 سه‌یاره‌یه‌ك له‌زاخۆ ته‌قیه‌وه.
9/3 دووباره شه‌ری حكومه‌تی به‌عس و كورد ده‌ستی پێكرده‌وه له‌چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م لایه‌نه كوردیه‌كان به‌شداری شه‌ریان كرد دژی به‌عس (یه‌كێتی ـ سۆسیالیست ـ زه‌حمه‌تكێشان ـ شیوعی ـ پارتی كار) جگه له‌پارتی.
21/3 پارتی پێنجوێنی گرته‌وه و له26ی هه‌مان مانگ یه‌كێتی گرتیه‌وه.
7/4 تا 1/6 شه‌ر راگیرا .
9/7 یه‌كێنی نزیك سه‌ری ره‌ش بویه‌وه.
7/9/1995 پارت له‌رێگای ماڵی كۆسره‌ت ره‌سول بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرات بۆ دانا بوو به‌لاَ خۆی هیچی لێنه‌هات.TNT
31/10 باره‌گای معاره‌زه‌ی عێراقی له‌سه‌لاحه‌دین ته‌قیه‌وه.
گرنگترین رووداوه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌م:
18/8/1996 شه‌ر له دۆڵی خاناقا له ره‌واندز ده‌ستی پێكرده‌وه.
20/8 یه‌كێتی حاجی ئۆمه‌ران و قه‌سرێ و دۆڵی خاناقا و چۆمان و گه‌لاَڵه یان گرته‌وه.
22/8 مه‌سعود بارزانی نامه‌ی بۆ سه‌دام حسێن نارد و داوای هێزی لێ‌كرد.
31/8/1996 پارتی به‌هاوكاری به‌عس شاری هه‌ولێریان گرته‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر له5/2/1995 له‌ده‌ستی هێزه‌كانی یه‌كێتی بوو.
8/9 پارتی دێگه‌ڵه و كۆیه و هه‌یبه‌ت سوڵتانی گرت وسه‌عات 7ی ئێواره‌ش گه‌شته سلێمانی.
9/10 یه‌كێتی سلێمانی گرته‌وه.
13/10 یه‌كێتی له‌پێنجوێن به‌ره‌و سه‌ید سادق و رانیه شه‌ر ده‌ستی پێكرده‌وه‌و
18/10 یه‌كێتی قه‌لاَدزێی گرته‌وه.
23/10 رانیه گیرایه‌وه.
24/10 شه‌ر راگیرا.
گرنگترین رووداوه‌كانی جه‌وله‌ی چواره‌م:
له‌مانگی 9/1997 شه‌ر و پێكدادانێكی سه‌خت له‌ناوچه‌كانی خاناقا ره‌واندز دۆڵی بالیسان چیای به‌نی هه‌ریر رێگای هیران شه‌قلاوه دۆڵی سماقۆڵی شاخی بنه‌باوی ده‌ستی پێكرده‌وه.
8/11 پارتی له‌چوار میحوه‌ره‌وه هێرشی ده‌ست پێكرد ئه‌وانیش (شه‌قلاوه ـ تالاَنه ـ سماقوڵێ ـ دێگه‌ڵه)
9ـ16/11/1997 هێزه‌كانی پارتی به‌هاوكاری فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی دۆڵی بالیسان شاخی بنه‌باوی سیده‌كانی تۆبباران كرد.
5
پارتی × په‌كه‌كه
به‌هۆی په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌روه‌ها جیاوازی ئایدۆلۆجیی و سیاسی له‌نێوان پارتی و په‌كه‌كه هه‌میشه ناكۆكی له‌نێوانیان هه‌بووه، یه‌كه‌مین شه‌ری په‌كه‌كه و پارتی له 25/8/1995 ده‌ستی پێكرد و په‌كه‌كه له (15) جێگه‌وه په‌لاماری مقه‌ره‌كانی پارتیان دا، له 11/11/1995 ئۆجه‌لان بریاری راگرتنی شه‌ری دا‌و رۆژی دواتر بارزانیش قبوڵی كرد، به‌درێژای ئه‌و ماوه‌یه‌ش وورده شه‌ر ئه‌بو تا له 5/4/1997 پارتی فرۆكه‌ی توركی هێنا بۆ بۆردمانكردنی په‌كه‌كه.