كۆشكی سپی.. 104 هەزار كەس دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا
13/08/2014 نوسەر: bzavpress

كۆشكی سپی.. 104 هەزار كەس دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا


ماڵپەڕی فەرمیی كۆشكی سپی رۆژی 23/7/2014 ڕاپرسییەكی بۆ پاڵپشتیكردن لە سەربەخۆیی كوردستان ساز دا، تا ئێستایش 104 هەزار كەس بەشدار بوون و دەنگیان بۆ سەربەخۆیی داوە. بە گوێرەی ڕاپرسییەكە، دوای 22/8 پرسی سەربەخۆیی كوردستان لەلایەن سەرۆككۆماری ئەمەریكاوە دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

 پێشتر دەستەی ئامادەكاری كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان ڕایگەیاندبوو، لە ماڵپەڕی كۆشكی سپیدا لاپەڕەیەك بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ سەربەخۆیی كوردستان كراوەتەوە.
بە گوتەی دەستەكە، لەو لاپەڕەیەدا راگەیەندراوە كە ئەگەر ژمارەی واژۆكان تا 22/8/2014 بگاتە 100 هەزار، ئەوا ئەو پرسە دەكەوێتە بەرنامەی كاری سەرۆككۆماری ئەمەریكاوە و دەبێ بیخاتە بەر باس.
بە گوێرەی زیانیارییەكان، تا ئێستا زیاتر لە 104 هەزار كەس بەشداریی ڕاپرسییەكەی كۆشكی سپییان كردووە و دەنگیان بۆ سەربەخۆیی داوە، بۆیە دوای 22/8-ی ئەمساڵ، (سەرۆك ئۆباما) ئەو پرسە دەخاتە بەر باس و لە كۆنگرێسی ئەمەریكا گفتوگۆی جیددی لەسەر دەكرێت.

دەستەی ئامادەكاری كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی، ئەوەیشی خستووەتە ڕوو كە، ئەو كەسانەی دەیانەوێ بەشداری بكەن، دەبێ ئیمەیڵی خۆیان داخڵ بكەن، پاشان پەیامێكیان بۆ دێ بە مەبەستی پەسندكردنی واژۆكەیان، دەشبێ لە ئیمەیڵەكەیاندا پەیامەكە بكەنەوە و پەسندی بكەن، ئەگەر نا واژۆكەیان تۆمار ناكرێت.

دەستەی ناوبراو هەروەها ئاماژەیش دەدات، بەم شێوەیەی خوارەوە كوردستانیان دەتوانن واژۆكەیان بنێرن و پاش كرانەوەی لینكەكە، لای ڕاستەوە ناوی یەكەم و لە خانەی خوارتر ناوی دووەم و پاشان ئیمەیڵەكانیان بنووسن، دواتریش لە خانەی خوارتر نووسراوە Zip Codeو پێویستە زیپ كۆدی شارەكەیان بنووسن.

ئەوەش ڕوون دەكەنەوە كە، لە خوار بەشی زیپ كۆدەوە، چوارگۆشەیەك هەیە و پێویستە نیشانەی ڕاست لە تەنیشتی دابنرێت و پاشان بچنە سەر شوێنی واژۆ و SIGN NOWبكەن. هەروەها بۆ ئەوەی دڵنیا بن واژۆتان كردووە، پاش دوو تا سێ خولەك ئیمەیڵەكانتان بكەنەوە و دەبێ ئیمەیڵێكتان پێ گەیشتبێت.

ئەمەش لینكی ڕاپرسییەكەی كۆشكی سپییە: 
https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence/wk7K9SSp

زیپ كۆدی شارەكانی باشوور و رۆژهەڵات و رۆئاوای كوردستان و هەروەها شارەكانی دیكەی عێراقیش بەم شێوەیەیە: 

هەولێر 44000
سلێمانی و هەڵەبجە 46000
كەركووك 36000
دهۆك 42000
رۆژئاوای كوردستان 22743
رۆژهەڵاتی كوردستان:
79461 كوردستان
66911 بانە
66511 بیجار
66411 دیواندرە
66771 سرو ئاباد
66811 سەقز
66131 سنە
66611 قروە
66311 كامیاران
66311 مەریوان
تەورێز 51664-14766 
66711 كرمانشاه
جوانرود 67981
روانسر 67731
دالاهو 67631
سرپل زهاب 67711
سنقر 67511
سحنە 67461
قەسرشیرین 67811
كرمانشاه 67131
كنگاور 67411
گیلانغرب 67781
هرسین 67311
57591 ورمی
57691 نەغەدە
57791 شنۆ
57991 پیرانشار
58591 خوی
58631 ماكۆ
58791 چاڵدێران
58991 سڵماس
59341 مەهاباد
59361 میاندواو
59591 بۆكان
59891 سەردەشت
599z1تیكاب

عێراق:
10000بەغدا
 41000 مووسڵ
31000 ئەنبار
61000 بەسرە
66000 موسەننا
54000 نەجەف
58000 قادسیە
51000 بابل
32000 دیالە
56000 كەربەلا
62000 میسان
34000 سەڵاحەددین
64000 زیقار
52000 واست