جۆن لی ئه‌ندرسۆنی رۆژنامه‌نووسی دیاری ئه‌مریكی، تاڵهبانیو بارزانی به‌دز له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات.
ناوبراو له‌به‌شی سێهه‌می گێڕانه‌وه‌كانیدا كه له‌باره‌ی تاڵهبانیوه نوسیویه‌تی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تاڵهبانیو بارزانی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی دزیان كردووه لهعێراقو ئه‌وان زۆر كهلو په‌لی سوپایان بردووه بۆ كوردستان.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه چه‌ندین لایه‌تی تری ژیانی تاڵه‌بانی ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكییه‌كان متمانه‌ی زۆریان به‌و سه‌رۆكه هه‌بووه‌و وه‌ك هاورێ ته‌ماشایان كردووه
سه‌رۆكی حیزبێكی نهێنی
ره‌فتاری تاڵهبانیو شێوازی ژیانی له‌زۆر باره‌وه شێوازی سه‌رۆكی پارتێكی نهێنیه، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ك لهكۆشكهكهی ده‌ژی وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌ك وایه له‌بنكه‌یه‌كی كاتی، نوسینگه تایبه‌تییه‌كانی پڕن لهمۆبیلیاتو روناكی، سه‌ر مێزهكانیش ده‌یان مۆبایلی له‌سه‌ره، ئه‌و كارانه‌شی كه‌حه‌زی پێیه‌تی بریتیه لهخواردنو كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌فه‌رمانبه‌ری تایبه‌تی، زۆرجار خۆی ده‌چێته چێشتخانه بۆ تامكردنی خواردنهكانو خۆشی لیستی ئه‌و خواردنانه دیاریده‌كات كه‌پێشكه‌شی میوانه تایبه‌تییه‌كانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌فیر (زاڵمای خه‌لیل زاد) دیداری تایبهتو بهردهوامو رێكخراوی هه‌بوو بۆ خواردنی (سه‌روو پێ) ئه‌مه‌ش خواردنێكی تایبه‌تی عێراقییه‌كانه، بریتیه (له‌سه‌رو ناوسكی مه‌ڕ) دواتر خه‌لیل زاد به‌پێكه‌نینه‌وه ووتی (به‌ڵی من حه‌زم له‌سه‌رو پێیه).
تاڵه‌بانی مانگانانه دوو جار ماستی كوردی‌و په‌نیرو ههنگوینو شیرینی به‌ده‌ست دروستكراو ده‌نێرێت بۆ باڵوێزی ولاَته بیانییهكانو سیاسه‌تمه‌داره دیاره‌كان.
زیادكردنی دهسهلاَتهكانی
به‌ر له‌وه‌ی رازی بێت به‌وه‌رگرتنی دوباره‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی، تاڵه‌بانی پێداگیری كردوه له‌سه‌ر زیادكردنی دهسهلاَتهكانی به‌جۆرێك نابێت ته‌نها دهسهلاَتهكانی مه‌راسیمی بێت، به‌مجۆره‌ش بڕگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستور زیادكرا له‌رێگه‌یه‌وه تاڵه‌بانی ئه‌یتوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی بكات له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار كه‌پێك دێت له‌سه‌رۆكی سه‌رجه‌م حیزبه‌كان له‌نێویشیاندا حیزبه‌كه‌ی مالیكی.
تاڵهبانیو پۆسته‌كانی كورد
تاڵه‌بانی خاوكار بووه له‌وه‌ی به‌شێكی پۆسته بالاَكانی حكومه‌ت كه‌شیعه به‌ده‌ستی نه‌هێناوه بۆ كورد بێت، (به‌شێكی ئه‌م پۆستانه‌ش بۆ خزم‌و كه‌سه نزیكه‌كانی تاڵه‌بانی بوه). جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كورده‌و هه‌روه‌ها چه‌ند پۆستیكی دیكه‌ی وه‌زاری كوردن له‌نێویشیاندا پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌كاتێكدا وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان زاوای تاڵه‌بانیه، له‌تێروانینی ئه‌مه‌ریكاوه به‌ئاسانی به‌شێكی گه‌وره‌ی كورده‌كان گونجاون بۆ ئه‌و پۆستانه یاخود ئه‌مه‌ریكا هه‌ست به‌ئارامی ده‌كات به‌رامبه‌ریان.
خه‌لیل زاد ووتی (له ساڵی 2002 چاوه‌ڕوانم كردووه كه‌ڕه‌نگه تاڵه‌بانی ببێت به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق چونكه ئه‌و قسه‌كه‌رێكی قسهزانو دهمپاراوه، به‌باشی له‌گه‌ڵ یه‌ك كارمان كردوه‌و من پشگیری ده‌كه‌م ئه‌و هاوڕێمه).
كێشه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان
یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌ی كهرووبهڕوی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی حكومه‌تی عێراقی ده‌بێته‌وه بهئهمریكاشهوه بریتیه له‌دۆخی ناهه‌مواری هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، زۆرینه‌ی چه‌كه‌كانی سوپای پێشوی عێراقی له‌ناوچوو به‌هۆی شه‌ڕی 2003ه‌وه هه‌روه‌ها سوپاكه‌ش حه‌ل كرا له‌لایه‌ن دهسهلاَتی هاوپه‌یمانی كاتییه‌وه، ئه‌وه‌شی مایه‌وه لهكهلوپهلكان دزران، واش گومان ده‌كرێت كهتاڵهبانیو بارزانی یه‌كه‌مین قازانجیان كردبێت له‌م دزییه، ئه‌و كاته‌ی سه‌دام رووخا هێزی پێشمه‌رگه‌یان نارد بۆ بردنی ئه‌و چه‌كه قورسانه له‌نێویشیاندا ده‌یان ده‌بابه‌یان هێنایه‌وه بۆ كوردستان هه‌روه‌ها پارتیزانه چه‌كداره‌كانیش به‌شێكی زۆریان برد.
بهلاَم مهشقو راهێنانی (سوپای نوێی عێراق) بریتی بوو له گهندهڵیو راكردن له‌خزمه‌تی سه‌ربازی (وه‌زیری پێشووی به‌رگری حازم شه‌علان، عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به‌دزینی یه‌ك بلێۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌رچی ره‌تی ده‌كاته‌وه) هه‌روه‌ها لایه‌نگری به‌شێكی زۆریان جێگه‌ی گومانه، گومانیش ده‌كرێت چه‌ندین چه‌كدار چوبێتنه نێو سوپاوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌یان جگه له‌شاره‌كانی خۆیان ئاماده نین خزمه‌ت بكه‌ن.
سوپای عێراقی پێكدێت له 112 فه‌وج بهلاَم به‌پێی ووته‌ی جه‌نرال (جۆن ئه‌بی زه‌ید) هیچ كامیان ئاماده‌ی كار نین به‌بێ هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
بارزانی‌و كه‌ركوك
هێزه كوردیه‌كانیش پارێزگاری له‌باكور دهكهنو له‌وناوچانه نزیكه‌ی 100000 سه‌د هه‌زار ده‌بن، بارزانی پێشنیاری كردبوو كه ئه‌توانن ره‌وانه‌ی به‌غدادیان بكه‌ن یاخود جێگه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراقیان پێ بگرنه‌وه له‌كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه بهلاَم به‌ڵگه‌كانیان روونه چونكه كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت وه‌ك خهلاَتێك وایه بۆ كورده‌كان.
خاڵی لاوازی سه‌در
تاڵه‌بانیش وه‌ك به‌شێكی زۆر لهسیاسهتمهداره عێراقییه‌كان وه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌ك لهههستو سۆز ئه‌ڕوانێته سه‌در، بهلاَم خاڵی لاوازی سه‌در وه‌ك تاڵه‌بانی پێی ووتم بریتیه له‌ئێران.
تاڵه‌بانی له‌وباره‌وه وتی (گه‌ر ئێران سوپای مه‌هدی هێمن بكاته‌وه‌و گروپه بكوژه‌كان نههێڵێتو ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت گروپی مه‌رگ نه‌مێنن ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها تیرۆرستانن ئه‌گه‌ر سوریاش بێده‌نگ بێت ئه‌وا ته‌نها قاعیده ده‌مێنێته‌وه به‌ئاسانیش ئه‌توانین به‌سه‌ر قاعیده سه‌ربكه‌وین).
تاڵه‌بانی به‌رده‌وام بوو لهقسهكانیو ووتی (یه‌كێك له‌هه‌ڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مریكییه‌كان له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستان بریتیه له‌ده‌ست گرتنی كورد‌و شیعه‌و رێگه‌دان بهدهستكراوهیی تیرۆرستان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان، گه‌ر رێگه‌مان بده‌ن كار بكه‌ین ئه‌وا ده‌توانین له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كه‌ركوك‌و ناوچه دراوسێكانی پاك بكه‌ینه‌وه).
قسه‌كانی تاڵه‌بانی روون بون، هاوتای پاكردنه‌وه بریتیه له سڕینه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌روه‌ها هاوتای كوشتنی دوژمنان‌و گرتنیانه.
پاشان تاڵه‌بانی ده‌نگی ههڵبریو ووتی (نا.. نه‌خێر كورد نابێت بچنه ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان چونكه ئه‌مه ده‌بێته دروستبونی هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر یه‌كدی، گه‌ر رێگه بده‌ن به‌شیعه ئه‌وا ده‌توان له‌نه‌جه‌ف بۆ كه‌ربه‌لا پاكبكه‌نه‌وه بۆ چه‌ند رۆژێك، گه‌ر رێگه‌ش به‌خه‌ڵكی ئه‌نبار بده‌ن به‌پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ئه‌وا ده‌توانن بهلاَم ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌مه ده‌بێته دروست بونی میلیشیایه‌كی دیكه، ئه‌وان راستی عێراق نازانن له‌سه‌ره‌تاوه ئێمه ئه‌م كێشه‌یه‌مان هه‌بووه له‌گه‌ڵیان).
هه‌روه‌ها ووتی،"نه‌خشه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌و شێوازێكی هه‌ڵه".