مانا ساده‌كه‌ی فه‌لسه‌فه بریتیه له‌قوڵبوونه‌وه له‌بابه‌ته‌كان یان گوتراوه (حب الحكمه) هه‌ر سروشتی ئاده‌میزادیش ئه‌وه‌یه حه‌زده‌كات له‌دنیای ده‌وروبه‌ی تێبگات چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟ له‌كوێ هاتووه؟ بۆچی هاتووه؟ به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ چاره‌نوسی‌و به‌ختی خۆی چیه، كامیان زامنی ژیانێكی به‌خته‌وه‌رو دادگه‌ریه‌تی، له‌دوای مردن چی به‌سه‌ردێت، ئه‌و پرسیارانه كورت كرانه‌وه له‌چوار پرسیار (چۆن، له‌كوێ، بۆ، بۆكێ) پرسیاری فه‌لسه‌فی كۆنن، له ئیگریكیه‌كانیش كۆنترن، مادام پرسیاری یه‌كه‌می هه‌موو عاقڵدارێك ئه‌وه بوه كێ ئه‌وی دروستكردوه‌و چی گه‌ڕه‌كه، پرسیاری له‌شیوه‌ی شیعریش زۆر سه‌ری هه‌لداوه وه‌ك نمونه‌ی خیام كه‌ده‌لێ:
ئه‌ی خودایه سه‌رم له‌كارت گێژه
نوقل ئه‌خه‌یه ده‌مم‌و ده‌ڵێی مه‌یچێژه
پیاڵه‌ی ئاو وه‌رگێره‌و مه‌یڕێژه
ئیخوان سه‌فا ده‌ڵێن له‌ناو ناخی مرۆڤ ئاره‌زووی دۆزینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی خوای شین كراوه، ڕه‌نگه پشتیان به‌و ئایه‌ته به‌ستبێت (بَلْ هُوَ ێ‌ێاتٌ بَیِّنَاتٌ فِی صُدُوڕ الَّژِینَ أُوتُوا الْعِلْم ( له‌دوای په‌یام‌و په‌یامبه‌ران نۆره‌ی حیكمه‌ت‌و فه‌لسفه دێت كه‌ڕۆڵی هه‌ره گرنگی بینیوه له‌وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌لگه‌ی ئه‌فسانه‌ی (میتۆس) (بۆ كۆمه‌لگه‌ی عه‌قلانی) (لۆگۆس)، ئه‌وه‌ش كاری هه‌ره‌سه‌ره‌كی پێغه‌مبه‌ران بووه تا كۆمه‌ڵگه بتوانێ په‌یام وه‌رگرێ‌و شارستانی به‌رپابكا وه‌ك له‌ئینجیلی یۆحناش واهاتوه (فی البد‌و كان الكلمه، وكان كلمه الله).
فه‌لسه‌فه جیایه له‌گه‌ڵ زانست، هه‌روه‌ك هه‌ندێك تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن وه‌ك فه‌سله‌فه‌ی ماركسیزم ده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه زانستیه، ئه‌نتۆنی فلوو ده‌ڵێ توێژینه‌وه له‌نێوان دوو ته‌نی فیزیایی ئه‌وه زانسته، كاتێ له هۆكاریان ده‌پێچیه‌وه ئه‌وه چونه ناو فلسفه‌یه، براتراند راسلیش ده‌ڵێ كاری زانست گرنگیدانه به‌پێویستی مادی‌و ته‌كنیكی هه‌رچی فه‌لسه‌فه‌یه كاری گرنگیدانه به‌پرسی روح‌و ئه‌خلاقی مرۆڤ، له‌شوێنێكی تر ده‌ڵێ (زانست ئه‌وه‌یه ده‌یزانین، هه‌رچی نه‌شمانزانی ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌یه، نه‌خێر ئاوا نیه، خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه هه‌ردووكیان به‌رهه‌می فكری ئاده‌میزادن، له‌كاتێكدا كیانی زانست پێكدێت له‌تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كرده‌وه به‌ڵام فه‌لسه‌فه هه‌ڵده‌قوڵێت له‌به‌ڵگه فكریه‌كان، ده‌توانین بڵێین پرسیاری )بۆچی) به‌رهه‌می فه‌لسه‌فیه‌ت پێ ده‌دا، پرسیاری (چۆن)یش به‌رهه‌می زانستیت پێ ده‌دا، خه‌ریكه بڵێین فه‌لسه‌فه له هۆكار ده‌كۆڵێته‌وه‌و زانستیش له ئه‌نجام، ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وه فه‌لسه‌فه زیاتر به دیوی دوه‌می گه‌ردوون سه‌رقاڵه، دیوی یاسای سروشت‌و روح‌و په‌یام، هه‌رچی زانستیشه زیاتر له ئه‌نجام‌و ماده‌بوون، به زاراوه‌ی ئاینی فه‌لسه‌فه له‌ئه‌مر ده‌كۆڵێته‌وه‌و زانستیش له خه‌لق، عه‌قڵ به گشتیش له‌په‌یوه‌ندی ئه‌مرۆو خه‌لق ده‌كۆڵێته‌وه، كه‌واته فه‌لسه‌فه‌ی ڕاست رۆحی عه‌قیده‌یه، ده‌توانین به ئایه‌تیكی قورئانی گوزارشی فه‌لسه‌فه‌ی‌و ئاینی لێك جیابكه‌ینه‌وه>
سنریهم ایتنا فی الافاق وفی انفسهم حتی یتبین له‌م الحق اویكفوا بربك فأنه علی كل شی‌و شهید، به‌شی یه‌كه‌م (سنریهم ایتنا فی الافاق وفی انفسهم) بریتیه له‌بزوتنه‌وه‌ی زانستی‌و به‌شی دوه‌میش (فأنه علی كل شی‌و شهید))بریتیه له‌بزوتنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی، له‌كۆنه‌وه فه‌لسه‌فه پێشڕه‌و بووه‌و زانستیش یه‌كێك بووه له لقه‌كانی، فه‌لسه‌فه بزوێنه‌ری زانسته، جاری وایه زانست نازانێ ده‌ردی خۆی چاره‌سه‌ر بكات فه‌لسه‌فه بۆی ده‌كات، هه‌روه‌ك له (فلسفه العلم فی القرن العشرین) هاتووه (إژا كان العلم لا یفكر فی ژاته، فإن فلسفه العلم هی التی تتكفل بژلك العب‌و وتچگلع بالتفكیر فی ژات العلم)، فه‌لسه‌فه باوه‌شی فراوانتره هه‌روه‌ك پێشڕه‌وی تیۆری سیاسیشه هه‌روه‌ها كۆمه‌لاَیه‌تی‌و ئابوریش، بۆیه فه‌لسه‌فه زۆر گرنگه، ئه‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه نه‌زانێت له‌مه‌به‌ست‌و نهێنیه‌كانی ئاین ناگات‌و نازانێ بۆچی هاتۆته دنیا‌و ئه‌ركی چیه؟ له‌كوێ هاتووه؟ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ هه‌روه‌ك گیاندا‌رێك وه‌ك ئه‌میبیاو خشۆك، یان فیلێك ژیانه‌كه‌ی ده‌باته سه‌رو ده‌مرێت یان وه‌ك له زاراوه‌ی (تنمیه‌ی به‌شه‌ری) پێی ده‌ڵێن مسته‌ر عادی، بۆیه په‌یامی ئاینی فه‌لسه‌فه‌ی زۆر به‌هه‌ند وه‌رگرتووه‌و به‌ده‌یان ئایه‌ت‌و فه‌رموده‌ی له‌سه‌ره، پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك ڕاو بۆچوونی هه‌ندێ زانای ئیسلامی كه ده‌ڵێن قورئان‌و سونه‌ت بخوێنه‌وه به‌ڵام كتابی تر‌و عه‌قلانیه‌ت خۆشێواندنه، فه‌لسه‌فه عه‌قڵت تێكده‌دا له‌و باره‌یه‌وه ئیمامی شافعیش به شیعر ده‌ڵێ:
كل العلوم سوی القرێ‌ن مشغلـه... إلا الحدیپ وعلم الفقه فی الدیـن
وعلم ما كان فیـه قـال حدپنـا... وما سوی ژلك وسواس الشیاگین
له‌كاتێكدا له‌كتیبه ئاسمانیه‌كان‌و له‌قورئان زیاتر له(300) جار باسی زانست ده‌كات، باسی تێفكرین له‌گه‌ردون‌و بوونه‌وه‌ر ده‌كات، باس له‌تێفكرین له‌دروستبوونی زه‌وی‌و ئاسمان‌و ژیان هتد، اوَڵمْ ێنْڤُرُوا فِی مَڵكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْچِ وَمَا خَڵقَ اللَّهُ مِنْ شَیْ‌وٍ ..) ، (افَڵمْ ێنْڤُرُوا إِڵی السَّمَا‌وِ فَوْقَهُمْ كَیْفَ بَنَیْنَاهَا وَزَیَّنَّاهَا وَمَا ڵهَا مِنْ فُرُوج) ، (.وَێتَفَكَّرُونَ فِی خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْچِ، وَسَخَّرَ ڵكُمْ مَا فِی السَّمَاوَاتِ وَمَا فِی الْأَرْچِ جَمِیعًا مِنْهُ إِنَّ فِی ژَلِكَ ڵێ‌ێاتٍ لِقَوْمٍ ێتَفَكَّرُونَ ) (قُلْ سِیرُوا فِی الْأَرْچِ فَانْڤُرُوا كَیْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ، زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌فیقهی ئیسلامی گرنگی به‌و ئایه‌ته زانستی‌و فه‌لسه‌فی‌و فكری‌و عه‌قڵیه‌كان دراوه، به‌و پاساوه‌ی گوایه ئاین به ساده‌یی هاتوه‌و قوڵبونه‌وه‌ی ناوێ، وایان لێ ده‌خوێندرێته‌وه ئه‌و بۆچوونه ترسانیش بێت له فه‌لسه‌فه ، كه‌چی قووڵبوونه‌وه باوه‌ڕت زیاد ده‌كات‌و ده‌زانی (نعمه الباگنه) چیه كه له قورئان هاتوه، والراسخون فی العلم یقولون امنا به كل من عند ربنا..ال عمران 7) (انما یخشی الله من عباده العلما‌و.. فاگر 28) .، ئینجا داوای حیكمه‌ت ده‌كات( یۆتی الحكمه من یشا‌و ومن یۆت الحكمه فقد اوتی خیرا كپیرا وما یژكر الا اولوا الالباب - البقره 269) ، (خژ الحكمه من ای وعا‌و خرجت )واتا له‌هه‌ر كوێه‌ك هه‌بێت ،ئیمامی عه‌لی ده‌ڵێ قوت اڵ‌جسام الغژا‌و، وقوت العقول الحكمه، هه‌تا پێویسته فكری نائیسلامیش بخوێندرێته‌وه وه‌ك ئیمامی عومه‌ر ده‌ڵێ: لایعرف الإسلام من لم یعرف الجاهلیه.
فه‌لسه‌فه یان ووردتر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رێنی ئه‌و مه‌یدانه‌یه كه مرۆڤه عاقڵمه‌نده جیاجیاكانی جیهان لێی كۆده‌بنه‌وه، دیالۆگێكی قووڵ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر مه‌نهه‌جێكی لۆجیكانه بۆ تویژینه‌وه فه‌لسه‌فیه‌كان دابڕێژرێ ئه‌وا سودی یه‌كجار زۆری هه‌یه، له‌وانه:
1- ئه‌ركێكی خوایی جێ‌به‌جێ ده‌كه‌ی كه‌داوای لێ كردی بیر له‌زه‌وی‌و ئاسمان بكه‌یته‌وه، بیر له نهێنیه‌كانی بونه‌وه‌ر بكه‌یه‌وه.
2- ده‌بێته هۆی پته‌وی له‌بیروڕا (عقیده) ، به هۆی فه‌لسه‌فه ده‌توانرێ دڵه مردوه‌كان زیندوو بكرێته‌وه (ان الله لیحیی القلب المیت بنور الحكمه كما یحی اڵ‌رچ المیته بوابل المگر).
3- چاكتر له (مقاصد)ی ئاین ده‌گه‌یت.
4- ده‌بێته پێشه‌نگێك بۆ به‌رپاكردنی شارستانی‌و پێشكه‌وتنی زانستی‌و ته‌كنۆلۆژی.
5- فه‌لسه‌فه‌ی دروست، مه‌یدانی بیركردنه‌وه‌و عه‌قیده‌ی خوایت له پانتاییه‌كی ته‌سك ده‌گوازێته‌وه بۆ زه‌وی‌و ئاسمانه‌كان، وه‌ك مه‌لای گه‌وره له شعرێكی زانستی‌و فه‌لسه‌فی ده‌ڵێت:
علمی كیمیات نه‌خوێندوه به‌خوا نازانی خوا چی كردوه.
عه‌قیده‌ی مرۆڤی ئیستا به‌و كتێبه سادانه‌ی كۆن دروست نابێ، عه‌قیده‌ی ڕاسته‌قینه به‌خوا له‌وێ په‌یدا ده‌بێ هه‌روه‌ك فرانسیس بیكون فه‌یله‌سوفی بریتانی-سه‌ده‌ی16)ده‌ڵێ: (ان كان قلیل من الفلسفه یبعد عن الله ..فان الكپیر منها یقربك الی الله) یه‌كێكیشه له میساقه‌كانی نێوان خودا‌و مرۆڤ له‌ڕێی میساقی خوا‌و پێغه‌مبه‌ران، هه‌رچه‌نده ئیمام ابن تیمیه له‌كتێبی (در‌و التعارچ) ده‌ڵێ بۆ پێغه‌مبه‌ران ته‌نها كتاب هاته‌وه فه‌لسه‌فه‌و حیكمه نه‌هاتوه، كه‌چی له قورئان به روونی (حكمه و كتاب)ی لێكجیاكرد‌وته‌وه، بۆ پێغه‌مبه‌ران كتاب‌و حكمه هاتوه (وَإِژْ أَخَژَ اللَّهُ مِیپَاقَ النَّبِیِّینَ ڵمَا ێ‌تَیْتُكُم مِّن كِتَابٍ وَحِكْمَه‌ٍ –ال عمران81))،
6- بۆ لوقمان ته‌نها (حكمه) هاتووه، ئینجا حكمه‌ی له‌گه‌ڵ كتاب‌و ئینجیل‌و ته‌وراتیش ڕیزكردوه (ویعلمه الكتاب والحكمه والتوراه والإنجیل -ال عمران) ده‌بێته هۆی خێرایی گه‌شه‌ی زانستی شه‌رعی‌و فقهی‌و فكری ئیسلامی به‌پێچه‌وانه‌وه بێ حیكمه‌ت‌و فه‌لسه‌فه‌ی دروست ئه‌و زانسته ئاینیانه توشی دۆگما‌و به‌جێمان ده‌بێ، ته‌نانه‌ت بۆ زانستی سروشتی‌و كیمیا‌و فیزیاش فه‌لسه‌فه ئاوا پێویسته له‌و باره‌یه‌وه لویس دی برگلی ده‌ڵێ: له‌سه‌ده‌ی 19 كه‌مێك دووركه‌وتنه‌وه له نێوان زانست‌و فه‌لسه‌فه ڕوویدا، زیانێكی زۆر به‌هه‌ردوولا كه‌وت، به‌هه‌مان شێوه دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاین‌و فه‌لسه‌فه زیان به‌هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێ‌ت.
7- فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی دروست رۆڵی سوپا ده‌بینێت له‌سه‌ر سنور پارێزگاری له ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ش ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت له )غزوالفكری) و باقی هێرشه‌كانی تر، ره‌نگه ململانێی وا به‌مامۆستای ئاینی‌و فه‌قیه‌و شێخ به‌و جۆره مه‌نهه‌جه‌ی خوێندنیان نه‌كرێ، به فه‌لسه‌فه ده‌كرێ، بۆیه پێش هه‌مه‌وان بۆ مامۆستای ئاینی گرنگه فه‌لسه‌فه‌زان بێت.
8- ڕه‌نگه تاكه مه‌یدان بێت بۆ هاریكاری‌و ته‌بایی ئاینه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كترو مه‌دره‌سه فكریه جیاكانیش، با له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بوه‌ستین: كتیبه ئاسمانیه ڕاسته‌قینه‌كانی ئاینی به تێكڕا پاڵپشتن بۆ یه‌كتر، بۆیه ده‌بینین هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئیسلام ته‌رجمه‌ی ئه‌و كتێبانه كراوه، عبدالله بن سلام یه‌كه‌م كه‌س بووه ته‌وراتی وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی ئاینی ئیسلام، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك سه‌لبیاتی بووه، گوایه له‌وه‌وه هه‌ندێ فه‌رموده‌ی ئیسرائیلیات كه‌وتۆته نێو ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی، به‌لام سودی زۆریشی هه‌بووه له زانیاری‌و كرانه‌وه‌ی زمانی دیالۆگ له نێوانیان‌و زیاتر ناسینی ئاینی ڕاسته‌قینه.
له‌ئه‌وروپا هه‌وڵدراوه (له‌لایه‌ن بیریارانی ئیسلامی) زه‌مینه‌یه‌كی مه‌سیحیانه بۆ بانگه‌وازی ئیسلام بدۆزنه‌وه تا به خێرایی كارلێك بكات، هه‌ر ئه‌و مه‌یدانه بووه (واته فه‌لسه‌فه) وای كردوه ئه‌و دینداره مه‌سیحیانه‌ی له فه‌لسه‌فه‌یان زانیوه نه‌چنه پاڵ پرۆپاگه‌نده‌كانی دژ به ئیسلام، زۆرجار ده‌یان ڕه‌وانده‌وه، له‌وانه قه‌شه توما ئه‌كوینی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئیسلام داڕشت تیایدا باسی له‌وه كرد كه (محمد) ڕێسا‌و یاسای ووردی بۆ به‌شه‌ریه‌ت به‌جێ‌هیشتوه كه ڕێك له‌گه‌ڵ ئه‌قڵمان بگونجێ، مارتن لۆته‌ر(1483-1546) توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی (خرافات اڵ‌وروبی تجاه الإسلام) بلاوكرده‌وه، جۆرج شحاته‌ی قنواتی(1905-1994)مه‌سیحییه‌و خزمه‌تێكی زۆری فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی كردوه، به‌كورتی زمانێكه هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت لێی هاوبه‌شه‌و له‌یه‌كتر ده‌گه‌ن، ده‌روازه‌یه‌كی به‌هێزیشه بۆ بلاوبوونه‌وه‌ی ڕاستی ئاینی، بۆیه ئاین‌و زانست‌و فه‌لسه‌فه له‌باری ستانده‌ر بوونیان یه‌كتر به‌هێز ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ستانده‌ریش نه‌بن زیان به‌یه‌كتری ده‌گه‌یه‌نن، كه‌واته فه‌لسه‌فه كه‌سی عاقڵمه‌ندی ده‌وێ، عاقڵمه‌ندیش بێ فه‌لسه‌فه له‌باوه‌ش ناگیرێ، لێره‌یه مانای ته‌واوی قورئانی (علم و حكمه) ڕوون ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌نده جیاوازن ئه‌وه‌نده‌ش بۆیه‌ك پێویستن، (حكمه)ی دروست-فه‌لسه‌فه‌ی دروست ده‌بێته پیشڕه‌وی ئاین، له‌و باره‌یه‌وه ئاینشتاین ده‌ڵێ: زانست بێ ئاین له‌نگه، ئاینیش بێ زانست كوێره.
ڕاسته هه‌ندێ بابه‌ت هه‌ن ده‌مه‌ته‌قێ‌و لێ قوڵبوونه‌وه لێی بێ ئه‌نجامه، هه‌روه‌ك سه‌رهه‌ڵدانی سه‌فسه‌تیه‌كان له یۆنان، له‌نیو ئیسلامیش هه‌ندێ زانایان فه‌لسه‌فه‌یان وه‌رچه‌رخاندوه بۆ (علم الكلام) كه زیاتر شه‌ڕه ووشه‌و ته‌له‌فزه جگه‌له به‌شێكیان نه‌بێت، هه‌ندێكی تر به مه‌نهه‌جێكی توێژینه‌وه‌ی لۆژیكی نه‌بووه وه‌ك ده‌مه‌ته‌قێی نێوان موعته‌زیله‌و ئه‌شعه‌ری –كه به فتنه‌ی خلق وه‌سف ده‌كرێ، به‌پێچه‌وانه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی‌و فه‌لسه‌فه‌ی ڕاستی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی وشك‌و بێ مانا‌و ڕه‌مه‌كی نیه، تاكو بێ هۆو مه‌به‌ست یه‌خه‌ی مادده‌و گیان بگرێ، یه‌خه‌ی خه‌لقی قورئان بگرێ، یه‌خه‌ی وجودو ماهیه بگرێ بێ به‌رنامه، جون لویس ده‌لێ: فه‌لسه‌فه‌ی ئیجابی ئه‌وه‌یه كه له‌واقع ده‌كۆڵیته‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی سلبی ئه‌وه‌یه كه‌له به‌ها بالاكان‌و ئه‌وه‌ی كه بیری لێ ناكرێته‌وه بكۆڵیه‌وه، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی قوتابخانه فه‌لسه‌فیه مادیه‌كان وه‌ك ماركسی، وجوودی، لیبرالی، میكانیكی، هه‌ریه‌ك له‌وانه یه‌خه‌ی بابه‌تێك ده‌گرێ كۆتایی پێ دێت به پێچه‌وانه‌ی بابه‌تێكی تری خۆی یان قوتابخانه‌كه‌ی، واتا له‌هه‌ڵوێستێك جا ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسی یان ئابوری یان كۆمه‌ڵایه‌تیه قوڵ ده‌بێته‌وه ده‌گاته ئه‌نجامێك پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستێكی تری، ئه‌وه له‌باشترین دۆخیاندا ئه‌گینا فه‌یله‌سوفه بێ به‌رنامه‌كان واتا سه‌ر به‌هیچ قوتابخانه‌یه‌ك نین بێ هیچ ئامانج‌و مه‌نهه‌جێكی فه‌لسه‌فی یان زانستی سیاسی یان ته‌شریعی.. له‌بابه‌تێك قووڵ ده‌بنه‌وه، سه‌ریان له‌و گه‌رداوه‌ی بوونه‌وه‌ر ده‌شێوێ‌و هه‌موو ژیانیان له‌سه‌ر داده‌نێن ناگه‌نه هیچ ئه‌نجامێك، زانای روسی ئۆپارین 28 ساڵ خه‌ریك بوو ژیان له‌بێ ژیان ده‌ربێنێ ده‌ست به‌تاڵ ده‌رچوو، فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی سپینسه‌ر(1820-1903) بیست‌و هه‌شت به‌رگی ته‌نیا له‌سه‌ر "گه‌شه‌كردن" نوسیوه، ،نهرۆ له‌كتیبی- لمحات فی تاریخ العالم به جمال عبدالناصر ده‌لێ وامزانی هه‌موو دونیا ده‌گۆڕم دوایی واخۆم ته‌واو بووم هندییشم به‌ته‌واوی پێ نه‌گۆڕا، فه‌لسه‌فه‌ی راست‌و دروست فه‌لسه‌فه‌یه‌كی عه‌به‌سی نیه، به‌لای بابه‌تی وا ناچێ‌ت كه له ئاستی عه‌قڵی سنورداری ئاده‌میزاد به‌ده‌ره، كاتی خۆی ئیمام غزالی‌و بالی فیقهی ڕه‌خنه‌یه‌كی جوانیان له هه‌ندێ فه‌یله‌سوف گرت‌و ووتیان ئه‌وانه زانیاریه‌كانیان له عه‌قڵیان زیاتره، واچاكه پرسیار‌و بابه‌ته فه‌لسفیه‌كان به مه‌نهه‌ج بێت به مه‌نهه‌جێكی دروست‌و مومكین له‌ژیانی فكری‌و زانستی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگی‌و ده‌روونی...وا بكۆڵیته‌وه زانست‌و سیسته‌می ژیانی له‌سه‌ر بنیات بنرێ، چۆن سروشت به یاسای ڕاستی‌و دادگه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێ ئاواش كۆمه‌ڵگه به یاسای دادگه‌ری به‌ڕێوه بچێت، كاری فه‌لسه‌فی ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یاساكانی سروشت‌و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه ستانده‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و سروشتی ناخی ئاده‌میزاد بدۆزیته‌وه، كه ده‌رده‌كه‌وێ ئاده‌میزاد تێكڕای بوونه‌وه‌ر یه‌ك خاوه‌نی هه‌یه، هه‌مووی هه‌ر ئه‌و دایناوه بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی دروست پێمان ده‌ڵێ ته‌نها له مه‌ودا نه‌بێ هیچ جیاوازیه‌ك نیه له‌نێوان یاساكانی سروشتی فیزیایی‌و كیمیایی‌و بایلۆجی‌و یاساكانی كۆمه‌ڵ ، هه‌ر هه‌مووی له‌سه‌ر یه‌ك (ڕاستی) بنیاتنراوه، ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه ته‌نها فه‌یله‌سوف‌و زانای ئاینی دۆزه‌ره‌وه‌ی ڕاستیه‌و ته‌نها ئه‌و هه‌قی هه‌یه بچێته ناو فه‌لسه‌فه‌و زانیاری، نه‌خێر ئاینی راسته‌قینه ئازادی به‌دژه‌كانیش ده‌دا، له‌لایه‌كی تریش زۆربه‌ی ڕاستیه زانست‌و فه‌لسه‌فیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌فه‌ندیان دۆزرایته‌وه، مادام (راستی) دۆزینه‌وه خزمه‌تی ئاینی كردوه جا ئه‌وه فیساگۆرس‌و ئه‌رستۆیه یان مۆرگان‌و ئه‌نجلسه.. گرنگ نیه، مادام ڕاستیه به‌شێكه له مه‌نهه‌ج، ئه‌گه‌ر هه‌ر زانا‌و فه‌یله‌سوفیك به‌هه‌ر ناسنامه‌یه‌كی باوه‌ڕی مادام (راستی) دۆزیه‌وه ئه‌وا (حجه-به‌ڵگه‌یه) ابن عقیل ده‌ڵێ: السیاسه ماكان فعلا یكون مع الناس أقرب الی الصلاح وأبعد عن الفساد، وان لم یچعه الرسول ولا نزل به وحی.
زۆرجار فه‌یله‌سوفیك راستی ده‌دۆزیته‌وه ئه‌وه (كلمه الگیبه)یه ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕاستیه‌كانی تر له‌گه‌ل په‌یام یه‌كتر موكوم ده‌كه‌ن ، سینكا له‌كۆنه‌وه ووتویه‌تی:
كه‌س ناتوانێت به زوڵم درێژه به ده‌سه‌لاتی بدا، به‌لام ده‌سه‌لاتی میانره‌و ده‌وام ده‌كات، ئه‌وه نزیكه له ڕاستی (یدوم الملك مع الكفر ولا یدوم مع الڤلم) بریتیه له (كلمه الگیبه)، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه ئیبن روشد هه‌وڵی‌دا شه‌ریعه‌ت‌و فه‌لسه‌فه یه‌كبخاو ده‌ڵێت (ان الحكمه صاحبه‌الشریعه واڵ‌خت الرچیعه) ئیبن حه‌زمی ئه‌نده‌لوسی ده‌لێ (لا خلاف فیه بین أحد من العلما‌و بالفلسفه ولا بین أحد من العلما‌و بالشریعه) ئیمام غزالی‌و رازی‌و هه‌تا ابن تیمیه‌ش ووتویه‌تی عه‌قلی دروست‌و ده‌قی راسته‌قینه تێك ناگیرێن، له‌لای ئه‌وروپاش ئه‌و ته‌قه‌لایه‌ی دراوه، باسكال هه‌وڵی‌دا وه‌ك ابن رشد ئاین‌و زانست‌و فلسفه ئاشت بكاته‌وه، له‌وه‌وه به‌شێك پێیان وایه ئاینی ڕاسته‌قینه تاكه ڕێبازێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه‌یاساكانی له‌سه‌ر (راستی) دانراوه ته‌بایه له‌گه‌ڵ یاساكانی سروشت‌و ته‌بیعاته بنچینه‌ییه‌كانی ئاده‌میزاد، ئه‌گینا هه‌ر ئاده‌میزادێكی به‌زه‌ین كه‌مێك سه‌رنج بداته فه‌لسه‌فه دانراو و ده‌ستورو یاسا عه‌لمانی‌و ڕێبازه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر ده‌بینێ نه‌ك هه‌ر نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ سروشت‌و ڕێساكانی ئاده‌میزاد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ یاساكانی سروشتیش، هه‌موو ئه‌وانه فه‌لسه‌فه‌زان بۆی لێك ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان به‌ره‌و شادومانی‌و میله‌ته‌كه‌مان به‌ره‌و پیشكه‌وتن‌و رزگاری‌و مرۆڤایه‌تی به‌رین، بۆئه‌وه‌ی تاكی كوردستانی وا بنیات بنێین به‌رهه‌مدار بێت له‌و بونه‌وه‌ره‌و به‌شێك بێت له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی زه‌وی‌و چیتر به دوا كه‌وتی نه‌مێنێته‌وه، فه‌لسه‌فه بخوێنه‌وه‌و په‌یڕه‌وی ڕاستیه‌كانی بكه.