حيزبى ده‌عوه، به‌ياننامه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و تێيدا ئاشكراى ده‌كات گه‌ره‌نتيان له‌سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسييه‌كان وه‌رگرتووه بۆ پشتگيرى عه‌بادى.
له‌و به‌يان نامه‌يه‌دا، حيزبى ده‌عوه ڕايده‌گه‌يه‌نێت،"حیزبه‌كه‌یان گه‌ره‌نتی له‌لایه‌ن كوتله‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و كوتله‌كانی تر وه‌رگرتووه كه عه‌بادی پشتگیریی ته‌واوی لێبكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌واده‌ی ده‌ستوریی خۆیدا".
عه‌رله‌و به‌ياننامه‌يه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،"ڕێگری زۆر له‌به‌رده‌م كاندیدكردنی مالیكی بوون و هۆكاری ناوخۆ و ده‌ره‌كیش ڕێگه‌یان پێنه‌دا حكومه‌ت پێكبهێنێت".
حيزبى ده‌عوه له‌به‌ياننامه‌يه‌كيدا، ستایشی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و پشتگیرییه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق و كوتله سیاسییه‌كانی تری كرد كه پشتگیری‌یان خۆیان بۆ ڕاسپاردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو پیشانداوه.