مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پشتيوانى ته‌واوى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراوى عێراق ده‌كات.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، ئێوارى دوێنێ چوار شه‌ممه، له‌ڕێگه‌ى په‌يوه‌ندى تهلهفۆنيهوه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مسعود بارزانى پشتيوانى ته‌واوى خۆى بۆ حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراوى عێراق ڕاگه‌ياندووه.
هه‌روه‌ها هيواى سهركهوتنيشى بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى خواستوه و به‌حكومه‌تى نيشتيمانى وه‌سفى كردووه.