14/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكى په‌رله‌مان، چه‌كى قورس گه‌يشتوه‌ته كوردستان
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا ڕايگه‌ياندووه، چه‌كى قورس گه‌يشتوه‌ته هه‌رێمى كوردستان.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا يوسف محمد سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، به‌چاودێرى په‌رله‌مان ئه‌و چه‌كانه دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستاندا.
له‌باره‌ى جۆرى چه‌كه‌كانيشه‌وه، يوسف محمد ئاماده‌نه‌بوو جۆرى ئه‌و چه‌كانه‌ى گه‌يشتوه‌ته‌هه‌رێم ئاشكرا بكات، و ڕايگه‌ياندووه، به‌هۆى بارى ئه‌منه‌وه ناتوانێت جۆرى چه‌كه‌كان ئاشكرابكات.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه نێچرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ڕايگه‌ياندوه، به‌گه‌يشتنى چه‌كى قورس پێشمه‌رگه ده‌توانێت به‌سه‌ر چه‌كدارانى "داعش"دا سه‌ربكه‌وێت.