خاوه‌نى پڕۆژه‌ى ته‌له‌فيزيۆنى ڕووداو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ڕادهگهيهنێت وئاشكراشى ده‌كات، ماوه‌ى ده مانگه په‌يوه‌ندى بهبهڕێوهبردنى تهلهفيزيۆنهكهوه نه‌ماوه.
ریبوار كه‌ریم وه‌لی خاوه‌نی پرۆژه‌ی ته‌له‌فزیونی رووداو له په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك به‌فه‌رمی وازهێنانى له‌و كهناڵة ڕاگه‌ياند.
ڕێبوار ڕايدهگهيهنێت،" من لە ١٠ مانگ بەر لە ئێستاوە، هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆم بە بەڕێوەبردنی رووداوەوە نەماوە. چاوەڕێ بووم کە ئەو کەسەی میزانیەی رووداو دابین دەکات لێم بپرسیت کە بۆ چی وازت هێناوە، بەڵام خۆشبەختانە لێی نەپرسیم! سەرباری ئەوەی کە من خاوەنی پرۆژەی تەلەڤزیونی رووداو بووم!".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،"دەمەوەێ رایبگەیەنم کە لەم ساتەوە، هیچ پەیوەندییەکم بە تۆڕی میدیایی رووداو و خاوەنەکەیەوە نەماوە. هیچ پۆست و پلەیەکیشیم لە دەزگایەدا نییە. هۆکارەکانی با لای خۆم بمینێت".
ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت،"مێژوو گێلەکان دەینووسن و زیرەکەکان بەس تەفسیری دەکەن".