06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه تایبه‌ت بوو به ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌باره‌ی هه‌ردوو بڕیاری ئه‌م دوایه‌ی پارله‌مانی كوردستان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان و ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی داوای له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد كه ڕاوسه‌رنجی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بخه‌نه ڕوو.
پاشان ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه تێبینی و پێشنیار و بۆچوونه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور و بارودۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو بڕیاری پارله‌مان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و پارله‌مان بۆ سه‌رك بارزانی شیكرده‌وه.
باسكردنی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا كه به هاوڕێیه‌تی شاندێكی حكوومی و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه بوو.
س.ع