15/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌نان فه‌تلاوى چى بهپهرلهمانتاره كورده‌كان وتوه؟ بۆ ئه‌وان بێده‌نگ بوون؟
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شيد، په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غداد، ڕايدهگهيهنێت،"له‌په‌رله‌مانى عێراق ليژنه‌يه‌كى كاتى دروست كراوه بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ئه‌و گيلاوگرفتانهى كه‌بونه‌ته هۆكارى په‌سه‌ند نه‌كردنى بوجه‌ى 2014، وهتێكڕاى فراكسيۆنه كوردييه‌كان جه‌ختيان له‌به‌شه بوجه‌ى هه‌رێم ده‌كرد، كه يه‌ك له‌سه‌ر دوازده‌ى بوجه‌ى فيعلى ساڵى پار ده‌بێت سه‌رف بكرێت بۆ هه‌موو عێراق، به‌پێى ياساى ئيداريهى ماليه و قه‌رزى گشتى له‌كاتى هه‌موار كردنى بوجهكهدا و كه‌ئه‌مه سهتهمه، له‌كورد كراوه".
ئهحهمدى حاجى، ده‌ڵێت،" حه‌نان فه‌تلاوى لهديبهيتێكى زۆر له‌سه‌ر خۆدا پێى وتين، ئێمه له‌زارى خۆمان ده‌گرينه‌وه بۆتان به‌مه‌رجێك وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌ى من بده‌نه‌وه براو خوشكه كورده‌كان؟؟؟".
فه‌تلاوى پرسيارهكهى ئه‌مه‌يه، و ده‌ڵێت،" ئێوه داواى %17 ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێمى كوردستان؟؟ ئێمه‌ش موا فيقين. ئه‌و %17 له‌داهاتى هه‌موو عێراق ده‌بێت يان نا؟ يان له‌داهاتى به‌سره و شوێنه‌كانى دى، خوێى وه‌ڵامى دايه‌وه، ده‌بێت له‌داهاتى هه‌موو عێراق بێت".
فه‌تلاوى ده‌شڵێت،"ئایا ده‌تانه‌ویت له داهاتی به‌سره و شوینه‌كانی تر ئه‌و ١٧٪ بدریتی بو شه قامی عیراقی چاومان ده‌رناهێنێت شتى وابكهين؟.براو خوشكانم؟ئیوه خۆتان وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌ى من بده‌نه‌وه؟".
ئهحهمىهى حاجى ڕه‌شيد، له‌باره‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارهوه ڕايگه‌ياندووه،" منيش يه‌كێك بووم له‌ئه‌ندامانى ليژنه‌كه به‌ڕاستى وه‌ڵامم پێنه‌بوو".
ده‌شڵێت،" ده‌موت خۆزڤه كاك ئاشتى هه‌ورامى لێره ده‌بوو، بائه‌و وه‌ڵامى بدايه‌ته‌وه بزانم وه‌ڵامى پێ ئه‌بوو".