وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌يشته هه‌رێم و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
فرانك واڵته‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ بارزانی رایگه‌یاند، كورد لهرووبهڕووبونهوهی تیرۆرستان به‌ته‌نها جێناهێڵین و تا دواسنور بۆ كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌چین و ئه‌ڵمانیا له‌و لۆبیه‌ی ئه‌وروپا به‌شدارده‌بێت بۆ هاوكاری هه‌رێم.
پێشوتريش له به‌غداد واڵته‌ر ڕايگه‌ياندبوو وڵاته‌كه‌ى بڕى 24 مليۆن يۆرۆى بۆ هاوكارى ئاواره‌كانى عێراق ته‌رخان كردووه.
به‌گوێره‌ى وته‌يه‌كى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيش، ئه‌و وڵاته 5 فڕۆكه‌ى به‌هاوكارى مرۆييه‌وه ڕه‌وانه‌ى عێراق كردووه و به‌م نزيكانهش ده‌گاته هه‌ولێر.