له‌كاردانه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی NRT دا، چه‌ند لایه‌نگرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌نیازی ئه‌وه‌ن په‌لاماری كه‌ناڵه‌كه بده‌ن.
پاش بلاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی NRT له‌باره‌ی لێكچوونه‌كانی هاوسه‌ری ما‌و تسی تۆنگی چینی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی، كه‌ناڵه‌كه كه‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و ره‌خنه‌ی لایه‌نگرانی یه‌كێتی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس، چه‌ند لایه‌نگرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌نیازی ئه‌نجامدانی هێرشن بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌و كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ش خۆیان كردووه‌ته قه‌ڵغان بۆ پاراستنی كه‌ناڵه‌كه‌یان.