شه‌وى ڕابردو له‌هاوينه هه‌وارى صه‌لاحه‌دين، پێنج لايه‌نه سياسييه‌كه‌ى هه‌رێم بۆ پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقى كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى زانياريه‌كانيش ليژنه‌يه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست كراوه.
لە كۆبوونەوەكەدا باسی چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و بەشداریكردنی كورد لە حكومەتەكەدا كراوە.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له‌كۆبونه‌وه‌كه‌وه ڕايگه‌ياندووه، لیژنەیەكی 3 كەسی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان پێك هێنراوە، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى سێ كه‌سه‌كه ئاشكرا بكات.
پێنج لايه‌نى سياسى هه‌رێم نوێنه‌رايه‌تى مورد ده‌كه‌ن له به‌غداد، ئه‌وانيش هه‌ريه‌كه‌له،" پارتى ديموكراتى كوردستان، يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، كۆمه‌ڵى ئيسلامى، يه‌كگرتوى ئيسلامى"ن.