17/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌رزشكارێكى هه‌ڵه‌بجه، ئيتالياى سه‌رسام كرد
وه‌رزشكار و ڕاگه‌ياند كارى وه‌رزشى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد، بێستون تاوگۆزى، به‌كارێكى وهرزشييهوه سهفيرى ئيتاڵياى سه‌رسام كرد وبه‌و هۆيه‌شه‌وه بانگهێشتى ئه‌و وڵاته‌ى ده‌كات.
بێستون محمد، ناسراو به بێستون تاوگۆزى، ماوه‌يه‌كى زۆره وه‌ك وه‌رزشكار و ڕاگهياندكار له‌و بواره خزمه‌تى وه‌رزشى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد و ناوچه‌كه ده‌كات، له‌كۆتا بيرۆكهشيدا وپێش ده‌ستپێكى مۆنديالى 2014ى وڵاتى به‌ڕازيل، ناوبراو هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ى خولێكى هاوشێوه‌ى مۆنديال و به‌به‌شدارى 32 تيپ لهياريزانانى ناوچه‌كه و به‌ناوى تيپه به‌شداربووه‌كانى مۆنديالى به‌ڕازيله‌وه، به‌ناوى "بێستون كه‌پ"، ئه‌مه‌ش واى كردبوو تاموچێژى مۆنديالى بهخشيبووه هه‌وادارانى وه‌رزشى هه‌ڵه‌بجه.
پاش ململانێ و كێبه‌ركێ له‌نێوان تيپه بهشداربوهكاندا و له‌ئه‌نجام هه‌ڵبژارده‌ى "ئيتاڵيا"، بووه پاڵه‌وانى مۆنديالهكهى هه‌ڵه‌بجه.
دوابه‌دواى به‌رزكردنه‌وه‌ى جامى پاڵهوانيهتيهكه، سه‌رپه‌رشتى كارانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌يه، جامى پاڵهوانيهتيهكهيان به‌ره‌و سه‌فاره‌تى ئيتاڵيا له‌هه‌ولێرى پايته‌خت، باڵوێزى ئه‌و وڵاته سه‌رسامى خۆى بۆ ئه‌و كاره ناوازه‌يه نه‌شارده‌وه و ڕايگه‌ياند، ده‌بێت بێستون ببينێت، پاش بينينى بێستون، ناوبراوى بانگێشتى وڵاتى ئيتاڵيا كردووه، له‌و باره‌يه‌وه بێستون تاوگۆزى، ڕايگه‌ياندووه، به‌م زووانه سه‌فه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین و سه‌ردانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا‌و چه‌ندین یانه ده‌كه‌ین و له چه‌ند یارییه‌كی گرنگی خولی كالچیۆش به‌شدار ده‌بین.
هه‌روه‌ها ئاشكراشى ده‌كات، بڕیاره جامی مۆندیالی بێستون كه‌پیش پێشكه‌ش به یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا بكه‌ین.