مانا و جه‌مكی (ده‌وڵه‌تی دینی) = الدوله الدینیه....
دوینێ له سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیس بووك ئه‌و پرسیاره‌م هێنایه گۆری, كه مانای ده‌وله‌تی دینی چیه؟... ئه‌وانه‌ی قبوڵیانه‌و ئه‌وانه‌ش قبوڵیان نیه, .... دیاره كۆمه‌ڵێك كۆمینتم بۆ هات....
له‌وه‌ی له كومینته‌كان تێگه‌یشتم:
1- زۆربه‌ی تیگه‌یشتنی وردیان له‌سه‌ر (ده‌وڵه‌تی دینی) نیه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك پێناسه‌و روونكردنه‌وه‌م بۆ هاتبوو, زۆر باش بوو. ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌م.
2- ئه‌وه‌ی سه‌رنجم دا ئه‌وانه‌ی ره‌فزی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت به‌شی زۆر لایه‌نه ئیسلامیه‌كان وا ده‌زانن ده‌وڵه‌تی دینی واته فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌ك له شه‌ریعه‌تی ئیسلامیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ, ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی دینی قبوڵ نه‌بی واته شه‌ریعه‌تی ئیسلامی قبوڵ نیه.
3- به‌شێك پییان وایه ده‌وله‌تی مه‌ده‌نی یان دیموكراتی هی عه‌لمانیه‌كانه‌و ئیسلام له‌به‌رانبه‌ردا ده‌وله‌تی دینی هه‌یه....
من به پیشت به‌ستن سه‌رچاوه‌كان و به‌رهه‌می خویندنه‌وه‌ی زۆر له كتیبه‌كانی سیاسه‌تی شه‌رعی. كه زۆر بایه‌خم پێ داوه. به‌گشتی به‌رچاوروونی بۆ ده‌وله‌تی دینی نیه..بۆیه من لیرده‌دا ئه‌و بابه‌ته روون ده‌كه‌مه‌وه:
یه‌كه‌م/ به‌رچاوڕوونی
ده‌وڵه‌ت لێره‌دا واته حوكمرانی و ده‌سه‌ڵات, نه‌ك ده‌وله‌ت به چوارچێوه سیاسی‌و یاساییه‌كه‌ی كه به‌مانای (خاك و میلله‌ت و سیاده)دیت... ئه‌مه رای (محمد شاكر شریف)ه كه له لاپه‌ره‌كه‌ی خۆی وای نووسیوه.
دین : واته ئایین و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌ك له ئایین (دین)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبی به‌ڵام كام جۆری دین؟
دین وه‌كو زاراوه: دین به مانای (قه‌ناعه‌ت) , (ملكه‌چی) و (ئه‌خلاق), (سزا‌و پاداشت) ته‌نانه‌ت له قورئانی پیرۆزیشدا (دین) به‌ته‌نیا بۆ دینی ئیسلام ته‌رخان نه‌كراوه, خوای گه‌وره بۆ گویرایه‌ڵی و پابه‌ندی به عاداتی مه‌لیكی به دینی مه‌لیك ناو هێناوه, یان له (مالك یوم ا‌لدین) به مانای ئایین نایه‌ت, واته سزا‌و پاداشت... .. (من دان نفسه و عمل لما بعد الموت) مانایه‌كی دیكه‌ی جیاوازی هه‌یه.
كتیبی (المصگلحات الاربعه فی القرا‌ن)ی (المودودی) به روونی ئه‌وه‌ی دیار خستووه... كه دین كۆمه‌ڵیك مانای دیكه‌ی هه‌یه‌و كورت نه‌كراوه‌ته‌وه له (بیروباوه‌ر) یان ته‌نیا مه‌به‌ست ئاینی ئیسلام بێ.
ئه‌و جا وه‌كو (بیروباوه‌ر)یش هه‌موو ئاینه‌كانی دیكه وشه‌ی (دین)نیان به‌كارهیناوه, (دینی مه‌سیحی) و (دینی بوزایی) و (دینی زه‌راده‌شتی) و ....هتد.
كه‌واته كه ئه‌گه‌ر بڵی ده‌وڵه‌تی دینیم قبوڵه یان پێم ره‌فزه هاوواتا نیه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی بڵێی ئیسلامم یان شه‌ریعه‌تم پێ ره‌فزه (خوا په‌نامان بدات)یان قبوڵمه.
دووه‌م/ ده‌وڵه‌تی دینی چیه؟
ئێمه له مێژووی ئیسلامی ئه‌م زاراوه‌یه‌مان نیه, باسی نه‌كراوه, ریشه‌ی ئه‌م وشه‌یه هی ئه‌وروپیه‌كانه, زانایانی ئه‌وروپی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راسته‌وه له باسی دابه‌ش كردنی جۆره‌كانی حوكمرانی وتوویانیه حوكمرانی ئه‌ره‌ستۆكراتی و حوكمرانی دینی و حوكمرانی پاشایه‌تی...
له‌لای ئه‌وروپیه‌كان ده‌وڵه‌تی دینی به‌و ده‌وڵه‌ته وتراوه، كه پاپای كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی پێی وابووه شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌لاتی له خواوه وه‌رگرتووه, به‌ناوی مافی خواوه‌ندیه‌تی. به‌و مانایه‌ی پاپاو ده‌سه‌لاتی كه‌نیسه له‌لایه‌ن خواوه ته‌خویل كراون, به‌ناوی خواوه حوكم ده‌كه‌ن و به ناوی خواوه حه‌لال حه‌رام ده‌كه‌ن و حه‌رام حه‌لال ده‌كه‌ن....
ئه‌م پیناسه‌یه واته (ده‌وله‌تی دینی به‌مانی ده‌سه‌لاتی كه‌نیسه ده‌یت له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راست، كه به وه‌كاله‌تی خوای گه‌وره حوكمیان به‌سه‌ر خه‌لك ده‌كرد, به‌ناوی شه‌رعیه‌تی خواوه حوكمران بوون و پێویستیان به ره‌زامه‌ندی و پرس و رای میلله‌ت نه‌بووه... میلله‌ت ته‌نیا مكله‌چی له‌سه‌ر بووه, ملكه‌چی میلله‌ت بۆ پیاوانی كه‌نیسه واته ملكه‌چی بۆ خوا, یاخی بوون له ده‌سه‌لاتی كه‌نیسه واته یاخی بوون له ده‌سه‌لاتی خوا). لیره‌وه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌تا له ناو مه‌سیحیه‌كان لێكه‌وته‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانی (پرۆستانت) و (لۆسه‌ریه‌كان) و كالفنیه‌كان) و ئه‌وه‌ی به‌ناوی ریفۆرمی ئاینی له سه‌ده‌كانی ناوه‌راست په‌یدا بوو له كاردانه‌وه‌ی ده‌وله‌تی دینی كه‌نیسه بووه. كه دوایی وه‌كو مه‌زهه‌بی جیاواز به‌دیاركه‌وتن و شه‌ڕی خوێناوی له ئه‌وروپا لیكه‌وته‌وه.
ئه‌م پیناسه ته‌نیا پیناسه‌ی زانایانی ئه‌وروپی نیه بۆ ده‌وله‌تی دینی زانایانی هاوچه‌رخی, خۆشمان به‌و شیوه باسی ده‌كه‌ن.... وه‌حید عه‌بدوسه‌لام بالی زانای میسری ده‌ڵێ: ئه‌سلی ده‌وله‌تی دینی له ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌راسته‌وه هاتووه, مانای وایه كه پاپا سه‌رۆكی ده‌وله‌ته‌و به ناوی خواوه حوكمی كردووه‌و هه‌رچی موخالیفی پاپا بووبێت له سێداره دراوه، نابی كه‌س قسه‌ی پاپا ره‌فز بكات, چونكه به‌قسه‌ی خوا حیسابه.
له هه‌موو فه‌رهه‌نگ و مه‌وسوعه سیاسیه‌كان: له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی دینی كۆڕاییه‌ك هه‌یه:
1- ریشه‌ی وشه‌كه‌و مانایه‌كه‌ی هی كه‌لتووری ئه‌وروپیه نه‌ك هی كه‌لتووری ئیسلامی.
2- به حوكمرانیه‌تی كه‌نیشه‌ی كاسولیكی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست وتراوه, كه به ناوی (حق الله‌ی) وه‌كو راسپیرداو, حوكمی كۆمه‌ڵگای مه‌سیحیان كردووه.
3- به‌ناوی خواوه دژی هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و زانستی و كۆمه‌لایه‌تی وه‌ستاونه‌ته‌وه. كه ناكۆك بووبیت له‌گه‌ڵ به‌رژوه‌ندی و قه‌ناعه‌تی كه‌نیسه.
4- به‌ناوی خواوه فه‌رمان ده‌كراوه‌و كوشتار رووی داوه‌و شه‌رعیه‌ت دراوه به فه‌رمانره‌واكان و شه‌رعیه‌ت وه‌رگیراوه‌ته‌وه, تاوان سراوه‌ته‌وه‌و خه‌لك تاوانبار كراوه به ناوی خواوه.
به زاراوه ئه‌وروپیه‌كه‌ی به‌م جۆره حوكمرانیه ده‌وترێ (سیوكراتی).
به هه‌موو ئه‌و پیناسانه‌ی له سه‌ر ده‌وڵه‌تی دینی به مه‌فهومی ئه‌وروپی لێی تێده‌گه‌م ده‌وڵه‌تی دینیم ناوێ. ئه‌ی له ئیسلامدا ده‌وله‌تی دینی هه‌یه؟
سییه‌م
ده‌وڵه‌تی دینی له كه‌لتووری فه‌رماره‌وایه‌تی ئیسلامی .
لیره‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار بكه‌ین.
ئایا له ئیسلامدا ده‌سه‌لاتی سیوكراتی هه‌یه, (كه‌سێك) یان (خانه‌واده‌یه‌ك) حوكمرانی ولات بكات. به‌ناوی خواوه‌و كه‌س نه‌توانی قبوڵی ده‌سه‌لاتی نه‌كات؟
ئایا تخویل كردن له ئیسلامدا یان به‌رجه‌ست بوونی ده‌سه‌لاتی خوا له كه‌سیك به‌ناوی (خه‌لیفه) یان (امیر) یان (سه‌رۆك)ه‌وه هه‌یه, كه كه‌س بۆی نه‌بی له فه‌رمانره‌وایه‌تی ده‌رچی؟
به واتا ئه‌وروپیه‌كه‌ی كه‌سیك یان خێزانێك هه‌یه مافی (حق الله‌ی) هه‌بی واته خوای گه‌وره ئه‌و مافه‌ی پی دابێ به‌ناوی خواوره حوكمرانی بكات؟
بۆ ولامی هه‌ر سێ پرسیاره‌كه به‌رای من نه‌خیرَ.
چونكه: یه‌كه‌م ئه‌زموونی حوكمرانی و باڵاده‌ستترین ده‌سه‌ڵات خه‌لیفه‌یه (ئه‌بوبه‌كری سدیق) ناڵًی من نوینه‌ری خوام. به‌ڵكو ده‌ڵێ: (من خه‌لیفه‌ی پیغه‌مبه‌ری خوام نه‌ك خه‌لیفه‌ی خوا).... له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا خوای گه‌وره ئه‌وی كردۆته خه‌لیفه‌و ده‌سه‌لاتی لابردن و موحاسه‌به لای مسولمانانه ده‌فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵكینه منتان كردۆته به‌رپرسی خۆتان باشترین كه‌ستان نیم, كاری چاكم كرد پشتگیریم بكه‌ن و خراپم كرد راستم بكه‌نه‌وه, ..... هه‌تا ده‌گاته ئه‌و برگه‌یه ... له پاڵ گویرایه‌ڵی خوا‌و پێغمبه‌ری خوا گویرایه‌لیم بكه‌ن و ئه‌گه‌ر به فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوام كرد گویرایه‌لیم مه‌كه‌ن)..
لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وی كه ئه‌بوبه‌كر شه‌رعیه‌تی له موهاجیرو ئه‌نساره‌كانه‌وه وه‌رگرتووه, كه بۆته خه‌لیفه‌و ئه‌وان ده‌توانن موحاسبه‌ی بكه‌ن و لای به‌رن.... ئه‌مه پیچه‌وانه‌ی ده‌سه‌لاتی سیوكراتی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیه.
ئه‌م شیوازه له خه‌لیفه‌كانی دواتریش دووباره ده‌بیته‌وه.
ئێمه له مێژووی ئیسلامی و له بنه‌ماكانی سیاسه‌تی شه‌رعی ئه‌میر یان خه‌لیفه شه‌رعیه‌تی راسته‌وخۆ له خواوه وه‌رنه‌گرتووه, دانانی خه‌لیفه به وه‌حی جێگیر نه‌كراوه. پیچه‌وانه‌ی پاپا كه بانگه‌شه‌ی ده‌كرد ئه‌و نوینه‌ری خوایه‌و شه‌رعیه‌تی له خواوه وه‌رگرتووه‌و میلله‌ت یان په‌یره‌وكارانی مه‌سیحی بۆیان نه‌بێ وته‌ی ئه‌و وه‌كو هی وته‌ی خوا‌و پیغه‌مبه‌ر نه‌زانن.
به خویندنه‌وه‌یه‌كی تر خه‌لیفه له ئیسلام پابه‌نده به بنه‌ما شه‌رعیه‌كان, نه‌ك بنه‌ما شه‌رعیه‌كان له بنده‌ستی خه‌لیفه دابی چۆنی داده‌ریژێ. ئه‌مه حاله‌تی ئاسایی فه‌رمانره‌وایه‌تی خه‌لیفه بووه له ئیسلام ئه‌گه‌ر حاله‌تیكی به‌ده‌ر له‌مه هه‌بووبێ. به نائاسایی سه‌یری كراوه.
ده‌كرێ بلێن ده‌سه‌لاتی ولایه‌تی فقهی لای شیعه‌كان كه بنه‌چه‌كه‌ی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ (امام)ه‌ت لای شیعه, كه ئه‌وان له‌گه‌ڵا خه‌لافه‌تی شورایی نین‌و پیان وایه, پیغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به وه‌حی خه‌لیفایه‌تی ته‌رخان كردووه بۆ عه‌لی كوری ئه‌بوتالیب و بنه‌ماڵه‌كه‌ی (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بروانه وتاریكی من له ناو په‌یجه‌كه‌م له‌سه‌ر میژووی سه‌رهه‌لدانی شیعه)....
هه‌ندی ده‌لێن فه‌رمانره‌وایه‌تی له سعودیه (ده‌سه‌ڵاتی دینی)یه به‌وه‌ی به‌ناوی دینه‌وه خانه‌واده‌یه‌ك ده‌سه‌لاتی بۆ خۆی قۆرغ كردووه‌و. به‌ڵام ئه‌مه بانگه‌شه‌ی خۆیانه, له مێژووشدا ئه‌مه دووباره بۆته‌وه به‌ڵام ئه‌مه حاله‌ته نادروسته‌كه‌ی مێژووی ئیسلامیه...
هه‌موو زانایانی ئه‌هلی سوونه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌لاتی خه‌لیفه له (ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد)ه‌وه وه‌رده‌گیرێ. ئی خۆ ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ش مرۆڤن و ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی شه‌رعیه‌تی خه‌لیفه راسته‌وخۆ نابی ئیدیعایه بكات بڵی خوای گه‌وره منی قبوڵه‌و لای په‌روه‌ردگاره‌وه ته‌خویل كراوم.
چواره‌م/
جیاوازی له نیوان (ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعیه‌ت و حوكمی شه‌رعی) و (ده‌وله‌تی دینی).
ئه‌ركی پیاده‌كردنی حوكمه شه‌رعیه‌كان یان سنووره شه‌رعیه‌كان (قازی)یه, له ئیسلامدا قازی له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن خلیفه‌وه به پێی شاره‌زایی دانراوه‌و دوایی والیه‌كان قاز‌یان داناوه‌و ماوه‌یه‌كی زۆری سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسی (قازی قازیه‌كان) یان سه‌رۆكی قازیه‌كان هه‌بوو قازی داده‌نا, قازی پابه‌نده به جیبه‌جی كردنی شه‌ریعه‌ت و له‌سه‌رووی شه‌رعیه‌ته‌وه نیه....
له مێژووی ئیسلامی‌دا به‌فه‌رمانراوه‌یه‌تیه‌ك كه به شه‌ریعه‌ت به‌ریوه‌چووه نه‌وتراوه, (ده‌وله‌تی دینی), ئه‌و ناوه‌ی لێ نه‌نراوه.. هه‌تا سیستمی فه‌رمانره‌وایه‌تیه‌ك كه شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌ی حوكمرانی بووه, نه‌ك پێی نه‌وتراوه (ده‌وله‌تی دینی) هه‌تا پێی نه‌وتراوه (ده‌وله‌تی ئیسلامی)یش. فه‌رمانره‌وایه‌تی ئیسلامی له شاری مه‌دینه له‌سه‌رده‌می پیغه‌مبه‌ری خوا پیێ وتراوه (ده‌وڵه‌تی مه‌دینه) به‌ناوی شاری مه‌دینه‌وه. له‌سه‌رده‌می چوار خه‌لیفه‌ی راشیدی (خه‌لافه‌تی راشیدی) بووه‌و له‌سه‌رده‌كانی تر به‌ناوی (بنه‌ماله‌ی فه‌رمانره‌وا وه‌كو ئومه‌وری , عه‌باسی, ئه‌یوبی .....) ناسراوه.
كه‌واته له مێژوودا زاراوه‌ی ده‌وڵه‌تی دینی زاراوه‌یه‌كی نامۆیه‌و به‌كارنه‌هاتووه,,, ده‌وڵه‌تێكی به شه‌ریعه‌ت به‌ریوه چووبی ئه‌وه ده‌وله‌تی دینی بووبیت و ئه‌گه‌ر نا ده‌وله‌تی دینی نه‌بووبێ. شتی وا له كه‌لتووری فه‌رمانره‌وایه‌تی ئیسلامی‌دا نیه.
پینجه‌م/
ئه‌مه‌ی ئیستا ده‌وترێ, له سه‌ر ره‌فزكردنه‌وه یان داكۆكی له‌سه‌ر ده‌وله‌تی دینی.
مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و بابه‌ته ده‌خاته‌روو ئه‌وه‌مان بۆ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
مه‌به‌ستی چیه؟.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌وله‌ته دینیه بێ كه روونمان كردووه, قسه‌یه‌كی زۆر جوانه... ده‌وله‌تی دینی له ئیسلام دا نیه‌و ئیمه له میژووی ئیسلامی ده‌وله‌تی دینیمان نیه,,, ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌وه بێ, كه ده‌وله‌ت‌و حوكمرانیه‌كمان ناوێ, دادوه‌ر (قازی) بگه‌ڕیته‌وه بۆ شه‌رع له حوكم كردن دا... ئه‌وه مه‌به‌سته‌كه دیاره‌و شتی وا نابێ.
ئیمه ئیستا تووشی تیكه‌ڵیه‌ك بووین, به‌شیك له ره‌وتی عه‌لمانی له كوردستان ده‌وڵه‌تی دینی قبوڵا نیه, به‌س به‌رچاو روون نیه, ئایا ده‌وله‌تی دینی به چه‌مكی ئه‌ورپی قبوڵا نیه یان قبوڵی نیه له سایه‌ی حوكمرانیه‌ك بژی. یاساكان له‌گه‌ل بنه‌ما نه‌گۆره‌كانی ئیسلام تیك نه‌گیرین‌و په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌رنه‌كات دژایه‌تی هه‌بی له‌گه‌ڵا شه‌ریعه‌ت.
ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌ندێ له كه‌سایه‌تی و چالاكوانانی ئیسلامی داكۆكی له ده‌وله‌تی دینی بكه‌ن پێیان وابی ده‌وله‌تی دینی به مه‌فهومی سه‌ده‌كانی ناوه‌راستی ئه‌وروپی له ئیسلام دا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی مێژووی حوكمرانی ئیسلامی ده‌وله‌تی دینی بووه, ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌ن.. ده‌وله‌تی دینی نه‌بووه.
بۆیه داكۆكیكارانی ده‌وله‌تی دینی و ره‌فزكارانی ده‌وله‌تی دینی ده‌بێ رۆشنتر ئه‌و بابه‌ته روون بكه‌نه‌وه.
ناكرێ ئیمه حوكم بده‌ین به‌سه‌ر قسه‌ی داكۆكیكاریك بلێن ده‌وله‌تی دینی ده‌وێ وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا هه‌یه, یان ئه‌وه‌ی پیًی ره‌فزه ئیسلامیه‌ك بیت و ته‌فسیری ره‌فزی شه‌رعیه‌تی بداته پاڵا.
شه‌شه‌م
ئه‌دی ده‌وله‌تی مه‌ده‌نی چیه؟
ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی وه‌كو له مه‌وسوعه‌كاندا هاتووه : ئه‌و ده‌ڵه‌ته‌یه كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگا به بێ جیاوازی ده‌پاریزێ, دیاره ده‌وله‌تی مه‌ده‌نی راست پیچه‌وانه‌ی ده‌وله‌تی عه‌سكه‌رتاریه‌ت و خۆسه‌پاندن‌و تاك جه‌مسه‌ریه. له‌سه‌ر بنه‌مای هاولاتی بوون مامه‌له ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌تی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته, ده‌وله‌تی ئاڵوگۆری ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته, ده‌وله‌تی قبوڵاكردنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه, له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگدان و هه‌لبژاردن وه‌ستاوه.
له‌به‌رانبه‌ردا ئێمه له ئیسلامدا جیهاد بۆ جیهادی (به‌رگریه) واته به‌رگری له‌كاتی هێرشی داگیركه‌ر, جیهادی هیرش بردنمان هه‌یه بۆ دابیكردنی ئازادی به‌رانبه‌ر ئه‌و حوكمرانانه‌ی ئازادی بیروباوه‌ر له ژیرده‌سته‌كانیان زه‌وت ده‌كه‌ن.
به‌لام وه‌رگرتنی بیروباوه‌رو شه‌ریعه‌ت پرسیكی ئاره‌زوومه‌ندانیه, زۆربه‌ی حیزبه سیاسیه‌كانی جیهانی ئیسلام كه باوه‌ریان به به‌شداری هه‌ڵبژاردن و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌یه له‌گه‌ڵا پارته‌كانی تر‌و قبوڵای به‌رئه‌نجامه‌كانیانه, باوه‌ریان به جیبه‌جی كردنی شه‌ریعه‌ت هه‌یه له چوارچێوه‌ی هاندانی خه‌لكی مسولمان بۆ پشتگیری له بنه‌مانی ئیسلام و شه‌ریعه‌ت و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ ریگری له‌و یاسانه‌ی له‌گه‌ڵا بنه‌ما شه‌رعیه‌كان تیك ده‌گیرێ. ئه‌گه‌ر به هۆی كه‌می ده‌نگ و پشتگیری ئه‌وانه‌وه ده‌نگی نه‌هینا ئه‌نجامه‌كه‌یان قبوڵاه‌و خه‌بانی مه‌ده‌نی و هوشیاركردنه‌وه ده‌كه‌ن هه‌تا له ئاینده له ریگه‌ی متمانه‌ی ئه‌وانه هیزو قورساییان زیاد بێ ئه‌و ئامانجه بهیننه دی. ئه‌وه‌یه (ده‌وله‌تی مه‌ده‌نی) , , كه باوه‌ری به‌یه‌كتر قبوڵا كردن و ئه‌نجامه‌كانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و حكومه‌تی هاوڵاتی هه‌یه بێ جیاوازی. تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا خزمه‌ت ده‌كات به بێ جیاوازی.
ئه‌م ده‌وله‌تی مه‌ده‌نیه ناویكی ئه‌وروپیه, یان رۆژهه‌لاتیه گرنگ نیه, گرنگ ئه‌وه‌یه سیستمی حوكمرانی ئیسلامی سیستمیكی مه‌ده‌نیه‌و شه‌ریعه‌ت و بیروباوه‌ر به‌سه‌پاندن نابێ.
پوخته‌ی بۆچوونی من:
1- له ئیسلامدا ده‌وله‌تی دینی نیه, ئه‌وه‌ی هاوشیوه‌ی ده‌وله‌تی دینیه له جیهانی ئیسلامی, ئه‌و ئیدعایه‌یه, كه به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی پیرۆزه‌وه له‌لایه‌ن (ولایه‌تی فه‌قهی) ئیران ده‌كرێ, یان له‌لایه‌ن (مه‌لیكه‌كانی سعودی)یه‌وه ده‌كرێ.
2- ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی (بێ جیاوازی) ده‌وله‌تی دینی ره‌فز ده‌كات به‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه هه‌یه له مه‌وسوعه ئیسلامی و ئه‌وروپیه‌كان كه باسم كرد. قسه‌یه‌كی زۆر ره‌واو شه‌رعیه. به پیچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌ك به‌و مه‌فهومه بڵی ده‌وله‌تی دینیم قبوڵه, هه‌ڵه‌ی كردووه..
3- ئه‌گه‌ر كه‌سێك (بێ جیاوازی) له ناوه‌رۆكی (ده‌وله‌تی دینی) به هه‌له حاڵی بوو, وای زانی ده‌وله‌تی دینی واته ده‌وله‌تێك (ئیسلام و بنه‌ما شه‌رعیه‌كان) بێ, له‌و رووه بلێ ده‌وله‌تی دینیم قبوله یان ره‌فزه, ئه‌وه قسه‌یه‌كی بێ شه‌رعی كردووه. واته (ناوه‌رۆك)یكی دیكه بداته عیباره‌تی (ده‌وله‌تی دینی) كه جیاوازه له‌گه‌ڵا ئه‌و ناوه‌رۆكه‌ی هه‌یه‌تی.
4- ئه‌وه‌ی له خاڵی سێ باس كراوه, ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی (بێ جیاوازی) روونی بكاته‌وه, ئه‌گینا, كاتی هه‌ڵویستی خۆی له‌سه‌ر ده‌وله‌تی دینی ده‌رده‌برێ. ده‌بێ ته‌فسیری خۆی بۆ (ده‌وله‌تی دینی) روون بكاته‌وه. ئه‌گه‌رنا ناكرێ, له جیاتی نیه‌تی ئه‌و كه‌سه بریار بدرێ. كه مه‌به‌ستی له ده‌وله‌تی دینی به‌و شێوه‌یه.
هیوادارم توانیبیتم, ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی خویندنه‌وه‌ی خۆم به پوختی را خۆم بنوسم, ده‌رگاش واڵایه بۆ سه‌رنج و ره‌خنه‌كانی ئێوه.
هه‌ر كه‌سیك ئه‌م بابه‌ته‌ی خوینده‌وه با لایكی بكات بۆ ئه‌وه‌ی دلخۆشم بكات, بزانم سوودی لی وه‌ركرتووه.