17/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پاش سلاوێکی زانستیانە ، به‌رێز سه‌رۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمه کە چه‌ند هه‌ڵگرێکی برٍوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆراین له چه‌ند پسپۆریه‌كی جیا جیا ، له‌سه‌ر پرۆگرامی تواناسازی حکومەتی هەرێم و هه‌ندێكیشمان به خه‌رجی خۆمان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خوێندنمان ته‌واوكردوه ، پشت بەستوو بەو بەڵینامەی کە لە پێش رۆشتنمان بۆ خوێندن داومانە بە حکومەتی هەرێم کە لەکاتی گەرانەوەمان راستەخۆ دەستبکەین بە خزمەت لە زانکۆکانی هەرێمدا بۆیە لە پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان داوای دامه‌زراندنمان له زانكۆكانی كوردستان كرد، بەخۆشحالیەوە سه‌رۆك به‌ش و راگری كۆلێژه‌كان و سه‌رۆكی زانكۆكان له‌به‌ر پێویستبوونیان به پسپۆریه‌كانمان نوسراویان بۆكردین بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توژینه‌وه‌ی زانستی، لارینه‌بوونی خۆیانیش راگه‌یاند، پاشان وه‌زیری خوێندنی باڵاش به‌هه‌مان شێوه ره‌زامه‌ندبوو و لارینه‌بوونی خۆی راگه‌یاند ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت ئه‌وكات پێكنه‌هێنرابوو، ته‌نها كاربه‌رێكه‌ربوو ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش توانای دامه‌زراندنی نه‌بوو ، نوسراوه‌كانمانی به‌رزده‌كرده‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت و ئێمه‌ش ده‌سبه‌كاربوون بكه‌ین، بەلام ئێمەش وەک هەر تاکێکی ئەم گۆمەڵگە و نوخبەیەکی زانستی کوردستان ئەو قەیرانە سیاسی و دارایەمان لە بەرچاو گرتوو بوو کە لە چەند مانگی رابردووە کوردستانی خۆشەویستمانی گرتبوویەوە بەڵام بەداخەوە لە سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه "٢٠١٤" ناوه‌كانمان به بیانووی جیا جیا نه‌گه‌راوه‌ته‌وه و وا دووباره ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستی پێكرده‌وه‌و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش خۆی له كێشه‌كه‌مان ناگه‌یه‌نێت، ئەمە لە کاتێکدایە چەند جارێک چەند ئەندام پەرلەمانێکی سەر بە لیژنەی بەدواداچوونی کارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەمان ئاگادار کردۆتەوە لە پەرلەمانی کوردستان،بەڵام بەداخەوە ئەوانیش نەیانتوانیوە وەڵامێکی پۆزەتیڤمان بدەنەوە یان هیچ نەبێ وەڵاممان بدەنەوە . بۆیه داواكارین له‌به‌ڕێزتان راستەوخۆ، به‌دواداچوون بۆ كاره‌كه‌مان بكه‌ن.
هیوا خوازین لە ماوەیەکی نزیکدا وەڵامێکی پۆزەتیڤ وەربگرین بە پێجەوانەوە ئێمەش رەنگە لەوە زیاتر نەتوانین چاوەروان ببین و هەڵوێست و چالاکی مەدەنیانەی جیاوازمان دەبێت لە هەفتەی داهاتووە.
له‌گه‌ڵ رێز‌و سوپاسی بێپایانمان بۆتان .
دەستەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا
١٧/٨/ ٢٠١٤
تێبێنی / هاوپیچێکی ئەم نامە کراوەیە ئاراستەی سەرجەم کەناڵە راگەیاندنەکان دەکرێت