18/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا،ژماره‌ى ئه‌و قوتابيانه‌ى له‌زانكۆكان وه‌رده‌گيرێن ئاشكرا ده‌كات
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و وتێوژينه‌وه‌ى زانستى ژماره‌ى ئه‌و قوتابيانه ئاشكرا ده‌كات، مه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن له‌زانكۆ حكومى و ئه‌هلييه‌كاندا وه‌رده‌گيرێن.
فوئاد عه‌لى وته‌بێژی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ڕايگه‌ياندووه،" بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له 50 هه‌زار خوێندكار له‌زانكۆو په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كاندا وه‌رده‌گیرێن".
وتيشى،"ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌می پۆلی (12)ی ئاماده‌ییه‌كان فۆرمی زانكۆلاین به‌جیا پڕده‌كه‌نه‌وه".
وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا باسى له‌وه‌ش كردوه، "دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌بێت".