له‌سه‌ر دۆسيه‌كه‌ى ڕۆژنامه‌نوس كاوه‌گه‌رميانى، هاوسه‌ره‌كه‌ى و مامێكى ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه تيرۆر كراوه ده‌ستگير كران.
شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی به ئێن ئاڕتی راگه‌یاند به هۆی ئه‌وه‌ی داوایان له دادگا كردبوو مه‌حمود سه‌نگاوی تۆمه‌تباری سێهه‌می دۆسیه‌ی تیرۆری كاوه گه‌رمیانی ده‌ستگیر بكرێت، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مامێكی كاوه گه‌رمیانی به بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك له گه‌رمیان ده‌ستگیركران.
راشیگه‌یاند، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنیان ئازادكران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر دانیشتنی دادگا بۆ رۆژی 26ی ئه‌م مانگه دواخرا.