18/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
يه‌كێتى ئه‌وروپا، مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ڕاگرت
يه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه کانی ئیسرائیلی له‌شیره‌مه‌نی و په‌له‌وه‌ر بۆ ناو وڵاتانى سه‌ر به‌و يه‌كێتييه ڕاگرت.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی هێرشی ئیسرائیلی بۆسه‌ر که‌رتی غه‌ززه زۆر له دانیشتوانی ئه‌روپا کڕینی کاڵای جوله‌که‌یان ڕاگرتوه له دژی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژی و هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی بۆسه‌ر ژن و منداڵ و پیر له‌که‌رتی غه‌ززه وکوشتی هه‌زاران بێ‌تاوان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست.
ئه‌م بڕياره‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رهه‌مه شيره‌مه‌نيه‌كان وبه‌رهه‌مى په‌له‌وه‌ر ده‌گرێته‌وه و ئه‌م بڕياره‌ش ئه‌و ناوچانه‌ى تێدايه كه ئيسرائيل له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستين كێشه‌يان له‌سه‌رى هه‌يه و ناكۆكن، چونكه کێشه‌ی له‌سه‌ره‌و بازاڕی ئه‌وروپا توشی ئاڵۆزی ده‌کات له نێوان کڕیاره‌کان.
له‌لايه‌كى تره‌وه و له‌و ڵاتى به‌ريتانيا هێرش کرایه سه‌ر ئه‌و جێگایانه که کاڵای به‌رهه‌می ئیسرائیلی ده‌فرۆشن و له‌لایه‌ن کڕیاره‌کانه‌وه شکێندران و فڕێدرانه ده‌ره‌وه‌ی مارکێته‌کانه‌وه که‌ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ بازاڕی ئه‌وروپا دروست کردوه‌و بۆته مه‌ترسی له‌سه‌ر بازاڕی ئه‌وروپا.
له ئێستادا یه‌کێتى ئه‌روپا له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهه‌م هێنانی جوله‌که له گفتوگۆدایه بۆ ڕاگرتنی به‌رهه‌می جوله‌که له بازاڕه‌کانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می ناوچه جێ ناکۆکه‌کانی کۆمه‌ڵگه نیشته‌جێ جوله‌که زۆره‌ملێکانی ناو ئیسرائیل.