06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تاڵه‌بانی له‌سه‌رۆكی لادرا
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ناوی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌گۆڕدرێت بۆ كه‌سێكی تر به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستنیشانبكات.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، رۆژی 17ی حوزه‌یرانی مانگی ڕابردوو له‌راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی وه‌ك سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی ده‌ستنیشانكرد. له‌نوێترین هه‌ڵوێستدا ئازاد جوندیانی، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه وا به‌پێویست زانرا له جیاتی مام جه‌لال كه‌سێكی دیكه بۆ سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی دابنرێت "
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی كاندید كردنی مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایز بۆ سه‌رۆكی لیسته‌كه، ڕایگه‌یاند" هیچ كه‌سێك ناتوانێت خۆی كاندید بكات، به‌ڵكو ئه‌نجومه‌نی حزب بڕیاری دیاری كردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی لیسته‌كه ده‌دات"،
ئه‌وه‌شی وت" تائێستا هیچ ناوێك ده‌ستنیشان نه‌كراوه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و پرسه یه‌كلای ده‌كرێته‌وه"
به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی خه‌ندانیش كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ناویه‌كێتیه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی داوای كردووه كه‌یه‌كێكی تر بۆ سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دابنرێت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شی داوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه".