بۆ ڕزگاركردنى موسڵ، گروپهچهكدارهكانى ئه‌و ناوچه‌يه ئهنجومهنێكيان پێكهێناوه و ڕايشى دهگهيهننن، له‌وباره‌يه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گه‌يشتونه‌ته ڕێككه‌وتن.
مازن سامرایی وته‌بێژی به‌ره‌ی رزگاریی نیشتمانی رایگه‌یاندووه، داعش ده‌ستی داوه‌ته كوشتنی سونه‌كان بۆیه گرووپه سونه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئازادكردنی شاری موسڵ له ده‌ستی داعش گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن.
ئاشكراشی كرد، گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌قشبه‌ندی و جهیشولراشدین و جهیشولموجاهدین و جه‌یشی ئیسلامی و گرووپه‌كانی تر له‌و چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی عه‌شیره شۆرشگێرهكاندا یه‌كیان گرتووه و نیازی ئازادكردنی موسڵیان هه‌یه.
مازن سامرایی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتووین بۆ ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له‌ناو موسڵ.
مازن ره‌تی كرده‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند یان ئه‌مریكا رێكه‌وتنیان كردبێ.
به‌گوێره‌ى زانيارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداريش، سوپاى عێراقى سهرپاڵى ئاماده‌كردنى پلانێكه بۆ گرتنه‌وه‌ى موسڵ وبۆئهو مه‌به‌سته سودى له زانيارييه هه‌واڵ گريكانى ئه‌مريكا وه‌رگرتووه.