له‌ژیانی ئه‌مرۆمان شیعر ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانمان
هانگاویان ناوه به‌ره‌و شیعر،زۆربه‌مان ئه‌گه‌ر شاعیریش نه‌بین رۆژێك
له‌رۆژان چه‌ند دێرێمان پێكه‌وه ناوه ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیار له‌خۆمان
بكه‌یه ن ،ئایه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌وه رێگه پێدراوه ؟
خودای گه‌ووره له قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموو { پێغه‌مبه‌ر(صلی ألله
علیه وصلم ) شاعیر نیه ،شاعیره كان ته‌نها گومراكان شوینیان ده‌كه‌ون
،ئایا نابینی كه ئه‌وانه به‌هه‌موو دۆڵ و شیوێكدا به‌سه‌ر لێشێواوی
ده‌رۆن (شیعر ده‌ڵێن). }
ئایه‌تی {223-225}سوره‌تی (الشعرء) ته‌فسیركردنی (محمد ملا صالح )
بۆ زیاتر شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه په‌نا دهبهیهنه به‌ر
فه‌رمووده پیرۆزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی ألله علیه وصلم ) ،لێره دا ئایه
دروسته شیر بنوسرێ یان گوێی بۆ بگرین ؟له (شرید) ه‌وه ده‌ڵێ : رۆزێك
له دووای پێغه‌مبه‌ر(صلی ألله علیه وصلم ) سواری وڵاخێك بووبوم فه‌رمووی
((ئایه شتێكت لا هه‌یه له شیعری (أمیه) ی كوری أبی الصلت ؟)) وتم
به‌ڵێ ،فهرمموی:(( بیڵێ ))،شیعركم بۆ وت، فه‌رمووی :((هی
تریش))،ههتاگهیشته 100 شیعر.
لێره‌دا ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه
به‌ڵێ شیعر درووسته .به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچینه خزمه‌ت فه‌رمووده‌یه‌كی تر
،له سه عدی كوری (أبی وقاص) ه‌وه ، پێغه‌مبه‌ر(صلی ألله علیه وصلم )
فه‌رموویه‌تی :((ئه‌گه‌ر ناو سكی یه‌كێ له ئێوه پر ببێت له كێم هه‌تا
ئهیگهیێنێ باشتره له‌وه‌ی پر بێت له شیعر )).
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی
ئه‌م فه‌رموو ده یه‌ش بده‌ین ده‌بینین كه شیعر شتێكی درووست نیه .به
گه‌رانه‌وه بۆ فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوو ئه‌وه ده‌بینین كه ئه‌و دوو فه‌رموو
ده‌یه دژی یه‌كن بۆ زیاتر رون كردنه‌وه ،په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر
فه‌رمووده‌یه‌كی تر ، (أبو هریره) ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ر(صلی ألله علیه وصلم
) فه‌رموویه‌تی :{ راسترین وشه شاعیر وتبێ وشه‌كه ( لیبد) ه ،
ئاگاداربه هه‌موو شتێك جگه به‌تاڵه‌و ، (امیه)ی كوری أبی الصلت نزیك
بووه موسلمان بێت. }. به سه‌رنج دان له‌و سێ فه‌رموو ده‌یه ده گه‌ینه
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌شێك له شیعر رێگه پێ نه‌دراوه له ئیسلام دا ،
به ڵام شیعر لایه‌نه جوانه‌كه‌ی ئاسیه به مه‌رجیك ده‌رچوونی تێ دا نه
بێت ، پێغه‌مبه‌ر(صلی ألله علیه وصلم ) شاعیری تابه‌ت به خۆی هه‌بووه
له‌وانه ( كعب بن ملك ، حسان بن المنزر ، پێغه‌مبه‌ر(صلی ألله علیه وصلم
) نزای بۆكرد و فه‌رمووی :{اللهم ایده بروح القدس} واته ئه‌ی خودایه !
جبریل ببێته یارمه‌تی ده‌ری! ده‌ڵێن پاش ئه‌م دوعایه نه‌وه‌ستا تا حه‌فتا
به‌یت شیعری وت ، عبدألله بن روحه) .
بۆیه باشه كه له ناو شیعرهكانماندا هه‌ندێ وشه نه‌ڵێن كه له گه‌ڵ ئاینی پیرۆز ئیسلام نا گونجێن ، كوفر ده‌رچونه له دین
تێبینی : ئه‌م فه‌رموودانه‌ی سه‌ره‌وه پوخته‌ی سهحیی موسلیمن،سوپاس
بۆكاك فه‌رمان كه بۆی نار دین، وه ناو شاعیره‌كان له كتێبی ( پوخته‌ی
ژیانی پێغه‌مبه‌ر(صلی ألله علیه وصلم )) ه‌وه وه‌رگیراوه .