19/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قولابی رۆح
ماسیگره‌كان كاتێ ده‌یانه‌وێ به قولاب ماسییان بگرن، ئه‌وه‌یان بڕاندۆته‌وه كه ده‌بێ زۆر به هێواشی قولابه‌كه له ده‌می ماسیه‌كه رابچێ و هێدی هێدی تا لاوازی ده‌كه‌ن، ئه‌نجا كه‌م كه‌م هه‌ڵیكێشن، كه قولابی عیشقیش له گه‌رووی مرۆڤ رادهچێ، سه‌ره‌تای چوونه ناو دونیایه‌كی تره‌و له‌دایكبوونه‌وه‌یه‌كی تازه دێته‌كایه‌وه، به جۆرێك عاشق (خالق)، ده‌یه‌وێ به هێواشی ئه‌و مه‌عشووق (مرۆڤ)ه بۆ لای خۆی كه‌مه‌ندكێش بكا‌و له هه‌موو حاله‌ته‌كانی ته‌پ و تۆزی خۆڵ و تهپهحۆلی قوڕو خوێنی پیس دایبماڵێ و ورده ورده ههڵیكێشێتهوهو به‌ره‌و به‌رزی بیبات.
مه‌ولانا وه‌ها تاڵه‌كانی ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی چنیوه، كه ئیدی مرۆڤ ئه‌گه‌ر راست ده‌كات هه‌ڵوه‌دای عیشقی راسته‌قینه‌یه، ده‌بێ دڕك و داڵ و چڵك و چاڵی تاوان و خۆڵ و زبڵی زمان و قوڕو لیته‌ی مرۆڤێكی دونیایی له خۆیدا دابماڵێ و به ئه‌وینه‌وه به‌ره‌و ئه‌و قولابه بچێ، كه سه‌ره‌تای خۆكردنه قوربانی و به‌ره‌و مه‌رگ چوونه، چونكه دونیا به چاویلكه مادییه‌كه لێی بڕواندرێ، هێنده‌ی گه‌ردوونێك قورس و قه‌به‌یه، كه‌چی به چاوی دڵ لێی رامێنی سووك سووك، هێنده‌ی باڵی مێشوولهیهكیش قورسایی نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به دڵ بیربكاته‌وه نه‌ك به چاو، ده‌بێ له پێشدا خۆی له هه‌موو قورساییه مادییه‌كانی ژیان دابماڵێ و سه‌ره‌تا وه‌كوو منداڵێك ته‌نی جه‌سته بخاته جرت و فرت و سووك سووك ئه‌وه‌ی بیهه‌وێت پێیدا ههڵبشاخێ و چه‌شنی تریسكایی ئاگر هه‌ر كوێی ویست لێی ببێته میوان، به تایبه‌ت كامه جێگا دڕك و داڵه، له‌وێدا بسهنگرێتهوهو هه‌ست به ئازاری بنی پێیه‌كانی نه‌كات و به پێ‌خواسی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا شه‌ڕی بێ، تا بخارێ، بسوێ، بڕووشێ، ببێته برین، به‌ڵكو له داهاتوو هه‌ر زوو باوه‌ش به قولابی مه‌زنه‌وه بكا.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ رۆحییانه بژین، به‌ره‌و به‌رزی بفڕین و ئاسمان پێشوازیمان لێ بكات، ده‌بێ هه‌رچی زووه خۆمان له قولابی رۆح رابێنین، ئه‌م راهاتنهش پێویستی به ئارامگرییهكی له‌راده‌به‌ده‌ر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و تهنكاوانهدا مه‌له بكه‌ین و به‌ره‌و قوڵایی بڕۆین تا هه‌رچی پیسی هه‌یه له خۆمانی دابتهكێنین و زوو زووش به نیگایه‌ك خۆمان نیشانی ئه‌و راوچییه بده‌ین كه له چاوه‌روانی لیقایهكهو به شه‌رمه‌وه به‌ره‌و خۆدانه به‌ر سێداره‌ی قولابه‌كه بچین.
ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات مرۆڤایه‌تی پێویستی به‌و به‌رزبوونه‌وه مه‌عنه‌وییه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له قولاَیی ده‌ریاكان بێینه ده‌ره‌وه‌و جوان جوان ئه‌و به‌رگه قوڕینه له خۆمان دابتهكێنین و جارێكی دیكه له‌دایك ببینه‌وه، له‌دایك بوونه‌وه‌یه‌ك كه نه‌مری به‌دوا دێت و بۆ تا هه‌تا هه‌موو ئه‌و خوێن و خیزاوكهی، كه ساڵه‌های ساڵ بوو له‌شی قورس كردبووین، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ماچی نێوان قولاب و قورگ، ده‌ركی به‌ر ده‌بێ و زان و له‌دایك بوونه‌كه رووده‌دات.
ئه‌وه‌ی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه، ئێمه نێچیرێك بین، هه‌ر به نه‌سیمی خۆشه‌ویستییه‌وه به‌ره‌و پیری راوكردن بچین و هێشتا بانگ نه‌كراوین، بهلاَم له رۆحه‌وه ساز‌و ئاماده بین و هه‌ر به نیگایه‌كه‌وه ختوكه بدرێین و هه‌ستمان دنه‌مان بدات و هه‌ر به غار سه‌حراو مه‌یدانی راوكردن تهی بكه‌ین و چه‌شنی مه‌حوی به ئیمایهك رۆحمان بكه‌ینه به‌رده‌بازو ته‌خته‌به‌ندی ئه‌و رێگایه:
بۆ صه‌یدی (مه‌حوی) ئه‌و موژه ئیمایهكه به‌سه
سه‌حرایی ئولفه‌ته كه له نێچیری رهم حه‌رام
بۆیه ئه‌م كرده‌یه به لای خه‌ڵكی ئاسایی شێتبوونێكه، له راستیشدا دوندی عه‌قڵ و ئه‌وپه‌ڕی عیشقه، كه وه‌ك ماسی له قوولاَیی ده‌ریا بین و وه‌ك نێچیر له كهژو كێ‌و و به‌نده‌ن و باسك و ته‌لانان بین، هه‌ر نێچیری ئه‌و قولابه رۆحییهین، كه دووباره دهمانژیێنێتهوهو خوێنی له‌دایكبوونه‌وه‌یه‌كی ترمان لێ دهرسكێنێ، ئه‌وسا مه‌حوی ئاسا ده‌ڵێینه‌وه:
له ره‌شكی صه‌یدی فیتراكی چ شیرین شههسوارێكه
كه (مه‌حوی) هه‌روه‌كوو دێوانه، عه‌نقا كه‌وته شاخ و داخ