20/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رێواز فایەق: ئاشتی ھەورامی بێوژدانە
پاش بانگێشت كردنى، ئاشتى ههورامى ناڕواته پهرلهمان و پهرلهمانتارێكيش بهبێ ويژدان ناوى دهبات.
د.رێواز فایەق پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی و ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزەو سامانە سرووشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان بە SNN ڕاگەیاندوه،"پێشتر سەرۆکی لیژنەکەمان بە تەلەفون ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکانی ئاگادر کردبووە کە بۆ سێ بابەت لە پەرلەمان ئامادە بێت، لەسەرەتادا ئاشتی ھەورامی رازی بوو ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت بەڵام ئێستا ئەوەندە بێ ویژدانە دەڵێت بەرەسمی ئاگادر نەکراومەتەەوە بۆیە ئامادەی کۆبوونەوەکە نابم".
ڕايشى گهياندوه،" راستە دەبێت لیژنەکە لە رێگای نووسراوێکەوە داوای لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکردایە، بۆ ئەوەی نووسراوێک ئاراستەی وەزیری سامانە سروشتیەکان بکات بۆ ئەوەی ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت، بەڵام سەرۆکی لیژنەکەمان لە نێت پاکی خۆی بە تەلەفون لەگەڵ ئاشتی ھەورامی قسەی کردووەو سەرەتا رازی بووە بەڵام دواتر پەشیمان بۆتەوە".
ئەندامەکەی لیژنەی پیشەسازی و وزەو سامانە سرووشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان وتی،" ئێمە لە پەرلەمان ترسی ئەوەمان ھەیە قەیرانی سوتەمەنی بەتایبەتی نەوت و گاز لە کوردستاندا سەر ھەڵبدات بەتایبەتی لە وەرزی سەرمەدا بۆیە دەمانەوێت بزانین وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پلانی چییە لەو باریەوە".
وابریاربوو کۆبوونەوى پهرلهمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەکان لە سەر سێ تەوەر بێت، ئەوانیش نرخ و کۆبۆن و کوالیتی بەنزین و چۆنیەتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتیان.