20/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆردومانكردنه‌وه‌ى غه‌ززه ده‌ستى پێكرده‌وه
له‌شه‌وى ڕابردووه‌وه بۆردومانى سوپاى ئيسرائيلى بۆسه‌ر كه‌رتى غه‌ززه ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه و ژماره‌ى كوژراو وبرينداره‌كانيش زۆرن.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى bbc فڕۆكه جه‌نگيه‌كانى سوپاى ئيسرائيل بۆردومانى ناوچه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه‌يان كردووه و به‌و هۆيه‌شه‌وه 21 كه‌سگيانى له‌ده‌يت داوه و120 كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوون.
به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى حه‌ماس، ئامانجى ئيسرائيل له‌بۆردومانى غه‌ززه كوشتنى "محمد ضيف"ه كه‌فه‌رمانده‌ى باڵى سه‌ربازى حه‌ماسه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئيسرائيليش ڕايگه‌ياندووه، له‌كه‌رتى غه‌زه‌وه ڕۆژى سێشه‌مه 50 موشه‌ك و له‌چوارشه‌مه‌ش 20 موشه‌ك ئاڕاسته‌ى ئيسرائيل كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به‌قوربانيانى ئه‌و بۆردومانه بدات.
هه‌ر له‌مساڵ زنيكه‌ى مانگێك جه‌نگ له‌نێوان ئيسرائيل و حه‌ماس ڕويدا وپاش ئاگربه‌ستێكى كاتيش دوباره جه‌نگ ده‌ستى پێكرده‌وه.