06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د.یوسف قه‌رزاوی " فه‌توای گه‌ڕانه‌وه‌ی مورسی ده‌رده‌كات
شيَخ د.یوسف قه‌رزاوی بانگخوازو رابه‌ری رۆحی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین فه‌توایه‌كی ده‌ركردووه بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كان میسر كه ده‌بێت محه‌مه‌د مورسی بگه‌رێته‌وه‌و ده‌ستووریش كاری پێبكرێت‌و سوپاش له بڕیاره‌كه‌ی بكشێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ی سه‌ر به ئیخوان موسلمین، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسوڵمانان، به به‌شداریی زۆرێك له زانایانی ئه‌زهه‌رو زانایانی جیهانی ئیسلامی فه‌تواكه‌ی ده‌ركردوه.
له‌فه‌تواكه‌دا هاتووه "میسرییه‌كان ده‌یان ساڵیان به‌سه‌ر بردووه به‌بێ بوونی سه‌رۆكێكی هه‌ڵبژێردرا، هه‌تا خوا ده‌رووی لێكردنه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار به ئیراده‌ی خۆیان سه‌رۆكێكیان هه‌ڵبژارد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "عه‌بدولفه‌تاح سیسی وه‌زیری به‌رگری له‌به‌رچاوی هه‌مووان سوێندی خوارد پابه‌ندو گوێڕایه‌ڵی سه‌رۆك مورسی بێت، به‌لام ئه‌وه‌ی بینیمان گۆڕانێكی كتوپڕبوو، له وه‌زیرێكه‌وه بوو به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا. بیانووشی بۆ له‌سه‌ركارلابردنی سه‌رۆكه شه‌رعییه‌كه هێنایه‌وه‌و له به‌یعه‌ته‌كه‌ی په‌شیمان بوویه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ی سیسی كردی به لابردنی مورسی‌و كارپێنه‌كردنی ده‌ستوور كارێكی "باتڵه".
قه‌رزاوی ده‌شڵێت "خۆزگه ئه‌حمه‌د ته‌یب شێحی ئه‌زهه‌ر، به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مورسی بكردایه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر له‌گه‌ڵ حوسنی موباره‌ك مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له پاپا توازرۆس گرتووه له به‌شدارییكردنی له دانیشتنی له‌كارلابردنی مورسی. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له محه‌مه‌د به‌رادعی‌و حزبی نوری سه‌له‌فی گرتووه به‌هۆیه‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆتاییشیدا داوای له سیسی كردووه كه مورسی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆسه‌ر كاره‌كه‌ی.