به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای ڕه‌گ و ڕیشه‌کانی ده‌ریای کاریبی دا، سالی (1492) " کریستۆڤه‌ر کۆڵهمبیس" گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ شانشینی ئیسپانیا ئه‌نجامدا.، ئه‌مه بوو به‌یه‌که‌م په‌یوه‌ندیی به دانشتوانه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه.به‌واتایه‌کی تر، یه‌که‌م کۆچ و هاتوو چۆ بۆ ئه‌مریکا هاوڵاتیه ئیسپانییه‌کان بون.به‌پێی نه‌خشه‌ی نه‌خشه‌کێشی ئه‌ڵمانی "مارتن فالدیسمر" که له‌ساڵی (1507) کێشاویه‌تی، ئه‌مریکا ده‌که‌وێته خۆرئاوای نیوه‌گۆی سه‌ر زه‌وییه‌وه.دانشتوانه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی ئه‌مریکا هندییه سوره‌کانن، ئه‌وسا هاونیشتمانییه ئه‌وروپیه‌کان.گه‌لی ئه‌مریکا له ساڵی (1773) شۆڕ‌شیان دژی به‌ریتانییه داگیرکه‌ره‌کان به‌رپاکرد، به‌یارمه‌تی فه‌ڕه‌نساو ئیسپانیا، ئینگلیزه‌کان ده‌شکێن، به‌م پێیه‌ش ئه‌مریکا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له (1776) ڕاگه‌یاند.ساڵی (1784) کۆنگرێس بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ستوری ئه‌مریکی دا‌و، بوون به‌خاوه‌نی ده‌ستورێکی عیلمانی.له‌ماده‌ی یه‌که‌می ده‌ستوریشدا، ناوی وڵات به ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ناسێنرا.کورتکراوه‌که‌شی (U.S.A)
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا (United States of Americ) پێکهاتووه له (50) ویلایه‌ت، سیسته‌مێکی کۆماریی، ده‌ستوریی، فیدراڵییه.به‌پێی ئاماری ڕێژه‌ی دانشتوانی ساڵی (2012) به‌ته‌نها ژماره‌ی دانشتوانی (U.S.A) ده‌کاته (313) ملیۆن که‌س، که به‌نزیکه‌یی به‌قه‌د ژماره‌ی دانشتوانی هه‌موو نیشتمانی عه‌ره‌بییه که ده‌که‌نه (338) ملیۆن هاوڵاتی.ئێمه له‌م باسه‌ماندا، به‌ڕوونی ده‌مانه‌وی بپرسین " ئه‌مریکا کی یه؟ ده‌یه‌وی چی بکا؟ تووشی چی بووه؟.بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێکی دروستیش، جگه له‌چیرۆکی دروستبون و ده‌ستپێکی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، له‌ماوه‌ی (240) ساڵی ته‌مه‌نیدا، کلیک له‌سه‌ر (5) قۆناغی گرنگ له‌ژیانی ئه‌م ئه‌فسانه سه‌ربازیی و خواوه‌نده ته‌کنه‌لۆژییه ده‌که‌ین، که باڵی کێشاوه به‌سه‌ر جیهاندا:
یه‌که‌م: جه‌نگی نێوخۆیی و دروستبونی.
له‌زانستی سیاسیی دا، کۆمه‌ڵێک چه‌مکی جیاواز هه‌ن، ناو‌کی سیاسه‌تن و ده‌بێت له‌شوێنی خۆیاندا به‌کاربهێنرێن، وه‌کو }ململانێ ،ئینجا -ناکۆکی (نزاع) – جه‌نگ (حرب) .سه‌ره‌تای هه‌ر ململانێی و ناکۆکی و جه‌نگێکیش، ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ دروستبونی (دڵه‌ڕاوکی-توتر) .بۆنمونه: ده‌وڵه‌تی (س) به‌نهێنی چه‌ک ده‌کڕێت، ده‌وڵه‌تی (ع) ی دراوسێ ده‌که‌وێته گومانه‌وه، بۆیه به‌سیاسه‌تی خۆیدا ده‌چێته‌وه به‌رامبه‌ر دراوسێکانی.ڕه‌نگه ئه‌مه سه‌ربکێشێت بۆ شه‌ڕ.شه‌ڕیش له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا بریتی یه: له‌بڕیارێکی سه‌ختی سه‌رکرده و سه‌رۆکه‌کان ته‌نها ده‌بێت له‌پێناو ئامانجێکی باڵا‌و ڕه‌وادا، بێت.به‌جۆرێکی تر دوای ئه‌وه‌ی هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیبلۆماسیی و گفتوگۆ نامێنێته‌وه، شه‌ڕ و به‌ریه‌ککه‌وتن کۆتا بژارده‌یه له‌ژینگه‌ی ده‌ره‌کیدا، چونکه که‌ده‌ست پێده‌که‌ی، نازانیت که‌ی کۆتایی دێت؟.تێچووه‌که‌ی چه‌نده‌و چه‌ند گورزێکی کوشنده به‌ر وڵات ده‌که‌وێت.
جه‌نگی ئه‌هلی : بریتی له جه‌نگێکی نێوخۆیی له‌وڵاتێکدا، له‌سه‌رهه‌مان خاک هه‌ر تاکێک به‌رامبه‌ره‌که‌ی به تاوانبار‌و خائین ده‌ناسێت، پێکه‌وه‌ژیان و پێکه‌وه کارکردن نامێنێت.ده‌کرێت ئه‌م شه‌ڕه هۆکاره‌که‌ی (سیاسیی- ڕه‌گه‌زیی- ئاینی – چینایه‌تی- ئیقلیمی) بێت.ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریکا (1861-1865) ڕووی دا، سه‌ره‌نجامی دڵه‌ڕاوکێی نێوان ویلایه‌ته ئازاده‌کان و ویلایه‌ته کۆیله‌کان بوو، کۆیله (ڕه‌ش پێسته‌کان) هیچ مافێکیان نه‌بو، شه‌ڕی جه‌ده‌لییان له‌سه‌ر زیادکردنی په‌یوه‌ندیی بو له‌نێوان ویلایه‌ته‌کان و حکومه‌تی فیدراڵی بو، ئه‌وکاته‌ی حزبی کۆمارییه‌کان، به‌سه‌رکردایه‌تی "ئه‌براهام لینکۆڵن"، بانگه‌شه‌ی کرد دژی به‌رفراوانی عبودیه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌نجا ویلایه‌ته‌که‌و، له‌ناکاو (7) ویلایه‌ت جیابونهوهیی خۆیان ڕاگه‌یاند له‌یه‌کێتیه‌که.دوای چه‌ندین جار له‌هه‌مواری ده‌ستوریی، ئه‌م جه‌نگه بووبه له‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر مێژووی ئه‌مریکاوه، که تیایدا زیاتر له (620، 000) شه‌س سه‌دو بیست هه‌زار سه‌رباز کوژران.
دووه‌م: دوو جه‌نگی جیهانی و ئه‌مریکا له‌و نێوانه‌دا.
ئه‌مریکا بیلایه‌ن بوو، که یه‌که‌م جه‌نگی جیهانی له‌ساڵی (1914) هه‌ڵگیرسا، }بێلایه‌نی (محاید) – خۆ دابڕاندن (انعزالی) .هیچ کات به‌مانای ئهوهنایات بێ ئاگابن و، وه‌ک کۆته‌ره‌ی سه‌رئاو که‌وتبن.به‌ڵکو ئه‌و وه‌خته هاوسۆزیی زۆربه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان بۆ به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا بوو.دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عێبهالامم) نه‌یتوانی ڕێگه له‌جارێکی تر دروستبونه‌وه‌ی شه‌ڕ بگرێت.به‌هۆی زیاتر ده‌ستوه‌ردانی زلهێزه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا.دووه‌م جه‌نگی جیهانی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، له‌گه‌ڵ هێرشکردنی ئه‌ڵمانیای نازی بۆ پۆڵه‌ندا له‌مانگی سێپته‌مبه‌ری (1939) دا.، ئه‌مریکا جوڵه‌ی دایه به‌رخۆی.چیرۆکه‌که گێڕانه‌وه‌ی مێژوو نییه، به‌ڵکو نیشاندانی فرسه‌تێکه که‌ڕه‌نگه له‌وه‌ته‌ی به‌شه‌ریه‌ت له‌زه‌ویدا هه‌یه، هه‌لی وا بۆ که‌س ڕێک نهکهوتبی، چۆن؟.له‌دوای یه‌که‌م جه‌نگی جیهانی که (8، 538، 315) که‌س له‌جیهاندا بوون به‌قوربانی، جگه له بێسه‌روشوێنه‌کان و خاپورکردنی سه‌دان شاری گه‌وره، له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌شێکی ئه‌وروپا کاولبو، به‌یارمه‌تی ئینگلیزه‌کان ده‌وڵه‌تی عێراق دروستبو، کوردستانی گه‌وره دابه‌شکرایه‌وه.له‌شه‌ڕی دووه‌میشدا زیاتر له (78) ملیۆن که‌س بونه‌ته قوربانی، ئاله‌م کاتانه‌دا ئه‌مریکا ساغ و سه‌لیمه‌و، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ته‌نها یه‌ک گولله‌یه‌ک چییه نه‌گه‌شتۆته که‌ناری گوندێکی ئه‌مریکیش.!.ئه‌وه‌نه‌بێت له‌ساڵی (1945) و کۆتایی جه‌نگی دووه‌مدا، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان هێرشی قورسی کرده سه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی یابان و، له‌هێرش یه‌که‌مدا بۆ سهرهێرۆشیما ( 140000) هه زاری لێ کوشتن، له‌هێرشی دووه‌میشدا بۆ سه‌ر ناکازاکی ( 80000) هه زاری لێ کوشتن.جگه لهتهختکردنی دووشاری گه‌وره‌ی یابان له‌گه‌ڵ زه‌وی.ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی یابان (سوزۆکی) که پابه‌ند نه‌بو به ده‌قه‌کانی ڕێککه‌وتننامه‌ی (بوتسدام) .بوتسدام: کۆتا کۆبونه‌وه‌ی }سه‌رۆکی ئه‌مریکا (هاری ترومان)، سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا (چه‌رچل) وسهرۆکوزهیرانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو جۆزیف ستالین) {.له‌نزیک به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌سترا، له‌پای دابه‌شکردنی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو ڕوسیا.
سێهه‌م: جه‌نگی سارد و سیاساتی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.
دوو جه‌نگه‌که ته‌واو بوو، ئینجا ئه‌مریکا ده‌ستی کرد به ده‌ستوه‌ردان له‌هه‌موو جیهان، پێشوتر ته‌داخولاتی نه‌بوو، جه‌نگێکی تر له‌ڕێگه‌ی: (شه‌ڕ به‌وه‌کاله‌ت) و (شه‌ڕی ده‌روونی) و (ڕاگه‌یاندن) و به‌کارهێنانی سیخوڕ و وه‌گه‌رخستنی ده‌موده‌زگا ههوالًَگرییهکانهوه، (شه‌ڕی سارد) ده‌ستی پێ‌کرد.شه‌ڕێک که له‌سه‌رێکه‌وه دوو ئایدۆلۆژیای جیاواز (کاپیتاڵیزم و سۆشیالیزم) یان (لیبراڵیزم و شیوعیه‌ت) ململانێ ده‌که‌ن، له‌سه‌رێکیشه‌وه هۆیه‌که‌ی دیوه بهدکارییهکهی مرۆڤه بۆ سه‌رکێشی و فراوانخوازیی و زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌ویتردا.ئه‌مه له‌کاتێکدایه ڕێکخراوی (نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان UN) دروستبووه بۆ (پاراستنی ئاشتی و و ئارامی جیهانی) .ده‌بێت هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان پێوه‌ی پابه‌ند بن.ڕه‌نگه بیری ستراتیژیی و سیاسییانه‌ی ئه‌مریکا، وای کردبێت کهلهمهولا به‌خێرایی ژماره‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان زیادبکه‌ن، به‌جۆرێک کاتێک (un) له (24ی ئۆکتۆبه‌ری 1945) دروستبو، له‌هه‌موو جیهاندا (50) ده‌وڵه‌ت بونی هه‌بو، ئێستا له (2014) دا (193) ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامن له‌م ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه.ئه‌مریکا به‌وپێیه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌بو، به‌ئاسانی ده‌یتوانی زۆربه‌ی وڵاته تازه دروستبوهکان له‌وماوه‌یه به‌کاربهێنێت.دژی سۆڤیه‌ت، وه‌کو عێراق.وه‌کو تورکیا که‌شه‌ڕی ئایدۆلۆژییان له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هه‌بوو.زۆرجار بۆ ئیحتیواکردن (ده‌وردان) به‌کاری ده‌هێنان.
دواجار ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان، توانی نیو سه‌ده، ململانێی له‌گه‌ڵ سوڤیه‌ت بکات، جه‌نگه‌که بباته‌وه.گورج فه‌یله‌سوفی ئه‌مریکی (فۆکۆیاما) کتێبی (نهایه تاریخ) ی نوسی، تیایدا جاڕی کۆتایی مێژووی دا‌و، ئیتر لیبراڵیزم کۆتا قۆناغی مێژووه‌و، مێژوو و مرۆڤایه‌تی ئا لێره‌دا ده‌وه‌ستن!.مه‌گه‌ر هه‌ر مێژوو خۆی یاخود ئایندهی مێژوو بتوانی وه‌ڵامی فۆکۆیاما بداته‌وه.هه‌رچه‌نده ئه‌و چه‌ند ساڵیًک پێش ئێستا په‌شیمانی خۆی له (کۆتایی مێژوو) ده‌ربڕی، به‌نوسینێک به‌ناونیشانی (جا بۆ ڕای خۆم نه‌گۆڕم) .
چواره‌م: ئه‌مریکا ده‌چێته هه‌موو ماڵێکه‌وه.
ئیتر دوای سه‌رکه‌وتنی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، جیهان له فره‌جه‌مسه‌ری و دوو جه‌مسه‌رییه‌وه، ده‌بێت به‌یه‌ک جه‌مسه‌ر.بۆیه قۆناغی جیهانگیریی (Globalization) بۆ ئه‌مریکا دیارده‌یه‌کی نامۆ نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (U.S.A) خۆی سه‌رکردایه‌تی پرۆسه‌ی به‌جیهانیبون (ئه مره که کردن) ده‌کات، چونکه ئه‌مریکا له‌ماوه‌ی سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه، بۆ نه‌وه‌د ساڵ ئه‌چێت ئه‌زمونی کاری سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی و فکریی و ئابوریی کردووه...
ئه‌م سه‌رده‌مه ته‌کانه ته‌کنه‌لۆژییه‌کان، مایه‌ی ئازار‌و نه‌نگییه‌کی پتر بوو، له‌و خهڵهفاوییهی له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ندێک به باشبونی ژیانی خه‌ڵک وه‌سفیان ئه‌کرد، په‌یوه‌ندییه رۆحیی و ڕاسته‌وخۆکانی کرد به په‌یوه‌ندیی لاوه‌کی و ماددیی، ترس که‌وته سهرجوگرافیاو زمان و کلتورو ناسنامه‌ی گه‌لان.به‌تایبه‌تی وڵاتانی دواکه‌وتوو یان تازه پێگه‌یشتوو.له‌ڕێگه‌ی (سه‌ته‌لایت و کومپیوته‌رو ئینته‌رنێت و سکایپ و مۆبایل و ئایفۆن و ئایبات و...هتد) ...کۆمه‌ڵگه‌کان.جارێکی تر پێناسه ده‌کرێنه‌وه، به‌وپێیه‌ی که‌هه‌یه.ئیدی ئه‌مریکا هه‌رته‌نها له بۆشایی ئاسمان وسهرمانگ ناگه‌ڕێت، هه‌رته‌نها کانه نه‌وته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ڕووپێو ناکاته‌وه، به‌ته‌نها به‌دوای دوژمنێکدا ناگه‌ڕێت تا یاری له‌گه‌ڵ بکات، به‌ڵکو ته‌نها له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵکردنی ته‌له‌فزیۆنی ماڵه‌که‌ته‌وه ده‌رگایه‌ک به‌ڕووی ئه‌مریکاو (سی ئای ئه‌ی) دا، ده‌کرێته‌وه، بۆ پشکنینی ماڵه‌که‌ت، ده‌توانێت به‌هه‌ر ته‌له‌فۆنێک لهههرشوینێکی جیهان قسه‌بکه‌ی کۆنترۆڵت بکات، بگره ده‌توانێت هه‌ندێک جۆری ئامێری ته‌له‌فۆن (به‌بنا گوێته‌وه بته‌قێنێته‌وه) . بۆنمونه:هه‌رکه‌سێک و هه‌ر کاتێک باسی (قاعیده، ساروخ، موخابه‌رات، ته‌قینه‌وه، 11ی سێپته‌مبه‌ر...هتد) بکه‌ی،له توانایدایه ده‌نگت تۆماربکات و بۆت بگه‌ڕێت..چیرۆکی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی سادات باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر کاره موخابهراتیهسهرسورهێنهرهکانی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان، یاخود (جمال الکشف) له‌کتێبی (سیخوڕه مه‌ترسیداره‌کان له‌مێژوودا) باس له‌و باڵۆنه ده‌کات به‌درێژیی (16) پێ و پانی (25) پێ.ئه‌مریکا ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانی کردووه به‌دووری (24) کم له‌زه‌وییه‌وه، ئامێرێکی تۆمارکردنی ده‌نگ و ته‌سویری تیا چاندووه، لهودوورییهوه ده‌توانێت خه‌ته‌کانی ڕۆژنامه‌یه‌ک وێنه بگرێت کهدهبهدهست پیاوێکه‌وه‌یه له‌کاتی ڕۆیشتندا، وه‌توانای تۆمارکردنی ده‌نگی دوو که‌سی هه‌یه کهبهتهلهفۆن پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ن.ئه‌مریکا به‌هه‌ر مهواسهفاتێک چی بوێت دروستی ده‌کات، بۆنمونه: ڕۆبۆتێک بۆسه‌ر ده‌بابه و مودهڕهعهکانی، له‌هه‌ر شوێنێکه‌وه ته‌قه‌یان لێبکه‌ی چه‌ند خوله‌کێک پێش ئه‌وه ئاماژه‌یان ده‌داتی، که‌واته ئه‌مریکا ده‌زانێت له‌کوێوه ته‌قه‌ی لێده‌کرێت.لەمه سەیرتر ئەوەیە ئەزمونی دروستکردنی ئەو ڕۆبۆتانە لە (2012) تاقی کرایەوە،کە لەبری سەربازو ئینسانەکان،شەڕئەکات،چ هەستێکت هەیە لە شەڕێکدا لەبری دوژمن تەقە لە ڕۆبۆتێک بکەیت !! . لەسەر کام شەبۆل قسە بکەیت و نامه بگۆرێتەوە،کۆپیەکی ئەگاتە دەستی ئەوان
پێنجه‌م: قه‌یرانی ئابوریی له‌ئه‌مریکا.
سه‌ره‌تای مانگی (10ی 2013) بومه‌له‌رزه‌یه‌کی ئابوریی گه‌وره (U.S.A) ی هه‌ژاند،ئەم قەیرانە بەکراوەیی ماوەتەوە، ئه‌وە یه‌که‌مجار نییه، له‌ساڵی (1975) له‌سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی (جیراڵد فۆرد) له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ساردا، ئه‌م کێشه‌یه ڕووی دا.ساڵی (1995) یش له‌سه‌رده‌می (بیل کلینتۆن) دا ڕوویدایه‌وه، کاتێکیش (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001) چه‌ند فڕۆکه‌یه‌ک خۆیان کێشا به بورجی تاوه‌ره‌کانی بازرگانی جیهانی له (نیۆرک) .ئیتر به‌یه‌کجار ئه‌مریکاییه‌کان شۆک بون، شۆکێک که یه‌که‌مجاره سه‌رمایه‌داریی بگه‌ڕێته‌وه بۆ کتێبه‌کانی مارکس، داوا لهئیشتراکیهت بکا له‌و قوڕوچڵپاوه ده‌ری بهێنێت.شۆکێک کە بابەتی (تیرۆریزم) ی وەک (ڕەهەندەکانی بازاڕ‌و ئاڵوگۆڕینەوە داراییەکان) کرد بە تۆپیکێکی دیاری ناو وانەی (پەیوەندییە نێو-دەوڵەتییەکان) .
قه‌یران (ئه‌زمه) : سێ خاسیه‌تی هه‌یه :
یه‌که‌م: له‌ناکاو دێ
دووه‌م:هه‌ڕه‌شه ئه‌کا
سێهه‌م: کات که‌مه بۆچاره‌سه‌رکردنی
ئه‌زمه‌ی مالی: بریتی یه له ڕووخان و هاڕه‌کردنی بازاڕ‌و پشکه‌کان، یاخود پاره‌ی وڵات، یاخود بازاڕی عه‌قارات، یان ڕووده‌کاته کۆمه‌ڵێک ده‌موده‌زگای بانکی و مالی گرنگ.به‌م پێیه‌ش ئه‌مریکا تووشی ئه‌زمه‌یه‌کی گرنگی ئابوریی بووه، که (بودجه) یه.ژیانی نه‌ک هاوڵاتیانی ئه‌مریکا، نه‌ک هه‌ر ئه‌و مشتومڕه‌ی نێوان کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کان له سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی، که‌بووه هۆی زیاتر زه‌قبونه‌وه‌ی گرفته‌که، به‌ڵکو ترسێکه له‌سه‌ر کۆی ژیان و مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا، ساده‌ترین به‌ڵگه‌یه‌کیش ئه‌وه‌یه، تا ئێستا له (90%) ی بازاڕ و بانکه‌کانی جیهان، مامه‌ڵه به‌دراوی ئه‌مریکی ئه‌مریکی ($) ده‌که‌ن، کاتێک به‌های دۆلار دائه‌به‌زێت، ئۆتۆماتیکی گورز به‌ر بازاڕه‌کانی جیهان ئه‌که‌وێت، به‌تایبه‌تی بازاڕه تازه پێگه‌یشتووه‌کان.
ئه‌وه یه‌که‌مجاره له (U.S.A) دا (700000) هه‌زارکەس داوای مووچه ده‌که‌ن، پاره‌نییه بیاندرێتی له (2013) دا،هەنگاونان بۆچارەسەرکردنی ئەم گرفتە تەنها ئەوەبووە،بەخۆسەرقاڵکردن لەدەرەوە،بیری هاونیشتمانیان بردۆتەوە،نزیکەی (40)ساڵ پێش ئێستا بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی (میسر) –(ئەمین هوەیدی) لەکتێبەکەیدا ڕێک ئەمەمان بۆ باس ئەکات،کە ئەم زلهێزە تەنها لەسەر ئیدامەکردنی ململانێکان دەژێت،قەیرانێک لەدەرەوە کۆتایی پێ نایەت،ئەو سیناریۆی دووەمی داڕشتووە..ڕەنگە ئەم قەیرانە نێوخۆییەی ئەمریکا بواری سوعبەتی دیکەی نەدات ..
سه‌یربکه: به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو بودجه‌ی ته‌نها وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) له (540) ملیاره‌وه هه‌ڵکشاوه تا له‌ساڵی (2013) دۆلار بووه به (633) ملیار دۆلار، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌د ساڵی تریش ده‌یه‌وێ گه‌وره‌ی دونیا بێت.ده‌یه‌وێ بایه‌خ به‌هێز بدات، به‌جۆرێک ته‌نها بودجه‌ی پنتاگۆن له‌ئه‌مریکا به‌قه‌د بودجه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌کانی جیهانه.به‌قه‌د بودجه‌ی ده‌یان ده‌وڵه‌ته.ئێستا بودجه‌ی ته‌خمینکراو بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا ( 0،6%) که‌می کردووه.بێجگه له‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌بێت مووچه‌ی (2، 5) ملیۆن و نیو سه‌باز بدات، مووچه‌ی (700000) حه‌وت سه‌د هه‌زاری دیکه‌ی مه‌ده‌نی بدات.!.بێجگه له‌وه‌ی ئابوریی چین کێبرکێی گه‌وره‌ی له‌گه‌ل ئه‌مریکا ده‌ستپێکردووه، چین به‌ڕێژه‌ی (6، 2%) ئابورییه‌که‌ی گه‌شه‌ی کردووه، یابان (2%) .هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های یۆرۆ و دابه‌زینی به‌های دۆلار له‌هه‌مان کاتدا.له‌هه‌ر ساتێکدا ئه‌مریکا ته‌داخولاتی له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا کردبێت، یه‌ک هۆکاری هه‌بووه، ئه‌ویش به‌های (بازاڕودۆلارهکهی) بووه.له‌پێش شه‌ڕی که‌نداو تا ئه‌مریکا ده‌ستی وه‌رنه‌دا، (1) دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به (3$) ی ئه‌مریکی بو، که‌ئه‌مریکا ده‌ستی وه‌ردایه شه‌ڕه‌که، بێجگهلهکاولکاریی ناوچه‌که، نرخی دۆلار ده‌یان هێنده به‌رزبۆیه‌وه.پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئێستا کواپارهکانی ئه‌مریکا؟ ده‌ریش که‌وتوه چین گه‌وره‌ترین قه‌رزپێده‌ری ئهمریکابووهو، خوازیاره پاره‌کانی بکشێنێته‌وه، ده‌بێت چه‌ند که‌شتی بارههڵگرو چه‌ند سه‌د فڕۆکه ئه پارانه هه‌ڵبگرن؟.گرفته ئابوریی و بانکیه‌کانی ئه‌مریکا لهژناره نایه‌ن، چه‌ند بانکی گه‌وره‌ی وه‌ک (لیمان برازه‌ر ومیریال لینج) هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
ئێستا قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی سه‌ر ئه‌مریکا، نه‌ک ژماره‌ی پێوانه‌یی، به‌ڵکو ژماره‌یه‌کی فه‌له‌کی و گه‌ردوونییه‌و گه‌یشتۆته (16) تریلیۆن و (700) ملیار دۆلار.نەیداوەتەوە و هەموو ساڵیکیش دێتەوە بەرباس..ئاخر ئابوریی ئه‌مریکا یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئابوریی جیهانه، تۆبڵێی چه‌ند کاریگه‌ری بخاته سه‌ر جیهان.؟.جگه له‌وه‌ی هه‌ر سه‌رۆکێک ئه‌وی پێشوتر تۆمه‌تبار ده‌کات، جگه‌له‌وه‌ی کاتی سەرهەڵدانەوەکان ئه‌ندامانی کۆنگرێس و پیران هه‌ست به‌شکستی حکومه‌ت ده‌که‌ن، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ست به زیادبونی ڕێژه‌ی هه‌ژاری ده‌که‌ن، چ هه‌نگاوێک نراوه.؟.به‌پێش چاوی جیهانه‌وه، ئه‌م زلهێزه خوێن له‌ناوگه‌ڵی ده‌چۆڕێت، فۆکۆیاماش ئه‌یوت شکستی ئیشتراکیه‌ت کۆتایی مێژووه؟.
ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی بودجه له‌ئه‌مریکا، هه‌ر له‌که‌رته‌کانی ئۆتۆمبیله‌وه تاده‌گاته بواره کلتورییه‌که وه‌ک رۆژی رووناک دیاره، ته‌نانه‌ت هۆلیۆدیشی گرته‌وه، له‌ڕابردوودا (ۆول ستریت) له‌ئاینده‌دا چی؟.له‌ڕابردوودا " بوشی کوڕ" شه‌ڕی دژه تیرۆری ڕاگه‌یاند و ئه‌فغانستان و عێراقی داگیرکردو، بیری لیبراڵیزمی نوێی خسته‌کار بۆ سه‌رمایه‌داری له‌جیهاندا، ئه‌ی له ئاینده‌دا چی؟.تۆبڵێی ئه‌وه‌نده ڕاست بێت بوترێت: ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ونخونی کرد به‌دیار بیره نه‌وته‌کانی شه‌رقه‌وه، هێنده خه‌می بودجه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆی نه‌بو.ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ره‌وه بو، له‌ناوه‌وه نه‌بو.
بەهرۆز جەعفەر ،،،توێژەری سیاسیی و خوێندکاری ماستەر لەپەیوەندییە نێو-دەوڵەتییەکان .