سه‌رۆكى ويلايه‌ته‌يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مريكا، ڕايده‌گه‌يه‌نێت، خه‌رگيز خوێنى "جه‌يمس فول" له‌بيرناكه‌ين و هه‌رگيز ده‌ست هه‌ڵناگرين، ده‌شڵێت، ئێمه له‌سه‌ر خۆين وده‌ستمان ده‌گاته هه‌موو شوێنێك.
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، ڕايگه‌ياندوه، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیر ده‌ست هه‌ڵناگرێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش چونكه ئه‌مریكا خوێنی رۆژنامه‌نووس "جیمس فول" له‌بیر ناكات.
ده‌شڵێت،"ئێمه له‌سه‌ر خۆین و ده‌ستمان ده‌گاته هه‌موو شوێنێك".
ئۆباما له‌ناو بردنى "داعش" به‌ئاسان نازانێت و ده‌ڵێت،"ده‌رهێنانی ره‌گ و ریشه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان ئه‌نجامنادرێت بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ر خۆ بین".
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى فرانس پرێس، ئه‌مريكا ده‌ستى كردووه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ڕو به‌ڕوبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش، به‌فه‌رمانى باراك ئۆباما، له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى ئه‌مريكاوه، زانيارى هه‌واڵگرى ده‌درێته سوپاكه‌ى ئه‌سه‌د.