16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مەنەفێستی نوێی- بزاڤ-
سەرپەرشتیاری گشتی بزاڤ- ماکوان کەریم
ڕەشەبا هەرگیز بە دوای چرای کوژاوەوە نیە، بەڵکو بەدوای چرای داگیرساوەیە، گلەیی ئەوەمان لێ‌کرا کە ووچانمان داوە لە کارەکانماندا، بەڵام لەڕاستیدا وانیە، بەڵکو هەنگاوێکی ترمان هەڵێنایەوە بۆ کارێکی نوێ کە دروستکەری بەرنامەیەکی ئاراستەیی بێت بۆ ناو جەماوەر تا لە ناو ئەم جەماوەرەدا نوخبەو سەرکردە دروست بکات، هەموو ئەمانە دەبێتە بزاڤ، ئەوەی کە پێشتریش کردوومانە مێژوومانە سەرمان پێی بەرزەو لە لوتکەدا وەستاوە، هەندێك دەڵێن باشە زانیمان نوخبە دروست دەکەن ئەی سەرکردە چۆن بە ئێوە دروست دەکرێت..
ئەوانەی کە بوون بە سەرکردەو ئێستا لافی قیادی لێ ئەدەن ١٠٠کەسی وەك ئێمەو مانان لە مەیداندا کارمان کرد‌و وەك مۆم تواینەوە و ئەوان دروست بوون.
بزاڤ - واتە جوڵاندن و بزاوتن و بزوتنەوەو بزوێنەر مانای زۆری دیکە لێ وەردەگیرێت، بەڵام ئەم ووشەیە زیاتر بۆ گۆڕانکاری بە کاردێتەوە وەك لەسەرەوە ئاماژەم پێکردوە..
ستراتیژی کارکردنمان نەگۆڕەو بریتییەلە ..
یه‌که‌م:- ڕه‌خنه‌گرتن له دیدێکی فهلسهفیانهوە، تا بێته هۆکارێك بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و باشتر.
دووهه‌م:- ڕه‌خنه‌گرتن له‌و شارستانیه‌تانه‌ی که ده‌یانه‌وێت مۆنۆپۆڵمان بکه‌ن، وه‌ك نمونەی ته‌غریب و ته‌شریق!.
سێیه‌م:- به‌رهه‌ڵستکاری له هه‌موو داگیرکه‌ران که بیانه‌وێت کوردستان داگیر بکه‌ن وه کوردستان هه‌ریه‌ك کوردستانه هه‌موو کێشه‌کانی به ڕەوا ده‌زانین کوردستان هه‌رگیز پۆلێن ناکه‌ینه‌وه به‌هیچ ووڵاتێك، پێمان وایه که کوردستان ووڵاته‌و خاکه و کلتوری خۆی جیاوازه زمانی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌م قۆنهغهدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه کارده‌که‌ین که له توانای خۆماندایه کورد ووته‌نی به گوێره‌ی به‌ڕه‌که‌ی خۆت پێت ڕاکێشه، که‌واته له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ڕه‌وای میلله‌تی خۆمانین ده‌مانه‌وێت ده‌ستکه‌وته‌کانی بپارێزین.
چواره‌م:- لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاران، به‌رزکردنه‌وه‌ی ماف خوراوه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌حرومن.
پێنجه‌م:- گه‌ڕان به‌دوای وون بووه‌کاندا.
شه‌شه‌م:- بزاڤ- بۆ په‌روه‌رده‌کردنی خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیرببنهوه هۆکاری دروست کردنی ئینتیمابین بۆ نیشتیمان و بیر‌و باوهڕکهیان.
حه‌وته‌م :- ڕێزگرتن له بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵکی و به که‌م سه‌یر نه‌کردنی هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕه‌کان.
هه‌شته‌م:- به به‌رز ڕاگرتنی هه‌موو به‌ها ڕۆحیه‌کان و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه ڕه‌سه‌نه‌کان.
نۆیه‌م:- بزاڤ- کوردستانیه‌و بۆ مافی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌وڵ ده‌دات تا قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی.
ده‌یه‌م:- لیبڕاڵه، مه‌نهه‌جیه (ڕۆژنامه‌وانیه) به چاونەترسیو بوێرانه کار ده‌کات بۆ ئاشکراکردنی هه‌موو مه‌له‌فه شاراوه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م.
ڕەوشتی کارکردنمان..
یەکەم ـ سه‌رچاوه‌ی زانیاری و نهێنی خۆت و پێگەی بزاڤ به كه‌س مەڵێ، خه‌ڵكی به‌كار مه‌هێنه بۆ ئەوەی كاریگه‌ریی خۆت و بڵاوکراوەکانت بەهێز بێت ..
دووەم- كه‌ره‌سته‌ی میدیایی بێ خاوه‌ن یان خاوه‌ن نه‌ناسراو تا سەرچاوەکەی یاخود لە زانیاریەکەی دڵنیانەبین بڵاو ناکرێتەوە.
سێیەم ـ هیچ ووێنەیەك دەستکاری ناکرێت وەك خۆی دادەنرێت ناشێوێنرێت.
چوارەم ـ هەر نوسینێك یاخود بابەتێك بڵاو دەکەیتەوە لە بزاڤدا پێویستە خاوەنەکەی رازیبێت یان ئاماژە بەسەرچاوەی بکرێت لە کوێوە وەرگیراوە.
پێنجەم- بۆ هەر شیکاریەك راو بۆچوونی ئەزمونداران وەردەگیرێت خۆ پاراستن لە دیدی دەمارگیری و هەرزەکارانەو منداڵانە .
شەشەم ـ بەهێزترین شاهید وێنەکانە کە ئەدوێن.
حەوت ـ وێنه‌و ده‌سته‌واژه‌ی جوان و شیاو بۆ خۆت نیشاندهو جوانترین مانشێت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی کاریگەریت لەسەر خوێنەر دروست بێت.
هەشتەم- ڕەچاوی ڕێزمان و هەڵە بڕی بکەن، گرنگی نوسین لە خاڵ بەندیدا دەردەکەوێت، تا خوێنەر ماندونەبێت حەز بە خوێندنەوەی زیاتر بکات.
نۆیەم ـ هەستی کاری هەرەوەزی هەبێت، بەڵام خەڵکی تر وەك هەل نەیقۆزێتەوە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی.
دەیەم- ئەوەی کار دەکات لە بزاڤدا هەست بکات خاوەنی ئامانجە نەك هەروا شێتانە کەوتوتە ئیش‌کردن، ستراتیژی دورودرێژی خۆی بزانێت، تا ئەم کارانە ببێتە سیمای رەوشت جوانی کارکردنمان و نموونەی رەوشت بین لە ناو جەماوەرەکەماندا.