له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى ئاشتى، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو، عه‌بدوڵا ئۆجئالان په‌يامێكى ڤيديۆيى بڵاو ده‌كاته‌وه.
کەناڵی جەزیرەی تورکی بڵاوکردەوە چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی تورکیا دواین بڕیارەکانی لە چوارچێوەی نەخشە رێگەی پرۆسەی ئاشتی دەربکات و بیانخاتە بواری جێبەجێکردن، چاوەڕوانیش دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوە کردارییەکان لەگەڵ ئۆجەلان بە شێوەیەکی روون بهاوێژرێن.
بەگوێره‌ى هەواڵه‌كه، بڕیاردراوە پەیامیکی ڤیدیۆیی عەبدوڵڵا ئۆج ئالان کە لە کۆبوونەوەی نێوان ئۆجەلان و شاندی پارتی دیومکراتی گەلان هادەپ و شاندی حکومەتی تورکیا لە ئیمراڵی گفتوگۆی لەسەر کراوە بلاوبکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا بەروونی رۆژی بڵاوکردنەوەی ئەو پەیامە ڤیدیۆییە دیاری نەکراوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە باس لەوە دکەن کە چاوەڕوان دەکرێت ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە رۆژی یەکی ئەیلول، کە رۆژی ئاشتی جیهانییە بڵاوبکرێتەوە.
ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩ لە دورگه‌ى ئيمرالى زيندانييه، له‌وماوه‌يه‌شدا، چه‌ند په‌يامێكى نوسراوى بڵاو كردوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ژمارەیەک وێنە، به‌ڵام هیچ پەیامێکی دەنگی و ڤیدیۆی بڵاونەکراوەتەوە.