27/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌مه‌ی جه‌نگ و سیاسه‌تی ئاواره‌كردن و به ئۆردووگاكردن له ململانێ ناوچه‌ییه‌كان دا
داخۆ له‌م سیاسه‌ته نادروسته‌ی توندوتیژیی لایه‌نه باڵاده‌سته‌كاندا سنووری توندوتیژیو زهبروزهنگو پاكتاوی ره‌گه‌زیی نه‌یاران تا كوێ بڕده‌كات، یان چوارچێوه‌ی سنووره‌كه‌ی له‌كوێدا راده‌گیرێت؟ به‌ڕاستی ده‌توانم بڵێم هیچ سنوورێكی دیاریكراویی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی گه‌ر رۆژانه سه‌یری ره‌وتی رووداوه‌كانی عیراق و كوردستان و فه‌له‌ستین و میسر‌و لیبیا‌و سوریا‌و وڵاته پڕكێشه‌كانی تری ده‌وروبه‌رمان بكه‌ین.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته جهرگبڕو بێ پاساوانه‌دا ده‌بێت پرسیاری ئه‌وه‌ش بكه‌ین داخۆ سیاسه‌ت چییه؟ پێناسه‌ی سیاسه‌ت چییه؟ ئایا زانستی پاساو هێنانه‌وه بۆ كاره‌سات؟ یان زانستی تێپه‌ڕاندنی به‌ڵێنی گه‌وره‌ی پڕ له درۆ‌و ده‌له‌سه‌و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت؟
ئه‌ی داخۆ سیاسییه‌كان یان سیاسه‌تمه‌داران كێبن كه له پشت هه‌ڵسووڕاندنی ئه‌و كاروباره سیاسییه نایابانهوهن؟ تۆ بڵێی ئه‌و كه‌سانه بن كه به‌ئاوی ئازایه‌تییه‌وه خۆیان له‌خراپترین جۆری ترسنۆكی گێل ده‌كه‌ن؟ هه‌ر ئه‌وانیشن كه به‌ناوی ئازایهتیو چهلهنگییهوه ترس‌و بیم له هۆشی منداڵان‌و له دڵانی دایكانیاندا ده‌چێنن؟! ئه‌وه‌تا سه‌ره‌تا له‌ناو كووچه‌و كۆڵان‌و شار‌و شارۆچكهكانیانهوه به ده‌نگی چه‌كه قورسهكانیانو به هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌و ره‌شبگیریی ناڕه‌وا مناڵ‌و ژن‌و چین‌و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵ دهتۆقێننو ناچاریان ده‌كه‌ن له‌و ناوچانه‌یان ههڵبێنو رووبكه‌نه ناوچه سنوورییه‌كان.
له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ئۆردوگایانه‌ی كه له‌سه‌ر قوڕ و لیته‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی عیراق و ئهردهنو توركیا بۆ ئاواره‌كانی سووریا دروستكرابوون و رۆژانه‌ش ده‌یان سه‌وداو ئاڵوێریی بازرگانی سیاسی یان له‌سه‌رده‌كرا گه‌ر یه‌كێك به‌وردی له حاڵ‌و بارودۆخی ئاواره‌كانی بكۆڵیبایه وهو پاشان گوێی بگرتایه له‌وته‌و لێدوانه‌كانی جه‌نابی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (بان كیمۆن) له پێش وته‌ی هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێكی یاریزانی سهرساحهكهوه كه ناوبه‌ناو به ئاسانی هه‌ست به‌راده‌ی ناتهواویو لێكنه‌چوونی وته‌و لێدوانه‌كانی ده‌كرا چونكه له‌لایه‌كه‌وه باسی گه‌یاندنی كۆمه‌ك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به(ئاواره‌كان) دهكاتو له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئاگای له‌و پیره‌ژنه نییه كه تا ئێستاش پزیشكێكی ده‌ست نه‌كه‌وتووه بۆچاره‌سه‌ری ده‌ردو زامه‌كانی خۆی‌و كه‌سوكاری خانه‌واده‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه قوڕو لیتاویهی كه گوایه بۆیان كراوه به ئۆردوگا، یاخود هه‌ر جه‌نابی سكرتێری گشتی ناتوانێت چه‌ند یارییه‌كی منداڵان دابینكات بۆ ئه‌و منداڵه رۆح سووكانه‌ی كه كه‌ره‌سه‌و كه‌لوپه‌له‌كانی یاریكردنیان له (ئیدلیب)و (حیمص) و (حلب )بۆ سووتێنراوه، وادیاره گه‌وره‌ترین كاربه‌ده‌ستی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هێنده كاتی زێڕینی بهدهستهوهنهمابێت بۆ دابه‌شكردنی یارییه‌كانی منداڵان له‌و ئۆردوگاو دهوارانهدا، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت نه‌ختێك له خوارده‌مه‌نی له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كی خێرخوازی دهستكورتهوه به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و ئاوارانه‌دا دابه‌شده‌كرێت (هه‌موو ئه‌مانه‌ش به گوێره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌وه پێناسه‌ی ده‌كه‌ین). جیهان زیاتر له دوو ساڵه له دۆخی سوریا‌و نههامهتیو قهتڵو عامه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ری سوڕمابووو كه سه‌ر له نوئ نه‌هامه‌تییه‌كانی كوردستان و ناوجه عه‌ره‌به سوننی نشینهكانیشیان له یارییه‌كی تراجیدییدا بیشان درایه‌وه.. جیهان ئه‌مڕۆ نه‌ك هه‌ر سوریا به ته‌نها , به‌لكو عیراق و هه‌ریمی كوردستانیشی له‌ریزی ناوچه كاره‌ساتباره‌كان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پۆلێن كرده‌وه،كه كردووشیانهته ساحه‌یه‌كی به‌رفراوانی ململانێی گه‌مه ترسناكه تازه‌كانی نێوان زلهێزه نوییه‌كان ..
عیراق هه‌رچه‌نده به‌شێكه له وڵاتانی عهرهبیو له‌وڵاتانی ئیسلامی‌و له وڵاتانی رێكخراوی بێ لایهنیو پاشان ئهندامێكیشه له‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام هه‌ر به‌شێكیشه له‌و رۆژهه‌ڵاته ناوه‌ڕاسته‌ی كه به‌شێكی خاك‌و ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌م هه‌ڵكه‌وته جوگرافیاییهشی كراوه به‌خاكی پهنابهرانو به ده‌روازه‌ی هاوار و گریانی منداڵان و لێ قه‌وماوان..
ئه‌م ناوچه گرنگ‌و پڕ لهكێشهیهی دنیا كه زۆرترین رووبه‌ری بازنه‌كانی ململانێی نێوان لایه‌نه ههرێمیو دهرهكیو نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌رده‌كه‌وێت كراوه به مه‌زادخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رتاسه‌ری بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی جه‌ك و ئایدیۆلۆزیای توندره‌وی و تایهفهكهریی و كه‌لوپه‌له سیاسیه ئێكسپایه‌ره‌كانی دوێنێی نزیك له ساڵانی هه‌شتاكان‌و نهوهدهكانیشن.
ئێستاش خۆ شه‌ڕی هه‌شتاكان‌و نه‌وه‌ده‌كانه كه له‌سه‌ر ساحه‌ی وڵاتێكیوهك عیراق و سوریا ته‌واوده‌كرێت، سوریا تاسه‌ره‌تای هه‌شتاكان ئه‌ندامێك بوو له ته‌كه‌تولێكی عه‌ره‌بی به‌رهه‌ڵستكاری رۆژئاوا به ناوی (حبهه الصمود والتصدی) كه هه‌ریه‌كه له (لیبیا‌و جهزائیرو یه‌مه‌نی باشوور‌و رێكخراوی رزگاریخوازی فهلهستینو سوریاش)ی تیادا ئه‌ندام بوو گه‌ر سه‌رنج بده‌یت هیچ كام له‌وڵاتانه جگه له‌حكومه‌تی ئێستای سوریا نه‌بێت، نه‌ك له‌و به‌ره‌ی (صمود و تصدی )یه‌دا نه‌ماون، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی گه‌مه‌و سینارۆیه سیاسییه‌كانی چه‌رخی سه‌رابدا كران به قه‌قنه‌س.
ئێستاش هه‌ر ئه‌م ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستهیه كه له‌سه‌ر نان‌و ئاوی ده‌زگاكانی به‌ناو (خێرخوازی)و له‌به‌رده‌رگای ناوبژیوانه‌كانی مه‌زادخانه‌ی سیاسه‌تدا ده‌ژی.. ئه‌م ناوبژیوانانه هه‌ندێك جار له‌دوای ئۆتۆمبێله گه‌وره‌و بارهه‌ڵگره‌كانی هه‌ندێك له رێكخراوه به‌ناو ناحكومیو (NGO)كانه‌وه ده‌ڕۆن كه گوایه بڕێكی زۆر له قوماش‌و چادری ئۆردوگاو ستوونی داری چادرهكانو پێداویستی تری پزیشكی‌و مرۆییان پێیه‌و ده‌یانگه‌یه‌ننه ئاواره‌كانی شه‌نكال و مه‌خموور یان سه‌رسنوری توركیا‌و ئه‌رده‌ن، به‌ڵام كاروانی پیشان دراوی سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه فهزائیهكانیشیان وه‌كو لێدوانه درهوشاوهكانیان وه‌ها ده‌ڕازێننه‌وه گوایه ئیدی ئاواره‌و لێ قهوماوهكان له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانی دا ده‌ژین ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بئ شه‌رمانه له دیدار‌و مێزگردو ریپۆرتاژه ئیعلامیهكانیشیاندا جه‌خت له‌سه‌ر چاككردنی بارودۆخی ئاوارهكانو ته‌نانه‌ت كۆتایی هێنان به‌حاڵه‌تی ئاوارهبوونیشیاندا ده‌كه‌نه‌وه، پاشان باسی ستراتیژی گۆڕانكارییه هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن كه گوایه به‌زووترین كات ریكخراوه تۆقینهرهكان و رژێمه دڕنده‌كان دهڕووخێنو هه‌رچه‌ند رۆژێكی كه‌مه بارودۆخی ئاواره‌و لێ قهوماوانیش كۆتایی دێت، وا بزانم له یه‌كه‌م مانگی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی سوریاشه وه له‌سه‌ر ئه‌م گه‌مه‌و یارییه ستراتیژییانه‌یان به‌رده‌وام بوون.
به‌ڵام هه‌ر هه‌موو ستراتیژ‌و وته‌و لێدوانه ناڕێك‌و دژ بهیهكهكانیشیان له‌ناو ئه‌و سیاسه‌ته گڵاوه‌دا جێ كردۆته‌وه كه هیچ ته‌فسیرو شیكارێكی واقیعی هه‌ڵناگرێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه له‌سه‌ر خاكی بهپیتو پڕ داهاتو به‌رفراوانی وڵاتانی ناوچه‌ی به‌ناوبانگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئازار‌و مهینهتیو مردن‌و چه‌شتنی خۆراكیش دابه‌شده‌كه‌ن تا ئه‌و رۆژه‌ی ژیانی به‌شه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره بزێوه‌ی به‌ناو گۆی زه‌وی ده‌پێچرێته‌وه، تۆ بڵێی ئه‌و ناوچه‌ی تازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته (الشرق الاوسط الجدید) كه (جۆرج بۆش)ی باوك‌و پاشان (جورج بۆش)ی كوڕیش باسیان لێوه‌ده‌كرد ئا ئه‌م جۆره رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته تازه‌یه بووبێت كه یه‌ك پارچه ناوجه سنووریه‌كانی وڵاتانی نێوان (ئهردهنو سوریا‌و عێراق‌و ئێران‌و توركیا‌و میسر‌و ئیسرائیل‌و ته‌نانه‌ت سوودان‌و سۆماڵ ئه‌ریتریاش) بكرێت به خاك‌و لانه‌ی نائارامی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر زهویو زاری قوڕو لیته..
ئه‌مه هه‌مووی له‌لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه هه‌ریه‌كه له رۆژنامه‌نووسه ئه‌ڵقه له‌گوێكانی ده‌زگا به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك (CNN)و (BBC)و (DW)و (RT)و (France)و (Foxnews)و ئه‌وانی تر به‌شدارن له‌گه‌مه سیاسیهكانو سیاسه‌توانانی ئیمپریالیستو پیلانگێڕی وڵاته‌كانیاندا، ئه‌م رۆژنامه‌نووسه خۆرئاواییانه‌ش كه چاك ده‌زانن وه‌ك سیاسهتمهدارانو یاریزانانی سه‌ر ساحه‌كه بدوێن، وشه‌و زاراوه‌ی وه‌ها نهرمونیانو كه (له‌ناوه‌رۆك دا ژه‌هراوی) له فه‌رهه‌نگی بابوباپیره خاچپهرستهكانیانهوه دهردێنینو به‌كاردێنن كه به‌پله‌ی (180) قه‌ناعه‌تی چاودێران‌و رای گشتی ناوچه كارهساتبارهكانیش ده‌گۆڕن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار وته‌و زاراوه‌ی لێكدراوو داتاشراوی وا كه (له‌ناخ دا ده‌رده‌دارو پهتابهخش) بڵاوده‌كه‌نه‌وه و كه له‌ئه‌نجام و ئاكامهكانیدا هیچ واتا‌و قیهمو به‌هایه‌كی مرۆڤدۆستانه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌و شاشه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیهكانیشیاندا نهبهخشیوهو نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه.
چونكه ئه‌وه جه‌ندین ساڵه هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ وته‌و لێدوانی دووفاقی رۆژنامهنووسانو ناوبژیوانان‌و دانوستانكارانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشدا، رۆژانه چه‌ندان پۆلی ئاواره له ئۆردوگاكاندا زیاددهكاتو له ترسوبیم ی كهرماو هیرش و باشان له به‌ر سه‌رماو دڵه‌راوكێدا راده‌چڵه‌كێن وه‌ك چۆن له‌ئاكامی نه‌زانراوی ئه‌و تێوه‌گلانه‌ی نێو شۆڕشی گومان لێكراویاندا دهلهرزنو دوودڵ‌و نیگه‌رانیشن، ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی بیریارانی سیاسه‌تمه‌دار كه تیمساح ئاسا فرمێسكه‌كانیان بۆ شۆڕشگێڕان‌و كه‌سوكاره ئاواره‌كانیان هه‌ڵده‌ڕێژن، له‌سه‌ر ساحه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ش كه له‌خاكی بابوباپیرانی (مهننوسهلوا)كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌نی ئیسرائیله بۆخاكی (سمن) و (عسل)ه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ درێژبووه‌ته‌وه.
(دیاره وشه‌ی – من و سلوی) مه‌به‌ست له‌و گه‌زۆ پاكه ئاسمانییه‌و ئه‌و گۆشتی باڵندانهشه كه خودا بۆ به‌نی ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی (مووسا)ی پێغهمبهریانی ناردبوو (سڵاوی خوای لێبێت) مه‌به‌ست له (سمن و عسل)یش ئه‌و رۆنه خۆماڵیه‌ی ئهمڕۆیانو ئه‌و هه‌نگوینه جوانه‌ی وڵاتی شامه كه ئه‌مڕۆ لێ یان كراوه به زه‌هری مار له سایه‌ی ستراتیژیه‌تی ( رۆژهه‌ڵاته نوێیه ناوه‌ڕاست) ه‌كه‌ی جۆرج بۆشی فریادره‌سی گه‌لاندا كه یه‌كپارچه عێراقی كرده ئۆردوگایه‌كی گه‌وره بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌پێی بڕیاری 986ی تایبه‌ت به‌و (نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك)هی كه تا ئه‌مڕۆش عێراقیه‌كان مانگانه یان سێ مانگ جارێك به ناته‌واوی وه‌ری دهگرنو بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت.
سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌ره‌بیش به‌شێوازه ته‌قلیدیه‌كه‌ی جارانی خۆیان كۆده‌بنه‌وه‌و لهرهوشهكه ده‌كۆڵنه‌وه، ئیدی هه‌ر كێشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیش خرایه نێو ئۆردوگاكانهوه ئه‌وا هه‌رگیز لێی دهرناهێنرێتهوهو لێشی ده‌رناچن، دیارترین نموونه‌شم ئۆردوگای گه‌لی فه‌له‌ستینه كه زیاتر له په‌نجا ساڵه به‌رده‌وامه یان ئۆردوگای سه‌رتاپای خاكی عێراق كهلهژێر ره‌حمه‌تی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ماوه‌ته‌وه.
بۆیه ده‌شێت بڵێین به گوێره‌ی به‌نده‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆی رۆژئاوا پێ ده‌چێت ئۆردوگاكان له‌داهاتوودا بكرێت به چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی تازه‌ی بێ خزمهتگوزاریو پێداویستییه مرۆییه‌كان، پاشان ئه‌لته‌رناتیڤی نیشتمانێكی نه‌وه‌ی نوێی ئاواره‌كان بن كه خوویان به‌و ژیانه‌وه پێ گیرابێت.. گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌ره‌سه‌یه‌كی خاوی به‌رده‌وام هه‌بێت بۆ دروستكردنی بڕیار‌و وته‌و لێدوانی به‌ناو ستراتیژیی سه‌رانی ناوچه‌كه، وه‌ك ئه‌و وشه گه‌وره گه‌ورانه‌ی كه له ستراتیژ‌و تاكێك‌و جهنگو بهرگریو مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه فرۆشراوهكانیاندا به‌كاری دێنن.
به‌ڵام ئاخۆ (جه‌نگ)یش وه‌ك سیاسه‌ته‌كه بۆ كێ‌و له پێناو ك دا‌و به چ هۆكارێك ههڵدهگیرسێنرێتو په‌ره‌ی پێ ده‌درێت..
بۆچی سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی سوریا ههڵدێنو ئێوه‌ی سیاسهتوانو لێپرسراوانیش جگه له دیدار‌و شیكارو لێكدانه‌وه‌ی دهنگوباسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ شتێكی تریان له‌م سیستمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تازهیهتاندا پێشكه‌ش ناكه‌ن.. ئه‌ی بۆچی به‌ڕێزان ناوی تیرۆریست‌و كرێ گرته‌و تێكدهران له‌و ئاواره داماوانه ده‌نێن.. تۆ بڵێی هه‌ر ده‌بێت به‌وه‌وه رابهێنرێین كه ئۆردوگاكانی ئاواره‌كانمان له‌م سه‌رده‌مه به‌ناو دیموكراسیه‌دا به به‌شێك له مێژوو جوگرافیا‌و له ئه‌خلاقی سیاسه‌تی پیادهكراوی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا دابنێن‌و له‌قه‌ڵه‌می دهن.. دواجار ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌سه‌ره‌تای وتارهكهمانهوه باسمان لێوه‌كرد ئه‌بێت چۆن سیاسهتو ستراتیژێك بێت كه هه‌رگیز به‌زه‌یی نه‌یه‌ته‌وه به ژماره‌ی كوژراوانو به بڕو قه‌باره‌ی خۆڵهمێشو چڕه دوكه‌ڵی به‌رده‌م ئۆردوگاكانو به قژی ژاكاوی منداڵان‌و به‌و خاكه به پیتهشدا كه به‌رده‌وام كه‌ره‌سه بهنرخهكانو كانزاو نهوتو كاڵاكانی تری لێ ده‌دزرێت؟!
داخۆ چۆن سیاسه‌تێك بێت كه ئاواره‌كانی شه‌نكال و سوریا‌و فهلهستینو عێراق‌و ئهفغانستانو ئێران‌و پاكستان به چه‌ند تیرۆرستێك وه‌سف بكات؟! دیاره هه‌ر له فه‌رهه‌نگی سیاسی خۆیاندا ئه‌م وشانه (ئیعراب)و شی ده‌كه‌نه‌وه‌و رۆڵ‌و كاری فهرمانو بكهرو زاراوه‌كانی تریان دابهشدهكهنهوه