بۆ كوئ ئه‌رۆن كه لێو روونه سنووری ژین مه‌رگ ریژه
سهرابیكه ،بۆ بروادار، سایه‌ی جیهان زۆر له‌میژه
تیكرای جیهان كپ لهئاستان به‌به‌رد بووێكی مردووه
سنووری مه‌رگه وڵات ، بۆ كوئ سه‌ری خۆ‌و هه‌ڵگرتووه
مه‌زاری مافی مسولمانه ،هه‌ر شوێنئ رووی ت‌ئ ئه‌كه‌ی
شه‌رابی مه‌رگت له‌پێشه به‌زۆره ئه‌بئ لئ ی تێكهی
چ ده‌ستیكی ره‌شه ئه‌مرۆ باخی گوڵان ئه‌سووتێنێ
داڵیكی داخ له دڵه بولبول لهگولان ئه‌تۆرێنێ
هه‌ر ئاهێكی ساردی ناختان له‌هه‌ر شوێنئ كه ههڵئهستئ
لافاوی خه‌م له دل، ئه‌شكی قه‌تیس له چاو ههڵئهبهستئ
ئه‌و ئاگره‌ی له‌وئ له‌جه‌سته‌و زینده‌ی ئێوه به‌ر ئهدرئ
لهسوئ و له‌تاوان لێره جه‌رگ و دڵم پێی ئه‌برژێ
لاوی كوردم تێ ئه‌گه‌م من له‌زمانی تاڵی ئه‌م زامه
زه‌خمی كۆنه‌م كولایه‌وه به دیتنتان وا له‌ژانه
ئه‌شك سڕئ بۆ ئه‌سرینمان له‌م زه‌مینه ده‌ست نه‌كه‌وت
قه‌ت بهسووتفهش زیندانێ بێ هاو دینانم ڕێ نه‌كه‌وت
ده‌سا چی بكه‌م منیش ده‌ستی كارم كورت و بێ باڵایه
مه‌لی نزام بناسنه‌وه هی ئاسمانی بئ ئاڵایه
دیده‌ی دنیام هه‌رچه‌ند كزبئ هی دینیم به ئیوه بینه
شڵه‌ژاوه ویژدانم ،دلم غه‌رقی ئه‌شكی خوێنینه
جیهان مت و خامۆش تاكی بڕواداره گه‌ر بێته جۆش
چی سه‌رداره خه‌وتووه له‌ناو لانكی ده‌وله‌تی بۆش
پلانئ بوو به‌نیه‌تی گڵاو هه‌ر كۆرئ كه رێكخرا
وه‌ك چۆن سایكسبیكۆ جه‌سته‌ی كوردستانی پئ قه‌ت كرا
ویستیان زه‌وتی وڵاتئ بێ ئه‌ڵێن خه‌ریكی زه‌ڕه‌یه
باسی مافی ئافره‌ت ئه‌كه‌ن له‌وئ ئابڕوو بهزهڕهیه
مرۆڤایه‌تی وا،مافی مرۆڤ جێی پرسیاره ،له‌قه
حه‌یوانه ناطقهكهی دوئ ئه‌مرۆ بۆ غه‌یر ناطقه
لیو عه‌یان بئ هاو دینانم هه‌روه‌ك كه‌چۆن له‌من ڕوونه
ئازادی وان بۆ ئێمه ئه‌شكی تیمساحیه ئه‌فسوونه
هه‌ر مردنه رێێ رزگاری بۆ رزگار بوون له‌ژانی ژیان
گه‌ر به نه‌مان ده‌نا كئ له‌م زیندانه دڵشاده به مان
ئه‌ی پیره باڵ شكاوه‌كان كۆلكه‌ی جه‌سته‌و با بێته خه‌لووز
كۆرپه برژاوه‌كان به ئاگری جووله‌كه‌و بهحسو بووز
خونچه دڵپاكه‌كان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌زۆر كراون سوور
ده‌ستمایه‌ی ئه‌م ریبازهیه سه‌ری به‌رز رووخساری نوور
با دڵتان په‌ی به‌هه‌ستی غوربه‌ت نه‌با ،ژینیان قیرو سیا
هه‌ر ئه‌بن ریسوا ئیسرائیل و ئهمهریكاو رووسیا