28/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دڵشادگەرمیانی و هەڵوێستەکانی..
دڵشاد گەرمیانی ئەو سەرکردە ئیسلامییە لە ئێستادا خاوەنی کۆمەڵێك
هەڵوێستی تایبەت بە خۆیەتی.. بەئاشکراو نەترسانە باسی کردوە ئەمەش وایکردوە
کە هەندێك لە خەڵکی ناو حیزبەکەی و پاشان خەڵکی دەرەوەشی نیگەرانی
کردوە.. بێ ئەوەی ووردکارانە هەڵوێستی بخوێنەوە ، بەڵکو زۆر سادە
وەریدەگرن، لە کاتێکدا هەڵوێستەکانی گەرمیانی لە قانزاجی گەل کورد و
بەتایبەتی تریش موسڵمانانی کوردستانە ..
لەماوەی رابووردودا لەسەر هەڵوێستەکانی و پاشان جوامیری لە جەنگدا و
زیندانی کردنی م. عەلی باپیر ئەویش چووە دەرەوەی کوردستان ماویەك لە
ئێراندا وەك میوانێکی رەزا قورس مابووەوە لە نێوانی چاودێریو زیندانی
ئێرانیەکان و ئیزعاجکردنی .. تا ئەمریکا بە لوت شکاوی عێراقی بە جێهیشت و
ئەو کارەساتە مەزهەبی و تایفەگەراییەی لە عیراق دروستکردو گەرمیانی
گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی کە گەرمیانە..
کێشەی ئێستای خەڵکی موسڵمان
ئەوەیە کە کاریگەری رۆشنبیری ئیسلامی و سیاسەتی ئیسلامی لەسەر نیە؛ واتا
بە پێ شەرع و پێوەرکانی هەنگاوبنێت و بیر بکاتەوە، بەڵکو ڕۆشنبیریەکەی-
رۆشنبیری "ماسمیدیایە" و عەلمانیەکان لەڕێگای کەناڵە جیاوازەکانی خۆیانەوە
ئاراستەی گۆمەڵگای دەکەن واتا رۆشنبیری جەماوەری ، ئەوانەی وەك دڵشاد
گەرمیان و نوسەرو و سەدانی وەك ئێمەو مانان بیر دەکەنەوە گە
جیهانبینیمان وەك هەموو خەڵکیی خاوەن مەبدەئی لەسەر کۆمەڵێك پێوەرو بنەما
دامەزراوە ڕێی دەکەین و هەنگاو دەنیین، چونکە ئەگەر وانەبوو کەواتە درۆمان
لەگەڵ خوای پەروەردگار و، پاشان خەڵکی ووڵاتی خۆشمان کردوە.. جا کورت و
پوخت رۆشنبیری ئیسلامی ئەوەیە کە هەنگاوی لەسەر رێبازی پێغەمبەرانەو
سەرچاوەی رۆشنبیریەکە لە پێغەمبەرانەوە سەرچاوەی گرتوە ، نەك لە بیرمەندو
فەیلەسوف و خەڵکی سیاسی و ئیعلامی.
گەرمیانی بە ئاشکرا دەڵێت: من
داعش ناناسم تا هەڵوێست لە بارەیانەوە وەربگرم و نە قیادەیان دەناسم و نە
مەنهەجیان لام روونە نە هاورێیەتیم لەگەڵ کەسیان هەیە ، ئەمەش کارێکی
شەرعی موسڵمانانەیە ..زانایانی ئوصوڵ دەڵێن: “الحكم على الشيء فرع عن
تصوره” واتا بڕیاردان لەسەر شتێك بەشێکە لەناسین و زانین.. نمونە بۆ ئەم
رێسا مەنطیقیە، ئەگەر کەسێك شتێك حەرام بکات یان هەڵوێستێکی لەبارەیەوە
وەربگرێت، دەبێت خۆی لەو شتە بزانێت بۆ نمونە ئەگەر کەسێك دۆمینە حەرام
بکات دەبێت بزانێت دۆمینە بۆ خۆی چی یە، یاخود ریبا حەرام دەکات، دەبێت لە
جۆری ماهیەتی پارەو فرۆشتن و وەرگرتنی کاڵا شارەزا بێت، دەنا توانای بڕیاری
حەڵال وحەرامی نابێت، یاخوا هەڵوێست لەسەر کردەوەی کەسێك و باری سیاسی
شتێك وەردەگریت دەبێت بزانیت کێیەو ناسینی پێشترت هەبێت بۆی ..
گەرمیانی وەك خۆی بە منی راگەیاند ووتی کاک ماکوان: هەست دەکەم زۆرێك لە
ووڵاتانی دراوسی چاویان بە ئاسایش و ئارامیەی کوردستاندا هەڵنایەت و
دەیانەوێت، پشێوی دروست بکەن و دەقی ووتەکەی ووتی بۆ نمونە ووڵاتێکی
دراوسێ ئەگەر تۆپیك بۆ ئێمەی کورد بتەقێنێت... ئەوا بەدڵنیایەوە دەجار تۆپ
بۆ خۆی دەتەقینێت، منیش نامەوێت بەشێک بم لەو پلانانە و لە رووی
قیامەتیەوە لەسەرم دەکەوێت، کوردو خەڵکیش ناخمە شەریکەوە کە لەراستیدا
هیچ پەیوەندی بە کوردەوە نیە، بەڵام بە دڵنیایەوە هەر کەس دەست درێژی
بکاتە سەرمان لە رووی شەرعیەوە مافی خۆمانە کە بەرپەرچی بدینەوە جا
هەرکەسێکە و هەر لایەنێکە..
ئەوە گەرمیانی هەڵوێستی هەموومانە..
منیش دەڵێم: چۆن هەموو نیشتیمانی خۆمان خۆش دەویت و حەز بە سەرکەوتنی
دەکەین و دەبێت کوڕی خەڵکی بۆ هێنانی چەكو تەقەمەنیو پاشان و ئاوارەکردنی
سەدان هەزار کەس لە پێناوی کۆمەڵێك هەڵوێستی سیاسی و سەربازی بخەینە
ئەو شاخ و هەردو دەشتە بەم گەرمایە کە زۆربەیان بەنەخۆشی مردون
لەبرساندا.. دوایش لەکەناڵەکانەوە نان و پیازی پێوە بخۆین مەوقیفی حیزب و
کەسایەتی پێ بەهێز بکەین..، گومانیش لەوەدا نیە هەموولایەك لەسەر ئەوە
کۆکن کە بەرگری لە خۆکردن لەبەرانبەر داعش بۆ داگرکردنی ماڵو سەروەت و
سامان خاکمان کارێکی رەوایە.. بەڵام شەڕی نوری مالکی و ئێران بۆ بە کورد
بکرێت کوڕی خەڵكی لە ناو بچێت..
کۆتا قسەی من بۆ موسڵمانانە لە
سەردەمی جاهیلیدا عەرەب قسەیەکی هە بوو دیانگوت:"انصر اخاك ظالما او
مظلوما" ئەوان هەر کەس لە گەل و هۆزەکەی خۆیان بوایە زوڵمی بکردایە و
چاکەی بکردایە هەر پشتیان دەگرت .. تا پێغەمبەری خوا ﷺ ئەم چەمکەی بۆ راست
کردنەوە ئەویش هەر هەمان قسەی فەرمووە ، بەڵام فەرمووی ئەگەر براکەتان
زوڵمی کرد دەستی بگرن با زوڵم نەکات.. منیش دەڵێم دڵشاد گەرمیانی لە
هەڵوێستی موسڵمانە زیاتری نەگوتوە لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیش هیچ کێشەیەکی
نیە، بەڵام ، بۆ کۆمەڵێك دەبینم زۆر بی مستەوایانە و نەزانانە رەفتار
دەکەن لەتەك ئەو هەڵوێستە ئایا بۆ رازی کردنی دڵی عەلمانیە و یان
لەنەزانی خۆیانە بەو شێوەیە بەرخورد لەگەڵ هەڵوێستی گەرمیانی دەکەین؟،
چونکە من لێرەدا باسی عەلمانیەکان ناکەم، ئەوانە لە بنەمایی دروست
بوونیانەوە لەسەر بنەمای دیکتاتۆریو خۆ وویستی دروست بوون.. ئەوەی بە دڵی
ئەوان قسە نەکات و هەڵوێستی جیاواز بێت ئیتر بە ئارەزوی خۆیان و لە ناو
گیرفانینەوە هەرچی پێببێت دەریدێنن لە ووشەی ناشرینو ئیرهابو تیرۆر بۆ
موسڵمانان وەك گوشتی خێر دەیبەخشێتەوە هەندیك لە گیلە موسڵمانی ئیمەش
راستەوخۆ هەڵدەگرنەوە،بۆیە دەڵێم ئێوەی موسڵمان ووردبن لە خوێندنەوەی
هەلوێستی براکانتان و قسەیەك مەکەن نە سودی بۆ ئیسلامو نە خۆتان هەیەو نە
بۆ نیشتیمانیش .. بە دڵنیایەوە هەلوێستی دڵشاد گەرمیانی هەڵوێستێکی
تەندروستانەوە شەرعیە، بەرگریکردنیشم لە دڵشاد گەرمیانی وەك نوسەریکی
ئیسلامی پێم وایە تا سەرئیسقان راستەو شەرعیە و ئیمانیانەیە.