نزيكه‌ى نيوكاتژمێر له‌مه‌و به‌ر ته‌قه له‌كاروانى ئۆتۆمبيله‌كانى مه‌لا به‌ختيار و شێخ جه‌عفه‌ر كرا‌و، برينداريش هه‌يه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه، له‌سه‌ر ڕێگه‌ى خورماتوو- خانه‌قين، ته‌قه له‌كاروانى ئۆتۆمبيله‌كانى مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى يه‌كێتى نيشتيمانى وشێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ڕاوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ كار‌و بارى پێشمه‌رگه كراوه و يه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كانى هاوڕێى كاروانه‌كه برينداربووه.
دوابه‌دواى ڕوداوه‌كه، مه‌لابه‌ختيار ڕايگه‌ياندووه، له‌دورى 500 بۆ 600 مه‌تر ڕوبه‌ڕوى هێرش بونه‌ته‌وه، ڕايشى گه‌ياند، له‌كاتى خۆي‌دا وه‌ڵامى هێرشه‌كان دراوه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕايشى گه‌ياند، ئۆتۆمبێلهتايبهتهكهى كوللـهى دۆشكهى به‌ركه‌وتووه.