نامەیەکی زبر گوفتار بۆ سەرۆکی حیزبی نووری سەلەفی !
07/07/2013 نوسەر: bzavpress

نامەیەکی زبر گوفتار بۆ سەرۆکی حیزبی نووری سەلەفی !

دەقی نامەکە :
دکتۆر عبدالرحمن عبدالخالق یوسف، یەكێکە لە کەسە بەناوبانگەکانی سەلەفی لە میسر، نامەیەك بۆ سەرۆکی حیزبی سەلەفی میسردکتۆر برهامی و حیزبەکەی دەنێرێت، بەهۆی هەڵوێستیانەوە لە کودەتا سەربازیەکەی دژی محمد مورسی .
دکتۆر عبدالرحمن عبدالخالق لەنامەکەیدا نوسیویەتی: ئەو ئەمانەتەی کە بەسەرتانەوەبوو خیانەتتان لێکرد، ئەوپەیمانەی کە بەستبوتان لەگەڵ سەرۆك محمد مورسیدا پەیمانەکەتان شکاند، ئەو تاوانە گەورەیەتان هەڵگرت کە بەیعەتتان دابوو بە سەرۆك مورسی، ئەوسەرۆکەی کە زۆرینەی هاوڵاتیان پێی ڕازیبوون، پشتیوانی دوژمنانی ئومەتتان کردو سەرخەریان بوون، ئەودەستورەتان دڕاند کە خۆت یەکێك بویت لە نوسەری دەستورەکەوزۆرینەی خەڵکی میسر پێی ڕازیبوون، نمونەی ئێوە نابینمەوە بەرامبەر بەو سەرۆکەی کە خیانەتتان بەرامبەریکرد لە مێژودا تەنها ئەوانە نەبن کە هەڵوێستیان نواند بەرامبەر بە ئیمامی عثمان ڕەزاوڕەحمەتی خوای لەسەربێت، و دەرچون لەژێر فەرمانڕەوایی خەلیفەی ئیمانداران، وایا ( الخوارج) خەوارجەکان - کەهەمان هەڵوێستیان نواند بەرامبەر بە ئیمامی عثمان و خیانەتیان لێکرد و لێی هەڵگەڕانەوە - .

لەمیانەی نامەکەیدا ئەوەشی ووتوە کە سەرۆك محمد مورسی، یەکەم سەرۆك بوو لە مێژوی ووڵاتی میسردا کە هەڵبژێردراوی گەلەکەیەتی، بەڵێن ( بیعت) یان پێدابوو دەستیان خستبوە ناودەستی و بەڵێنی سەرخستنیان پێدابوو، تۆو حیزبەکەشت لەوانەبوون کە بەڵێنتان پێی دابوو ، بەتەواوی هاوشێوەی ئەو خەڵکانەی کە لە مەدینەدا بەڵێنیان بە ئیمام عثمان دا بەژن وپیاویانەوە ڕزاڕەحمەتی خوا لەسەر ئیمامی عثمان بێت .
ئاماژەشی بەوەداوە کە ئەهلی ( بغي) دەرچوەکان لە فەرمانی خەلیفە، دەرچون بۆئەوەی کە لایبەرن لە سەرۆکایەتی و خەلیفایەتی ئیمانداران، ئیمامی عثمان بەگوێیانی نەکردو خۆی یەسلیم بە کوشتن کرد، پێش ئەوە خەونێکی بە پێغەمبەرەوە صلی اللە علیەوسلم بینیبوو کە لەخەونەکەیدا پێی فەرمووبوو: ( خوای گەورە کراسێکی کردوە بەبەرتا، ئەگەر ویستیان لەبەرت دایڕنن ئەوا بەگوێیان مەکە) ، بەهەمان شێوە ئەهلی بەغی دەرچوەکان ویستیان بەرگی سەرۆکایەتی لەبەر محمد مورسی دابڕنن گوێڕایەڵیانی نەکرد، بۆیشی نەبوو گوێڕایەڵیان بکات ئەو بەرگەی کە میللەت کردبوی بەبەریدا، ئەوبەرگە لەخۆی بکاتەوە بۆیان و گوێڕایەڵیان بکات ، ئەگەر بیکردایە ئەوکات خیانەت بوو بەرامبەر بە میللەتەکی ، کە متمانەیان پێ بەخشیبوو .

بەڵام ئێوە هیچ هاونمونەیەکتان لە مێژودا نیە، تەنها مەگەر بتان شوبهێنین جەربەزەکانی (خوارج) ئەوانەی کە دەرچوبون لەفەرمانی ئیمامی عثمان ڕەزای خوای لەسەربێت، هیچ هەمێتێکیان نەدا بەو بەڵێنەی کە پێیان دابوو ڕێزیشیان نەگرت، و عورمەتیان نەگرت ، شوێنکەوتوی ابن سبأ بون، - کە سەرکردەی خەوارجەکان بوو – کەتاوان وبەرپرسیارێتی خوێنڕشتن و شکاندنی حورمەتی ئیمام عثمان و هەمێتیان بە پەیمانەکەیان نەدا کە دابویانە ئیمام عثمان، پەیمانەکەیان لەگەڵیدا شکاند، ئۆباڵی شکاندنی پەیمانەکە دەکەوێتە ئەستۆی تۆ، - دکتۆر برهامي – تاوانی گەورەی ئەم هەڵسوکەتە و هەوڵدانت بە ئاشکراو نهێنی دەکەوێتە سەرت .

جەختی لەوەش کردۆتەوە کە دزوجەردەکان ، ئەوانەی کە دەورەی ویستی گەلیان داوە ناتوانن دادوەربن وبۆخوا شایەتی ڕاستی بدەن لەسەر خۆیان، ناشتوانن جێگرەوەیەك بۆ محمد مورسی بدۆزنەوەو بیهێننە سەر پۆستی سەرۆکایەتی، ئەگەرچی دزەکان بەڵێنی ئەوەشیان دابێت .
کۆتای بەقسەکانی هێناەوە بەو ووتانەی کەدەڵێت: ئەوەتان ئەنجامدا تاوەکو خەڵکی پۆشاکی سەلەفیەتتان لەبەر دابڕنن، ئەو پۆشاکەی کە چەندین ساڵە خۆتان پێ پۆشیوە بەدرۆو بوهتانەوە، ڕێچکەو ڕێڕەوی دەرچوەکانتان گرتەبەر ئەوانەی کە لە فەرمانی فەرمانڕەوا دەردەچن بەناهەق .

ئاماژەش بەوەدەکرێت کە سەرۆکی حیزبی نووری سەلەفی ئەوەی دووپات کردۆتەوە کە بەشداریکردنیان لە کودەتاکەی دژبە سەرۆك محمد مورسی، چەندین سودو قازانجی گشتی تیادابووە، لەوانەش، نەهێشتنی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی دروستبێت، نەهێشتنیان بۆ ئەوەی کە دەستور بە شێوەیەکی گشتی لابەرن، ئەنجومەنی شورا لانەبرێت، دەست طێوەردان بەچەند ئامێرێك کە ناسنامەی دەستور نەشێوێنرێت .