يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى، به‌ياننامه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه وڕايدهگهيهنێت، گۆڕينى دين بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وه هه‌ڵوێستى ڕۆشنبيران بۆ بووتنه ئێزيدى بهنابهرپرسانه وه‌سف ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك لهڕۆشنبيران و نوسه‌ر و چالاكوانى مه‌ده‌نى كورد، بۆ ده‌ربڕينى هاوخه‌مى ئێزيديه‌كان، ڕايانگه‌ياند بۆماوه‌يه‌كى كاتى ئاينى خۆيان ده‌گۆڕن وده‌بنه ئێزيدى، له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شدا، يه‌كێتى زانايان به‌ياننامه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و وێڕاى ده‌ربڕينى نيگه‌رانى، ئه‌و كاره بهسوكايهتى بۆسه‌رجه‌م ئاينه‌كان ناوده‌بات.
ده‌قى به‌ياننامه‌كه
كۆمه‌ڵه كه‌سێكی (ئه‌كادیمیست و نووسه‌ر و چالاكوان و رۆشنبیر) راگه‌یاندنێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، تێیدا بڕیاریانداوه تا رزگاركردنی شه‌نگال وبۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی دینی خۆیان بكه‌نه ئێزدی تا پشتیوانی له ئێزدیه‌كانی شه‌نگال بكه‌ن.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای نیگه‌رانی له‌م هه‌ڵوێسته نابه‌رپرسانه‌یه، له هه‌مان كاتدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هه‌وڵه دهكاتو، به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه له‌لایه‌كه‌وه هه‌نگاوێكی سوكایه‌تیكردنه به سه‌رجه‌م ئایینه‌كان، چونكه ئایین بۆ رهمزو كاتی نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئایین په‌یوه‌ندی به باوه‌ڕی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌و، كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئهخلاقو ره‌وشتی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كه‌مجار بێرێزییه به‌رامبه‌ر ئێزدیه‌كان، چونكه ئێزدیاتی ئایینێكی داخراوه‌و، ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ی پرهنسیپهكهیه، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌كردن بۆ بوونه ئێزدی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی‌و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی جگه له گاڵته‌كردن به‌م ئایینه هیچ مانای تر هه‌ڵناگرێت".
ئه‌وه‌ی له كۆی راگه‌یاندراوه‌كه وه‌رده‌گیرێت به‌كه‌م پیشاندانی ئایین و بێرێزكردنی سه‌رجه‌م ئایینه‌كانه، به‌تایبه‌تی كه سه‌رجه‌م ئایین و مه‌زه‌به‌كان بوونه‌ته ئامانجی تیرۆریستان، ئه‌مه‌ش سه‌رلمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه راگه‌یاندنه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قودسیهتو رێزی ئایینه‌كانه، به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له به‌شداربووه‌كان رابردوویان پڕه له‌م جۆره هه‌ڵوێستانه.
پێشمان وایه ئه‌م كاره نه‌ك پشتیوانی ئێزدیهكانو دژایه‌تی تیرۆریستان نییه، به‌ڵكو چاكترین به‌ڵگه‌یه ده‌یده‌نه ده‌ست تیرۆریستان تا كه‌سانێكی ساده‌و ساكار له كاره‌كانیان دڵنیا بكه‌نه‌وه‌و، به‌ره‌ی دژه كورد‌و كوردستان‌و بردنی گه‌نجان فراوانتر بكات.
ئه‌گینا ئه‌وانیش ده‌یانتوانی وه‌ك خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان‌و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام پشتیوانی سه‌رجه‌م سته‌ملێكراوان بوونایه به ئێزدی‌و مهسیحیو موسڵمانه‌وه، كه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه له ئه‌نجامی به‌رپرسیارێتی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆییانه‌وه هه‌موو پشتیوانێكی ئه‌م خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌یان كرد‌و، زانایانی ئایینی له سنووری پارێزگای دهۆك یه‌كه‌مین كه‌س بوون ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك كرد‌و، ماڵ‌و شوێنه‌كانیان به رووی ئاواره‌كان كرده‌وه‌و، له وتاره‌كانی هه‌ینیدا پشتیوانیان بۆ دهربڕینو، پارێزگاریكردن له كوردستانیان به پیرۆز‌و قوربانیه‌كانیان به شه‌هید دانان، یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لالش‌و مه‌سیحیه‌كانیان كرد‌و، له رێگه‌ی به‌یاننامه‌و مینبه‌ره‌كانی مزگه‌وته‌كانه‌وه بۆ موسڵمانانیان روونكرده‌وه تا هاوكاری ئاواره مهسیحیو ئێزدی‌و موسڵمانه‌كانه‌وه بكه‌ن، چونكه له ئیسلامه‌وه فێربووینه سته‌م له هیچ كه‌سێك قبوڵ نه‌كه‌ین له‌لایه‌ن هه‌ر كهسێكو له‌ژێر هه‌ر ناوێكه‌وه بێت، هه‌روه‌ها هاوكاری هه‌موو لێقه‌وماوان بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ر ئایین‌و مهزهبێكهوهو له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه بێت، جوانی مێژووی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه له‌وه‌دا بووه هه‌موو ئایین‌و مه‌زه‌به جیاوازه‌كان به پیر یه‌كه‌وه چوونه‌و، هاوكاری یه‌ك بوونه دژی هه‌ر ستهمو ده‌ستدرێژییه‌ك، بۆیه ئه‌م كاره بزمارێكی گه‌وره‌ی مه‌ترسیداره له ههستو رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ده‌درێت.
له كۆتاییدا هیوادارین كه‌سانی رۆشنبیر‌و خوێنده‌وار نه‌كه‌ونه داوی جۆره كه‌سانێك، كه هه‌موو ئامانجیان فیكری خۆیانه‌و، هه‌موو رووداوه‌كانیش ده‌قۆزنه‌وه تا بره‌و به بیرۆكه‌كانی خۆیان بده‌ن، باكیشیان به‌وه نییه چ شڵه‌ژانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، یان پێكه‌وه‌ژیان به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، كه به‌م كارانه‌شیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه جوانتر ده‌ناسرێن.
دڵنیاشین به‌م كارانه خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی ئیسلام‌و پیاوانی ئایینی مهسیحیو ئێزدی زیاتر په‌ره به رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ن و، ناهێڵن ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ربگرن، چونکە ئەمرۆ کوردستان لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە بڵاوکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانە نەك موزایەداتی فیکری و سیاسی و ئایدۆلۆژی.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان