باراك ئۆباما سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مريكا، ڕايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا نێردراوى خۆى ده‌نێرێته ڕۆژهه‌ڵاتى مناوهڕاست بۆ دروستكردنى هاوپه‌يمانيه‌تى دژى چه‌كدارانى داعش.
باراك ئۆباما له‌وتارێكى ته‌له‌فيزيۆنيدا، ڕايگه‌ياندوه، به‌نیازه جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات تا هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ جه‌نگاندن دژ به داعش پێكبهێنرێت.
ئۆباما ڕايشى گه‌ياندوه، گورزه ئاسمانییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى دژ به چه‌كدارانى "داعش" له‌تواناكانی كه‌مكردۆته‌وه‌و زیانی زۆری به چه‌كدارانى ئه‌و ڕێكخراوه گه‌ياندوه.
له‌باره‌ى عێراقيشه‌وه، ئۆباما پێداگریی له‌سه‌ر حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو له‌عێراق كرد كه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه، وتیشی ڕۆڵه‌كانی پێكهاته‌ی سوننه له‌عێراق واهه‌ست ده‌كه‌ن كه حكومه‌ت گرنگی به‌وان نادات، به‌پێویستیشی زانی سوننه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كارا له‌حكومه‌تدا به‌شداربن.