30/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چاره‌سه‌ره ساده‌كان بهههڵهمان ده‌به‌ن
وته‌كانی ئه‌بوبه‌كر عه‌لی له‌باره‌ی حزبه ئیسلامییه‌كان‌و ئه‌زموونی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان
هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته دوورودرێژه به‌ڵام هیوادارم به‌وردی بخوێنرێته‌وه چونكه باسی بیركردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌كۆنه‌وه به‌هه‌ڵه‌ی بردووینو به‌رده‌وام بهههڵهمان ده‌بات.
چاره‌سه‌ره ساده‌كان‌و گشتییه‌كان زیانێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌و مرۆڤ به‌هه‌ڵه ده‌به‌ن، ئاكامی هه‌ڵه‌ش له‌سه‌ر ئاستی حزب یان وڵات زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كانه. بینیبوومان چۆن دروشمی (ئیسلام چاره‌سه‌ره) له هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌بوو كه باوه‌ڕمان پێیه‌تی به‌ڵام به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی واقیعی‌و ورد نه‌ك ته‌نها وه‌ك دروشمێكی ڕووت. ماركسیه‌ت به‌هه‌مان شێوه چاره‌سه‌ری ساده‌و گشتیی ته‌رح دهكردو به‌شێكی گه‌نجانی دڵگه‌رمی به‌وه ڕاده‌كێشا، ئه‌نجامه‌كه‌ش له ئه‌ورووپای رۆژههڵاتو هه‌ندێك وڵاتی ئاسیایی كاره‌سات‌و دواكه‌وتوویی بوو و له‌جیاتی تیۆره‌كه‌ی ماركس كه به كۆتایی پێهاتنی ده‌وڵه‌ت كۆتایی پێده‌هات به تیۆره‌كه‌ی ستالین گوزه‌ری كرد كه گه‌وره‌تربوونی ده‌سه‌ڵاتی دهوڵهتو كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ره‌سی نیزامه‌كه بوو وه‌ك له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپای رۆژهه‌ڵات ڕوویدا یانیش وازهێنانی بێدهنگو ورده‌ورده له ماركسیه‌ت به‌و جۆره‌ی چین كردوویه‌تی.
ئه‌وه‌ی له قسه‌كانی ئه‌بوبه‌كر عه‌لی كه به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك بڵاوكرانه‌وه تێگه‌یشتم ئه‌مه‌یه: ئیسلامییه‌كان یان واز له سیاسه‌ت بهێنن یان وه‌كو حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكه‌ن به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی كوردستان .. به‌ڵام ئه‌م وته‌یه هه‌مان چاره‌سه‌ره ساده‌كان دووباره ده‌كاته‌وه چونكه به‌س نییه بڵێین كه پێویسته بارودۆخی كوردستان ڕه‌چاو بكه‌ین كاتێك بمانه‌وێت ئه‌زموونه‌كه‌ی توركیا دووباره بكه‌ینه‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر گرنگ ئه‌ویش كه خودی ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستانه‌یه كه ناهێڵێت ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بكرێته‌وه.
ڕه‌وتی مێژوویی توركیا‌و بارودۆخه سیاسی‌و ئابوورییه‌كه‌ی زۆر له‌وانه‌ی كوردستان جیاوازن. له‌و جیاوازییانه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌بژێرم:
1-یاده‌وه‌رییه مێژووییه‌كان: توركیا بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌ده به‌ناوی خیلافه‌ته‌وه حوكمی به‌شێكی گه‌وره‌ی جیهانی ئیسلامی‌و به‌شێكی ئه‌ورووپای كردبوو. حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ته‌ره كار ده‌كات كه دوو شت له خۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه توركیای دوای خیلافه‌ت له ده‌وڵه‌تێكی جیهانییه‌وه بووه ده‌وڵه‌تێكی ناوچهییو ئه‌مه‌ش ئاكامی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بوو له عوسمانیه‌ت بۆ ئهتاتۆركییهت، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی عوسمانییه‌ت به‌هۆی ئیسلامه‌وه بوو و ئه‌و بچووكبوونه‌وه‌ی دوای خیلافه‌ت به‌هۆی ئهتاتۆركییهتهوه بوو. بێگومان ڕه‌نگه كه‌سانێك بڵێن: ئه‌وه نییه ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌تاتورك ده‌ڕۆین؟ به‌ڵام ئهتاتوركییهكانی توركیا پێش هه‌موو كه‌سێك ده‌زانن ئه‌ردۆغان ڕاست ناكات‌و ئه‌و قسانه‌ی ئێستاش ناچارینو قسه‌ی قۆناغهكهنو ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغانیه‌ت ئاوا له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ ماوه‌ی ده ساڵی تر به‌رده‌وام بێت ئه‌و ڕۆژه دێت كه به به‌رچاوی خه‌ڵك نه‌فره‌ت له ئه‌تاتورك بكات. ئه‌مه‌یان حاڵی توركیایه به‌ڵام كوردستان له‌مه بێبه‌شه بۆیه هیچ حزبێكی ئیسلامی ناتوانێت مێژووی كوردستان بكاته ره‌سیدی ڕه‌وته ئیسلامییه‌كه‌ی خۆی به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌ردۆغانیه‌ت ده‌یكات. كورد هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیی جیهانی نه‌بووه تا ئیسلامییه‌كان سۆزی كورد بۆ ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕابكێشن. ئیسلامییه‌كان ڕه‌سیدی ئیسلامیی تری كوردستانیان هه‌یه به‌ڵام ناگاته ئه‌وه‌ی توركیا، وه‌كو پێویستیش به‌كاریان نه‌هێناوه. بۆ نموونه شۆڕشه كوردییه‌كان كه ئاین له نه‌ته‌وه جیانهكرابووهوه. ئه‌نجامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه عه‌لمانییه‌كان یادی ئه‌و شۆڕشانه‌یان بۆ خۆیان به‌كارهێناوه وه‌ك چۆن شۆڕشی عه‌لمانی بووبن. ئیسلامییه‌كانی كوردستان به‌هۆی قوتابخانه‌كانی ئیسلامی ئومهمییهتهوه، چ ئه‌وه‌ی ئیخوان‌و چ ئه‌وه‌ی جیهاد، ره‌سیدێكی ئیسلامیی مێژووی كوردیان فه‌رامۆش كردووه.
2-په‌یوه‌ندیی ئاكه‌په‌و سه‌رمایه‌داران: سه‌رمایه‌داران پێویستیان به كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاوه بۆ كاره‌كانیان، حزبه عه‌لمانییه‌كان ئه‌و كهشوههوایهیان نهدهڕخساند چ به‌هۆی گهندڵییهوهو چ به‌هۆی ناجێگیریی حكومه‌ته‌وه چونكه نه‌یانده‌توانی حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنن‌و جێگیریی سیاسی بۆ وڵات ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. ئێستا ئاكه‌په ئه‌مانه‌ی دابین كردووه بۆیه به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه‌داران له‌گه‌ڵ ئه‌وه. ڕه‌نگه له دواڕۆژیش ده‌ربكه‌وێت كه ئاكه‌په‌و پێشتریش حزبه‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان پێش ئه‌وه‌ی به‌و هێزه‌وه بچنه ناو سیاسه‌ته‌وه سه‌رمایه‌داری تایبه‌ت به خۆیانیانیان دروست كردبوو. سه‌رمایه‌داره به‌هێزه‌كان هێزێكی گه‌وره‌ن له هه‌ر وڵاتێك‌و ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكیش نه‌ڕووخێنن ده‌توانن لاوازی بكهنو میسداقیه‌تی نه‌هێڵن. به‌شێكی زۆر كه‌می سه‌رمایه‌دارانی كوردستان سه‌ربه‌خۆن‌و به‌شی هه‌ره زۆریان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان تێكه‌ڵ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره به‌ڵكو به‌شێكی زۆریش له‌مانه ده‌ستكردی ئه‌و دوو حزبهنو ئه‌وانه زیاتر ڕووكارن بۆ پرۆژه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی، ئیسلامییه‌كانیش له پرسی سه‌رمایه‌دارانه‌وه زۆر دوورن.
3-چینی ناوه‌ڕاستی سه‌ربه‌خۆ: له كوردستان چینێكی ناوه‌ڕاستی سه‌ربه‌خۆمان نییه یان ئه‌گه‌ر هه‌بێت لاوازه. ئه‌گه‌ر مووچه‌ش بكه‌ینه پێوانه بۆ چینی ناوه‌ڕاست ده‌زانین كه ئه‌و چینه چۆن سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ست داوه چونكه به‌شێكی زۆری مووچه‌خۆران مووچه‌خۆری حكومه‌تن، ئه‌وانه‌ی تریش به‌زۆری لای ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه كار ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هه‌یه. توێژه‌كانی تری ئه‌و چینه‌ش به‌هه‌مان شێوه لاوازن. چینی ناوه‌ڕاستیش ئه‌گه‌ر زۆر بێت‌و پابه‌ندی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بن توانای شتی زۆری هه‌یه. ئیسلامییه‌كان ناچارن پشت به‌و به‌شه‌ی چینی ناوه‌ڕاست كه ئه‌ندامی خۆیانن یان لایهنگیریاننو دیاره ژماره‌ی ئه‌مانه كه‌مه.
4-سوپا: هه‌رچه‌نده سوپای توركیا قه‌ڵایه‌كی قایمی ئهتاتوركیهتهو ئه‌و سوپایه بوو كه چه‌ند كۆده‌تایه‌كی بهرپاكردبوو به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌فسه‌ره كۆنه‌كان (یان وه‌ك ده‌وترێت: پاسه‌وانه كۆنه‌كان) ورده‌ورده خانه‌نشین ده‌بوون. سوپای توركیا ئه‌مڕۆش به حوكمی شتی زۆر كه له كوردستان نین كه‌متر پشتگیریی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیر له كۆده‌تا بكاته‌وه. ئاشكراشه كه حاڵه‌كه له كوردستان جیاوازه‌و پارتی‌و یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشن هه‌ره‌وها خاوه‌نی پاره‌ی زۆرن خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌شن.
جیاوازییه‌كانی نێوان كوردستان‌و توركیا زۆر له‌وه زۆرتریشن بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تووشی وه‌همی گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی وڵاتانی تر نه‌بین پێویسته به‌جۆرێكی تر بیربكه‌ینه‌وه‌و وه‌زعی كوردستان به‌وردی شی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چ جۆره ڕهوتێكو چ جۆره مه‌نهه‌جێك بۆ كوردستان گونجاوه. ئه‌و یاسایه‌شمان له‌به‌رچاو بێت كه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حاڵه‌ته‌كان ڕاسته: هه‌ر وڵاتێك‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه.