وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕايدهگهيهنێت، سه‌ره‌تاى ساڵى خوێندن له واده‌ى خۆى ده‌ست پێده‌كات وبههيچ شێوهيهكيش دواناكه‌وێت.
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌ت، به‌بزاڤـ پرێسى ڕاگه‌ياند،"واده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندنى 2014 - 2015 له‌كاتى خۆي‌دا ده‌بێت و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك دواناكه‌وێت".
نه‌جمه‌دين عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى ئه‌و قوتابخانانه‌ى ئاواره‌كانى لێييه به‌بزاڤى وت،"بۆ ئه‌و قوتابخانانه‌ى ئاواره‌كانى لێييه، هه‌وڵ ده‌ده‌ين له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، ڕێگه چارهيهك بدۆزينه‌وه".
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه 10 -9 بهدهستپێكى ساڵى نوێى خوێندن داده‌نرێت و ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بهڕوى قوتابياندا ده‌كرێته‌وه.
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا، يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان، ياداشتێكى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم كردوو تێيدا داواى كردوه، به‌هۆى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێم و چهندهۆكارێكى ديكه، ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندنى 2014 - 2015 دوا بكه‌وێت بۆ 1- 10.