جیابونەوەی شێخێکی سەلەفی لە حیزبی سەلەفی میسر
07/07/2013 نوسەر: bzavpress

جیابونەوەی شێخێکی سەلەفی لە حیزبی سەلەفی میسر

الشيخ احمد ابو العنين سەرۆکی بانگەوازی سەلەفی لە پارێزگای الدقهليه، نامەیەکی دەنگوڕەنگی بڵاودەکاتەوە و هاشاکردنی خۆی بۆ حیزبی نووری سەلەفی ڕادەگەیەنێت و خۆی بەریدەکات لەو کارەی کە حیزبی نوور کردویەتی بە بەشاریکردنیان لەگەڵ لایەنە تێکدەرەکانداو لایەنە عەلمانیەکاندا کە کودەتای سەربازیان سازدا بۆ لابردنی سەرۆکی میسر محمد مرسی .
لە نامە دەنگی وڕەنگیەکەیدا بەشێوەیەکی شەرعی و عەقڵی و بە بەڵگەی کرداری لە هەموو لایەنەکان و تاکە کەسەکاندا بۆیان ڕوون دەکاتەوە کە ئەوئیش وکارەی کە ئەنجامیانداوە دژی سەرۆك محمد مرسی، کارێکی ناڕەواو ناشەرعیە، داوا لە زاناکانی بانگەوازی سەلەفی دەکات کە بێدەنغ نەبن و بەرائەتی خۆیان ئاشکرابکەن ، هەروەکو داوا لە شوێنکەوتوەکانی بانگەوازی سەلەفیەت دەکات کە گوێڕایەڵی ئەو سەرکردانەی ناو ئەو حیزبەنەکەن و نابێت بە بیانوو بۆیان نە لەدونیاو نەلە قیامەتدا کە گوێڕایەڵیان بکەن، لەهەمانکاتدا داوا لەو سەرکردانەدەکات کە تۆبەی خۆیان ڕابگەیەنن لەو کارەی کە کردویانە .
ئەمە ناوەڕۆکی نامەکەبوو، نامەکەش بە دەنگی وڕەنگی لەم لینکەی خوارەوە دەبینن .


http://www.youtube.com/watch?v=oq4VejzZkUA

http://www.youtube.com/watch?v=oq4VejzZkUA