پش بڵاو كردنه‌وه‌ى ليستى خانه‌نشينى پله‌تايبه‌ته‌كان، له‌لايه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و دروست كردنى نيگه‌رانى لاى هاوڵاتيان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، يه‌كێتى نيشتيمانى ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌وانيش به‌ڵگه‌ى فه‌رمييان لايه وبڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
پاش بڵاو كردنه‌وه‌ى ناوى 404 كه‌سى سه‌ربه‌يه‌كێتى نيشتيمانى كه‌به‌پله‌ى سه‌ربازى خانه‌نشين كراون به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌رباز بووبن، ناڕه‌زايى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
له‌يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا يه‌كێتى نيشتيمانى له‌ڕێگه‌ى فراكسيۆنى سه‌وزه‌وه ڕاگه‌يه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تێيدا ڕايگه‌ياندوه، له‌ئه‌گه‌رى بێده‌نگ نه‌بوونى ئه‌و لايه‌ن و ڕأگه‌يادنه‌ه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌يان وروژاندووه، ئه‌وانيش به‌به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى كه‌لايانه ده‌يخه‌نه به‌رده‌م ڕاى گشتى.
له‌و باره‌يه‌وه عه‌لى حه‌مه‌صاڵح، په‌رله‌مانتارى گۆڕان ڕايده‌گه‌يه‌نێت،"هەڕەشەکەتان گەشت، چیتان لایە لەسەر گۆڕان نەک بڵاوی بکەنەوە پێکەوە دەیدەینە دادگا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان، ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت،"من نه‌چاو پۆشی له گه‌نده‌ڵی یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌م نه گۆڕان، ئێوه‌ش به جورئه‌ته‌وه وه‌رنه‌پێش یه‌كه‌مجاریش له گۆڕانه‌وه ده‌سپێكه‌ن، هیچ بیانویه‌ك لای من كارناكات بۆئه‌وه‌ی چاو داخه‌م و گه‌نده‌ڵیه‌كان نه‌بینم و نه‌یڵێم ئێوه‌ش فه‌رموون".
به‌وپێيه‌ش بێت، له‌كاته‌كانى داهاتودا، چه‌ندين ليستى ديكه‌ى خانه‌نشينى نائاسايى ده‌بيننين.